عەبدولستار مەجید: گڕگرتنی شوێنە گشتیەكان گومانی زۆر هەڵدەگرن

كارەبامان هەیە بەڵام بۆ سوتانی ماڵی خەڵك!

عەبدولستار مەجید: گڕگرتنی شوێنە گشتیەكان گومانی زۆر هەڵدەگرن

411 خوێندراوەتەوە

عەبدولستار مەجید

عەبدولستار مەجید - وەزیری كشتوكاڵ لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم

 
هەرێمی كوردستان یادەوەری زۆر ناخۆشی لەگەڵ گڕگرتنی دام و دەزگا و شوێنە گشتییەكاندا هەیە ئەگەر لە ڕوواڵەتدا وەك بەرپرسان دەڵێن "شۆرتی كارەبا" بەڵام لە ناوەڕۆكدا ئەم ڕووداوانە گومانی زۆر هەڵدەگرن هەر ئەم گۆمانانەش خەریكە لەلای خەڵك دەبنە یەقین .

 
٢٧ ساڵە هەرێمی كوردستان بەدەست نەبوون یان كەمی كارەباوە گرفتارن، حكومەتەكەشی نەك نەیتوانیوە چارەسەری بكات بەڵكو وادەردەكەوێت پلانی بەرەو چارەسەربوونی ئەو كێشەیەشی نیە .

 
خەڵكی كوردستان لە هاویندا لەبەر بێ كارەبایی دەسوتێن لە زستانیشدا ئەگەر مۆلیدە ئەهلیەكان نەبن ئەبێ بەدیار چرا و مۆم و لایت شەحنەوە ڕۆژ بكەنەوە ..

 
هەمووان دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەزانین چۆنە، خۆ دەسەڵاتدارانیش باش دان بەو ڕاستییەدا دەنێن كە دۆخی كارەبای هەرێم زۆر خراپە و كەمترین كات كارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیان .

 

،،

ئەگەر بارودۆخی كارەبا لە هەرێم ئەوەندە خراپە، بۆچی لە نیوەشەودا دەبێتە هۆی سوتانی ژیان و ماڵ و سەرچاوەی بژێوی خەڵك

 

 
پرسیارەكە ئەوەیە؛ باشە ئەگەر بارودۆخی كارەبا لە هەرێم ئەوەندە خراپە، بۆچی لە نیوەشەودا دەبێتە هۆی سوتانی ژیان و ماڵ و سەرچاوەی بژێوی خەڵك ؟!

 
كام خەڵكیش ؟
تەنها خەڵكی فەقیر و هەژار ؟!!!!

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك