هێمن ئیبراهیم
مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، سروشتی مرۆڤ بە جۆرێکە کە نەتوانێت دوور لە کۆمەڵگا ژیان بکات، گیانی پێکەوەبوون لە بونیادو پێکهاتەی هەر مرۆڤێکدایەو، ئەمەش وایکردووە لە یەکتر کۆببنەوەو خێزانو هۆزو خێڵ دروستببێت، پاشان گوندو شار پەیدا بووە ، جگە لە سروشتە کۆمەڵایەتییەکەی مرۆڤ، ترسی ژیانو پێداویستی ڕۆژانە لەو هۆکارانەی ترن کە مرۆڤ ناچاری ژیانێکی هاوبەش دەکەن، تێپەڕبوونی کاتو گەورەو فراوان بونی کۆمەڵگاکان، فرە ڕەنگیو فرە کەلتوری پەیدا بووە، وە هەر خێزانو کۆمەڵگایەکیش کلتورو بیرکردنەوەی تایبەتو جیاوازە لە هەرخێزانو کۆمەڵگەیەکی تری.
بێگومان تاکی هەر کۆمەڵگایەک ڕەنگکراوی ئەو دابونەریتو بیرکردنەوانەیە کە لە کۆمەڵگەو ناوچەکەیدا دەقی گرتووەو هەڵگری خەسڵەتو تایەبەتمەندی ئەو ژینگەو کۆمەڵگایەیە تێیدا گەورەبووە، ئەگەر خوێندنەوەیەکی وردی کۆمەڵناسیانە لەمەڕ تــــــــــاکو خێزانو کۆمــــــەڵـــگا بکەین، ڕوون دەبێتەوە کە ئەوەی لە وجودی هەریەک لە ئێمەدا هەیە، لە گفتوگۆو لە تێفکرینو بیرکردنەوە، تەنانەت لە هەڵسوکەوتو ڕێگاڕۆشتن هی خودی خۆمان نییە، بەڵکو لەو ژینگەو خێزانەدا وەرمان گرتوە کە تێیدا لە دایکبووینو گەورەبوین.
بەدەگمەن هەبێت لەو بیرکردنەوەو نەریتە لابدات کە خێزانەکەی پەیڕەوی دەکات، ئێمەی تاک بێ ئەوەی ویستی خۆمانی لەسەر بێت قاڵبدراوین بەو عورفو عادەتانەی کۆمەڵگا پێی بارگاوییە، گومانی تێدانییە ئەگەر لە خێزانێک یان کۆمەڵگایرکیتردا لە دایک بوینایەو پەروەردە بکراینایە ئێستا هەڵگری خەسڵەتی ئەو کۆمەڵگایە دەبووین، لەوانەیە جۆری بیرکردنەوەو هەڵسوکەوتەکانمان زۆر جیاواز بوایە لامان، ئەو بیرکردنەوانەی ئێستا فاکتو نەگۆڕەو ئەوکات وەک بیرکردنەوەیەکی پوچو بەتاڵ بەر هەستەکانمان بکەوتایە، هەر بۆیە دەبێت ئەوە لەلات ڕونبێت، وەک چۆن ئەو بابەتانەی لای خەڵکی بوەتە حەقیقەت، تۆ بە پوچ و بێ بنەما لێی دەڕوانیت، پێچەوانە کەشی ڕاستە لەوانەیە لای زۆربەی خەڵکی ئەوەی لای تۆ بووە بە حەقیقەت خەڵک بەهەڵەو دوور لە ڕاستی لێی بڕوانن.
،،
بەدەگمەن هەبێت لەو بیرکردنەوەو نەریتە لابدات کە خێزانەکەی پەیڕەوی دەکات، ئێمەی تاک بێ ئەوەی ویستی خۆمانی لەسەر بێت قاڵبدراوین بەو عورفو عادەتانەی کۆمەڵگا پێی بارگاوییە
بۆنمونە؛ زۆر بەمان ئەوەمان بە خۆمان وتووە کاتێک ئێمە موسڵمانینو پەیڕەوی لە ئاینی ئیسلام دەکەین، ئەوە لەدایکو باوک ودەوروبەرەکەمانەوە وەرمان گرتووە، بێگومان ئەگەر ئەو ژینگەو دەوروبەرەی تێیدا گەورەبوین پەیڕەوی لە ئاینی مەسیحی بکردایە، یان ئهگهر لە دایکو باوکێکی مەسیحی لە دایک بوینایە، ئێستە ئێمەیش لە پەیڕەوانی مەسیح دەبوینو بەشانازیەوە ڕەمزی مەسیحمان لەمل دەکردو هەفتانە سەرمان لە کلیسا دەداو تەرمیمو نەشیدەکانی مەسیحیمان لەدوای قەشەیەکی دەم ڕووتەوە دەوتەوە.
