بارودۆخی كوردستان، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن

بارودۆخی كوردستان، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن

752 خوێندراوەتەوە

ڕێبین مستەفا

 

*زۆرینەی خەڵکی کوردستان بایکۆتی پرۆسەی سیاسیان کردووە، بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە،کۆمەڵگای کوردی توشی جۆرێک لە بێ ئومێدی سیاسی بووە و کارنامەی هیچ حیزبێکی سیاسی سەرنجی ڕاناکێشێ،


بەتایبەتی چوار ساڵی ڕابردوو،دۆخێکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ناجێگیر دروست بووبوو بەهۆی ناتەبای سیاسی


خراپی دۆخی چوار ساڵی رابردوو هۆکارێکی سەرەکی بایکۆت بوو،جگە لەوەش پاشەکشە و بێ پلانی و بێ بەرنامەیی بزوتنەوەی گۆران و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە نەیان توانی دەنگدەرە ناڕازیەکان قەناعەت پێبهێنن کە بچنە سەر سندوقی دەنگدان وایکرد بایکۆت زۆرینە بێت،


دەکرێت بڵێین ئەم هێزانەی کورسی پەرلەمانیان هێناوە نوێنەری زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن بە بەڵگەی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی بایکۆتی کردووە

*پارتی کە زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە بەتەواوی کارنامەی حیزبی خۆی بەسەر حکومەتدا جێبەجێ دەکات،حكومەتی داهاتو حکومەتێک دەبێ هەموو جومگەکان پارتی ڕەنگڕێژی دەکات،

،،

*پارتی کە زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە بەتەواوی کارنامەی حیزبی خۆی بەسەر حکومەتدا جێبەجێ دەکات،حكومەتی داهاتو حکومەتێک دەبێ هەموو جومگەکان پارتی ڕەنگڕێژی دەکات،


*یەکێتی کە دووەم زۆرترین دەنگی هێناوە،بەڵام جیاوازیەکەی لەگەڵ پارتی زۆرە و نەیتوانیوە نیوەی دەنگی پارتی بهێنێ بۆیە قورسای یەکێتی لەدوای ئەم هەڵبژاردنە زۆر کەمتر دەبێت لەحکومەت


بەرزانی دەیهەوێ تۆڵەی 16 ی ئۆکتۆبەر و 3 ئۆکتۆبەر لە ماڵی تاڵەبانی بکاتەوە !
بەتایبەی کە بەرزانی پیاوێكی خێڵەکیە و شکستی سیاسیش وەکو شکستی خێڵەکی و بنەماڵەی دەبینێ،پێکهێنانی حکومەتیش باشترین دەرفەتە بۆ پارتی و بەرزانی بۆ پەراوێزخستنی یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی !


*گۆڕان بەگشتی لەدوای ئەو کەمبونەوەی دەنگەکانی بەڕێژەی لە 60% چەشنی چوار ساڵی ڕابردوو سەرلێشێوان و بێ روئیای باڵی کێشاوە بەسەریدا،هەتا ئێستاش دیار نییە ئایا بەشداری حکومەت دەکات یان نا،

بەبڕوای من پیرەکان کە حەزیان لە جێگیری سیاسیە تموحی بەشدری کردنیان هەیە لە حکومەت


گەنجەکانیش کە زۆرینەی قاعیدەی جەماوەرین بزوتنەوەی گۆڕانێکی چەشنی ٢٠٠٩ ــ ٢٠١٣ دەوێت،گۆڕانێکی چالاک و ڕەخنەگر و بیر تیژ
بەڵام واپێدەچێت وەکو هەموو جارەکانی تر جیلە پیرەکەی ناو گۆڕان سەرکەوتوو بن بەسەر جیلە گەنج و پر ئینێرژیەکەی گۆڕان و بەشداری حکومەتەکەی پارتی بکەن،


*نەوەی نوێ تاکە براوە و حیزبی سەرکەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە و بە ساڵێک توانیویەتی 8 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێ بەبێ بوونی پاشخانێکی مێژووی و سیاسی کارەکتەرە سەرەکیەکانی جوڵانەوەکە


هێزە ئیسلامیەکان لە 17 لە کورسی پەرلەمانی هاتونەتە سەر ١٢ کورسی و نزیکەی نیوەی دەنگەکانیشیان لەدەستداوە،ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات هێز و حیزبی دینی لە باشور نمایندە و نوێنەری کۆمەڵگا نین،وەکو تەنێکی سیاسی نامۆ دەردەکەون بە کۆەمەڵگاکەمان،ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی نەگۆڕان و چەقبەستنی کارنامەی حیزبەکانیان ڕێژەی دەنگ و کورسیەکانیان کەمدەکات،

،،


نەوەی نوێ بۆیە سەرکەوتووە چونکە گەنجێک بەبێ گەڕانەوە بۆ مێژووی خەبات و پاشخانی شۆڕشگێری توانیویەتی ببێتە هێزی چوارەم لە کێڵگەی سیاسی باشوری كوردستان و بکەوێتە پێش هەردوو هێزە ئیسلامیەکە " یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی"


ئیسلامیەکان بۆ ئەوەی گەورە ببن و ببنە ژمارەیەکی کاریگەری سیاسی پێویستە کراوەتر ببن و پاشگری ئیسلامی لە خۆیان بکەنەوە
بۆ ئەوەی هەمووان بە نوێنەری خۆیان بزانن نەک کەمینەیەکی چەند هەزار کەسی !

بەپێی سەرچاوە باوەرپێکراوەکان پارتی نێچیرڤان بەرزانی رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت،
پارتی ئەیەوێ سەرۆکی حکومەت دوو جێگری هەبێت ئەمەش وەکو چەکێک بۆ لێدان لە یەکێتی بەکاردەهێنێ،
بەبڕوای من ئەگەر پارتی نێچیرڤان بەرزانی کاندید بکات بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەوا بەئەگەری زۆر کەیسی سەرۆکایەتی هەرێم زیندوو دەبێتەوە و پارتی بە زۆرینەی پەرلەمانی، "مەسرور بەرزانی"دەکاتە سەرۆکی هەرێم،بە بەردێک دوو نیشانە دەپێکێت


یەکەم ـ کێشەو گرفتی سیاسی لەناوخۆی حیزبەکەی دوو دەخاتەوە و هەردوو باڵەکەی پارتی پشک و پێگەی بەهێزیان دەستدەکەوێت
دووەم ـ لە سێ پۆستە گرنگ و کاریگەرەکەی هەرێم دووان بۆ خۆی دەبات کە بەبێ ئەو دوانە مومکین نییە هیچ بڕیارێکی سیاسی کاریگەر بدرێت لە باشور.
لەکۆتایدا بەبڕوای من دۆخی کوردستان دۆخێکی پڕ لە ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دەبێت،


هەم لە ناو حکومەت هەم لە دەرەوەی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن،بەتایبەتی کە ڕەنگە زیاد لە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنێک ئامادەگی هەبێت لە کێلگەی سیاسی.