چین چۆن و بۆچی دێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

چین چۆن و بۆچی دێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

282 خوێندراوەتەوە

 
ململانێی نێوان چین و ئەمریکا لە هەڵکشاندایە، هەفتەی پێشوو لە میانەی کۆبونەوەی ئاپیک At the Asia Pacific Economic Cooperation (APEC) کە لە Port Moresby, Papua New Guinea (PNG) بەڕێوەچوو هەردوو وڵات روبەرووی یەکتربونەوە.گرژبونی زیاتری پەیوەندی نێوان چین ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویاندا کوردستان.

 

ئەم نوسینە وەک سەرەتایەکە بۆ قسەکردنی زیاتر لە داهاتوودا لە سەر ئەم بوارە. چین لە سەرەتاوە پلانی وەهابوو کە ئامادەبوون و دەستوەردانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنوردار بکات، بەڵام هەتا بێت زیاتر و زیاتر دێتە ناوچەکە. لە خوارەوە بە کورتی کۆمەڵێک هۆکار ئاماژە پێئەدەم.

 

،،

بەم پێیە ئەگەر ئەفسەرێکی چینی، لە بڕی ئینگلیزی ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بنایە، ئەوا رەنگە ناوی بنایە، ڕۆژئاوای ناوین. بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها وەک بەردەبازێک گرنگ نیە، بەڵکو وەک خۆشی گرنگی تایبەت و کاریگەری هەیە.

 

یەکەم، چین لە میانەی بە جیهانی بوونی دەیەوێت بگاتە ڕۆژئاوا، وەک چۆن کاتێک ڕۆژئاواییەکان ویستیان بگەنە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێپەڕین، بە هەمانشێوە چین کە دەیەوێت بگاتە ڕۆژئاوا ناچارە بە ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێپەڕێت.

بەم پێیە ئەگەر ئەفسەرێکی چینی، لە بڕی ئینگلیزی ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بنایە، ئەوا رەنگە ناوی بنایە، ڕۆژئاوای ناوین. بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها وەک بەردەبازێک گرنگ نیە، بەڵکو وەک خۆشی گرنگی تایبەت و کاریگەری هەیە.

 

 

 

 

،،

چین دێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سامانی سروشتی، بە تایبەتی نەوت و گاز. چین هەتابێت زیاتر و زیاتر پێویستی بە نەوت و گازە. ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی شەست لە سەتی پێداویستی چین لە وزە ئامادە دەکات.

 


ئەم فاکتە جوگرافیە بە دوو شێواز بەرجەستە دەبێت، یەکەم لە رێگای دەریاوە، دووەم بە وشکانی، دەریا مەبەست لێی گەشتنە بە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لەوێوە بە دەریای سوردا بۆ دەریای سپی و پاشان ئەوروپا.

بۆیە وەک چۆن ئەمریکا بنکەیەکی گەورەی هەیە لە جیبۆتی، چینیش بەهەمانشێوە بنکەیەکی سەربازی کردوەتەوە. لە گەڵیدا یەکێتی ئەوروپاش. لە راستیدا دیپلۆماتێکی ئەوروپی کە لە هەولێر بوو ئێستا لە جیپۆتیە لە سلکی دیپلۆماتی یەکێتی ئەوروپا.

 
دووەم، چین دێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سامانی سروشتی، بە تایبەتی نەوت و گاز. چین هەتابێت زیاتر و زیاتر پێویستی بە نەوت و گازە. ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی شەست لە سەتی پێداویستی چین لە وزە ئامادە دەکات.

وەک چاودێرێکی پێشووی سی ئای ئەی دەڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها ناوچەیە کە دەگاتە پلەی گرنگی پێدان لە خانەی ئاسایشی نیشتمانی چیندا. بەڵام چین بە پشت بەستن و بە ئامادەبوونی زیاتری لە ناوچەکە بە ئاگایە کە بەبێ کێشە نابێت.

بۆیە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو پرۆژە گەورەیەی کە بە ناوی یەک ڕێگا، یەک پشتێنە دەستی پێکردوە، فرە سەرچاوەکردنی سامانی سروشتیە بۆ چین، بە تایبەت لە جێگاکانی وەک ئاسیای ناوەند و ئەفریقا. چین دەیەوێت نەک تەنها سەرچاوە، بەڵکو چۆنێتی گواستنەوەی نەوت و گاز بۆ چین فرە بکات، بەوەی نەک هەر بە ڕێگای دەریاییدا بێت، کە ناچارە بە ئەو پانتاییە دەریاییانەدا بروات کە ئەمریکا زاڵە بە سەریدا.