ئەم نمونەیەش دەکرێت ببێتە پێوهر بۆ هەڵبژاردنی جۆری حیزبو چۆنیەتی تێگەیشتن لە چەمکی نیشتمان پەروەریو خیانەت و هتریشـــ..........، لەمەوە ڕوون دەبێتەوە کە خێزانو کۆمەڵگا بەلانی کەمەوە بڕیاردەری سەرەتاو کۆتایمانە ، تاڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵی هەستو جۆری بیرکردنەوەکانمان دەکات.
کاتێک تاک لە خێزانێکدا گەشە دەکات كه چەمکی خیانەت وەک جۆرێک لە دەستکەوت تەماشا دەکرێت، بێگومان لای ئەمیش فرۆشتنی خاکو سازشکردن بەدەستکەوت تەماشا دەکرێت، بێ سڵەمینەوە شانازی دەکات بەوەی کە حیزبەکەی باوکی لە ڕابردودا تۆماری کردووە.
تۆ کە گەنجێکی پێگەشتووییو سەرهتای گەنجیتە شانازی بەکەسایەتیتەوە دەکەیت و سەرسامیت بە خۆتو جۆری بیرکردنەوەکەت لە کاتێکدا بێ ئاگای لەوەی کە بەوبیرو فیکرانە بارگاوی کراویت کە لەخێزانەکتدا پەیڕەو دەکرێت تۆ خۆتی ڕاستەقینەنیت بەڵام پێت نەزانیوە، ئەوە خێزانو کۆمەڵگایە تۆی لەقاڵبداوە بێئەوەی ویستی خۆتی لەسەربێت، ئەگەر ئەتەوێت خۆت بیت پێویستە ڕیفۆرمێک لە ژیانی خۆتدا بکەیتو سەرلەنوێ بینای بیرکردنەوەکانت بکەیتو دوور بیت لەو هەڵەکانی ڕابردوتو نەکەویتە ژێر کاریگەری ئەو گوتارە سواوانەی کە سیاسییە فاشیلەکان لە مەڕ بابەتی دەستکەوتو نیشتیمان پەروەریو خیانەت هوتافی بۆ دەکێشن.
،،
تۆ کە گەنجێکی پێگەشتووییو سەرهتای گەنجیتە شانازی بەکەسایەتیتەوە دەکەیت و سەرسامیت بە خۆتو جۆری بیرکردنەوەکەت لە کاتێکدا بێ ئاگای لەوەی کە بەوبیرو فیکرانە بارگاوی کراویت کە لەخێزانەکتدا پەیڕەو دەکرێت تۆ خۆتی ڕاستەقینەنیت بەڵام پێت نەزانیوە، ئەوە خێزانو کۆمەڵگایە تۆی لەقاڵبداوە بێئەوەی ویستی خۆتی لەسەربێت
یەکێک لەو هۆکارانەی وا دەکات لەسەر بۆچوونە هەڵەکانمان نەگۆڕبین بریتییە لە بۆچوونی " (هی من باشترە) ئێمە ئەو بیرکردنەوەو ڕەفتارانەی خومان پێوە گرتوون، وەک تەنها شێوازی دروست دەیان بینین ئایدیاکانیتر هەستی سەلامەت بونمان دەخەنە مەترسییەوە، هەربۆیە دەمانەوێت نکوڵیان لێبکەین لە کاتێکدا لەوانەیە حەقیقەت لای ئەوان بێت، بۆ دروستکردنی خودێکی تەندروست دەبێت کەسایەتیەکی ڕەخنەگربیت، دیلی کۆتو بەندی هەندێک فیکرەو بیرکردنەوە نەبیت کە کۆمەڵێک سیاسی فاشڵ رابەرایەتی دەکات>
ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ ئەوەی بگەیت بەڕاستیەکان دەبێت کەسایەتیەکی ڕەخنەگربیت هەمووکات بارو دۆخەکان لە ژێر ڕەحمی نێزەی ڕخنەکانتابن، دەبێت تاڕادەیەک بەچاوی گومانەوە بڕوانیت، لەو بارودۆخو واقیعەی تێیدا دەژیت، ئەگەرنا هەرزو دەستەمۆی فیکرو بیرکردنەوەی کەسانێک دەبین جگە لە بەرژەوەندیە شەخسیو حیزبیەکانی خۆیان هیچیتر نابینن ... تکایە خۆتبە.