بۆچی یه‌كێتی شه‌ری ئێسقان شكاندنی سه‌رۆك كۆماری برده‌وه‌ ؟

ئه‌و 10 هۆكاره‌ی به‌رهه‌م ساڵحی كرده‌ سه‌رۆك كۆمار

بۆچی یه‌كێتی شه‌ری ئێسقان شكاندنی سه‌رۆك كۆماری برده‌وه‌ ؟

11435 خوێندراوەتەوە

له‌م نوسینه‌دا به‌كورتی 10 خاڵ خراوه‌ته‌روو، كه‌ وه‌ك گرنگترین هۆكاره‌كانی شه‌ری بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پارتی ئاماژه‌ی پێدراوه‌:

 


1ـ د.فواد حسێن كاندیدی پارتی لاواز بوو، ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی یان فازڵ میرانی بووایه‌ چانسی زیاتر ده‌بوو.


2ـ ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود خۆی برۆیشتایه‌ بۆ به‌غداد وه‌ك سه‌رۆكی تیمی پارتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ د.فواد حسێن چانسی بردنه‌وه‌یان زۆرتر ده‌بوو.


3ـ تیمی یه‌كێتی له‌ به‌غداد لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كرد، خاڵی به‌هێزی مانۆره‌كه‌ی یه‌كێتی بوو بۆ ده‌سهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.


4ـ به‌هێزی خودی كه‌سایه‌تی سیاسیی و دیپلۆماسیی د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی.


5ـ ئێرانییه‌كان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ رازیكردنی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ ده‌نگدان به‌ به‌رهه‌م ساڵح.


6ـ ئه‌مریكییه‌كان زۆرتر له‌به‌ر خاتری خودی به‌رهه‌م ساڵح نه‌ك یه‌كێتی، پشتگیری سه‌رخستنی به‌رهه‌م ساڵحیان كردووه‌.


7. پێشینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غداد وه‌ك وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی شیعه‌ و سوننه‌ دروستكرد.


8. به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول، وایكرد به‌رامبه‌ر پارتی سازش نه‌كات و یه‌كێتی زیاتر بروایان به‌وه‌ هه‌بێت له‌ شه‌ری سه‌رۆك كۆماردا ده‌یبه‌نه‌وه‌ و مه‌عنه‌ویاتی یه‌كێتی به‌رزكرده‌وه‌.


9. پارتی كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵحی كرده‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسیی و شه‌ری سه‌پاندنی ئیراده ئه‌وه‌ش وایكرد یه‌كێتی به‌ تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌هه‌موو هێزیانه‌وه‌ گوریسه‌كه‌ رابكێشن و نه‌چنه‌ دواوه‌، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتووبوون كه‌ نه‌یان هێشت گوریسه‌كه‌ ببچرێت، له‌ كۆتایشدا به‌رهه‌م ساڵحیان كرده‌ سه‌رۆك كۆمار.


10. نه‌شكاندنی عورفی دابه‌شكردنی پۆست له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌رۆكی هه‌رێم (ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی لای نێچیرڤان بارزانییه‌) بۆ پارتی و سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی، سه‌نگه‌لابوونی ئه‌مه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ژموونی زۆرتری پارتی له‌ كوردستان و به‌غداد، ره‌نگه‌ لایه‌نی عێراقیی و ئیقلیمیی و ئه‌مریكاش ئه‌م خاڵه‌یان له‌ به‌رچاو گرتبێت تاوه‌كو ته‌وازنی سیاسیی له‌ قاڵبی ته‌قلیدیی خۆیدا بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی باس له‌وه‌ش ده‌كرێت له‌ كۆتا ساته‌كاندا ئه‌مریكییه‌كان ویستویانه‌ به‌رهه‌م بكشێته‌وه‌.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی