بێرون عومهر فهتاح
ئەمهریکا وەک وڵاتێکی زلھێزی جیھانو بەرژەوەندیخواز، ھەڵگری دروشمو پەیامە بریقەدارەکانی (دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی گەلان و ...ھتد )ه، لە ڕێگای ئەو توانا ئابوریو سیاسیو سەربازییەی کە ھەیەتی ھەژموونی خۆی بەسەر زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی جیھاندا سەپاندووەو بووهتە ھێزێکی دیفاکتۆو ڕۆڵی لە بابەتە سیاسیو ئابوریو سەربازیو حوکمڕانیەکانی دنیادا ھەیە، وەکاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زۆربەی ڕووداو و گۆڕانکاریو ھاوکێشە سیاسیەکاندا ھەیە.
ئەمهریکا بۆیەکەمجار له ساڵی ( ١٨٣٠) وە لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی عوسمانی ھاتۆتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستو نوێنەرایەتیو (قونسوڵی) لە دەوڵەتی عوسمانی لە ویلایەتەکانی (بەسرەو موسڵ و بەغداد)کردۆتەوە، پاشان لەساڵی (١٨٦٥) لەسەردەمی ئێرانی قاجاریدا نوێنەرایەتیو قونسوڵی لە شاری (تەبرێز)کردۆتەوە بە مەبەستی کاری بازرگانی و ئابووری و دەستکەوت و بەرژەوەندی نەوت و وزە لە ناوچەکەدا.
،،
گەلی کوردیش وەک گەلێکی زوڵملێکراو و چەوساوە چاوی ھیوای لەسەر ئەمهریکای زلھێز بووە وەک ڕزگارکەرو فریادڕەس لێی دەڕوانی، وە ھیوای خۆی لەسەر دروشمە بریقەدارەکانی وەک دیموکراسیو ئازادکەری گەلان ھەڵدەچنی
لەو سەردەمەوە پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا گیر کردووەو چاوی تەماحی بڕیوەتە سەرچاوە دەوڵەمەندو زۆرو زەوەندەکانی نەوتو وزە، لە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێتیەکانی ناوچەکەدا بە پێی ئامانج و ستراتیژی پڕ بەرژەوەندی خۆی لەدوای جەنگی جیھانی یەکەمو ڕوخاندنی دەوڵەتی عوسمانیو دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بەشی ھەبووە لە نەوتی ناوچەکانی کەرکوک، ھەر بۆیە بە چاوی تەماحو ئەھمیەتەوە لەو ناوچەیەی ڕوانیوەو پێگەی خۆی تێدا بەھێزکردووەو دەسبەرداری نەبووە.
ھەر بۆیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ھاتنە سەر دەسەڵاتو لادان لە دەسەڵاتی ھەبووە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی .
گەلی کوردیش وەک گەلێکی زوڵملێکراو و چەوساوە چاوی ھیوای لەسەر ئەمهریکای زلھێز بووە وەک ڕزگارکەرو فریادڕەس لێی دەڕوانی، وە ھیوای خۆی لەسەر دروشمە بریقەدارەکانی وەک دیموکراسیو ئازادکەری گەلان ھەڵدەچنی، بەڵکو ئەمهریکاو دروشمەکانی ببنە ڕزگارکەر بۆی وەک گەلانیتری دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی.
لەو کاتانەوە تا ئێستا کورد ھەر لە خەونی ئازادیو ڕزگاربووندایە لە سایەی ئەمهریکادا، بەڵام ھەمیشە کوردی وەک کارتێکی فشاری بەرژەوەندخوازانەی خۆی بەکارھێنراوە.
لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق لەلایەن بەریتانیاو ڕووخاندنی دەوڵەتی عوسمانیو داڕشتنەوەی نەخشەی جوگرافیو سیاسی ناوچەکەو دروستبوونی چەند وڵاتی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەلی کورد ھەموو شێوازەکانی خەباتی گرتەبەر بۆ ئازادی، ھەمیشە لە ھەوڵدا بووە بۆ ڕازیکردنی ئەمهریکا بۆ دەربازبوون لەژێر دەستەیی لەھەموو قۆناغو سەردەمەکانی دەسەڵاتدارێتیەکانی عێراقدا، کە زۆر گۆڕانکاری و ھەڵکشان و داکشان لە پەیوەندیەکانی عێراقو ئەمهریکادا ڕوویداوەو پەیوەندیەکانیان گەشتوەتە خراپترین ئاستیش، بەڵام ھەرگیز ئامادە نەبووە بەرگری لەکورد بکات و پشتیوانی بکات، بەڵکو زۆر جار لە گەمە ئابوورییە نەوتییەکاندا کورد وەک کارتی فشسار بەکارھاتووەو پاشان کراوەتە قوربانی بەرژەوەندییەکان.
،،
لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق لەلایەن بەریتانیاو ڕووخاندنی دەوڵەتی عوسمانیو داڕشتنەوەی نەخشەی جوگرافیو سیاسی ناوچەکەو دروستبوونی چەند وڵاتی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەلی کورد ھەموو شێوازەکانی خەباتی گرتەبەر بۆ ئازادی
ھەر بۆیە لە سەدەکانی ڕابردوو سەرەڕای زۆر گۆڕانکاری گەورە، نە ئەمهریکا خواستی ھەبووە کورد ڕزگار بکاتو نەکوردیش توانیویەتی ئەمریکا ڕازیبکات بۆ ئازادی خۆی.
چۆن کورد عەوداڵی ڕزگاری و ئازادی بووە هعەوداڵی نەوت و بەرژەوەندییەکانی خۆی بووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، چارەسەری دۆزی کورد خراوەتە چوارچێوەیەکەوە کە دەبێت ھەر بە شەڕ کێشەکانی چارەسەر بکرێت، چونکە کەش و کایەی سیاسیانەی ئاشتی نەڕەخسێنراوە کە ئۆقرەییو ئارامی بھێنێت بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد، بەڵکو ھەمیشە کایە پڕ بەرژەوەندییەکان لە مەتبەخی سیاسی شەڕو نائارامیدا جۆشبدەن بۆ چنینەوەی بەرژەوەندیەکان لەنێو دوکەڵ و تەپوتۆزی شەڕدا.