،،

چین دەیەوێت کاتێک هێندە پارە دەدات بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کڕینی نەوت و گاز، ئەوانیش پارە خەرج بکەن لە کاڵای چینیدا. بۆیە چین دەیەوێت وڵاتانی ناوچەکە ببنە جێگای ساخکردنەوەی کاڵای چینی و هەروەها لە بوارەکانی تری وەک ژێرخان و خانوبەرە و ئاوەدانکردنەوەدا وەبەرهێنان بکەن.

 

 ئەمریکا، لە بەریتانیای مەزنەوە ئەوەی بە میرات بۆ گوازرایەوە کە دەبێت تاکە هێزی باڵادەست بێت بە سەر بواری دەریاوانیدا ئەگینا ناتوانێت ئیدارەی دونیا بکات، بۆیە هەرکەسێک بیەوێت دەسەڵاتی بە سەر دەریادا زاڵ بێت ئەوا دەستوبرد لوتی دەتەقێ بە هێزی دەریاوانی ئەمریکیدا.

ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی دەریاوە، بە بونی بنکە لە ژاپۆن، کۆریا، فلیپین، تایوان، و جێگاکانی تر پشتێنەیەکی دەریایی بە دەوری چیندا دروست بکات. چین لەمە بێزارە. بۆیە دەیەوێت لە رێگای بۆڕی و هەروەها لە ڕێگای هێڵی ئاسنینەوە سامانی سروشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چین بگوێزێتەوە. ئەمە بێ کێشە نیە.

 
سێیەم، چین دەیەوێت کاتێک هێندە پارە دەدات بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کڕینی نەوت و گاز، ئەوانیش پارە خەرج بکەن لە کاڵای چینیدا. بۆیە چین دەیەوێت وڵاتانی ناوچەکە ببنە جێگای ساخکردنەوەی کاڵای چینی و هەروەها لە بوارەکانی تری وەک ژێرخان و خانوبەرە و ئاوەدانکردنەوەدا وەبەرهێنان بکەن.

ئەمە سروشتیە لە ئاستی ئابوری نێودەوڵەتیدا کە ئەمڕۆ بە سوڕی دۆلار ناسراوە. هەر لەم ڕووەوە چین نەک هەر وەبەرهێنان بەڵکو قەرز و هاوکاریش بە وڵاتانی ناوچەکە دەدات.


چوارهەم، چین هەوڵدەدات کە پەیوەندی نێوان چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها لە بواری کاڵا و سەرچاوەدا نەبێت بەڵکو لە ڕووی دەزگا و کەلتور و ئاگاییەوە پەیوەندی دروست بێت. وەک هاوەڵێکم لە زانکۆیەکی چین بۆی باس کردم، بەردەوام قوتابی و خوێندکار لە وڵاتانی دەرەوە دەهێنرێت بۆ ئەوەی زمان و کەلتوری چینی فێربێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی ببێتە توخمێکی بڵاوەپێکردنی کەلتور و ئاگایی و خۆشەویستی بەرامبەر چین.

  ئەمە لاساییکردنەوەی ئەو پلانەیە کە ئەمڕۆ ئەمریکا پەیڕەوی دەکات لە بردنی خەڵك بۆ ئەمریکا هەتا ببنە توخمی بڵاوەپێکەری وێنا و کەلتور و دیدی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان. دیارە ئەم یاریە کۆنە، لە سەر بنەمای ئەو لۆجیکەیە کە: ئاسانترە بۆ خەڵکی ناوچەیەک کە وێنای جوانی ئەمریکا لە کەسێکی خۆیان و بە زمانی خۆیان وەربگرن لەوەی کە کەسێکی ئەمریکی یان چینی پێیان بڵێت. ئەمە پرۆسەی دروستکردنی ئەجینتە. بەڵام لە هەمانکاتدا فۆرم و دیدار و گرێبەست و زۆر شێوازی تر هەن بۆ پێکەوە گرێدانی چین و ناوچەکە لە ئاستی فەرمیدا.

 

پێنجەم، چین پێویستی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، نەک تەنها وەک لایەنێکی بازرگانی، بەڵام پێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەرە لە سەر ئاسایشی ناوخۆی چین. لە ڕووی گەشەی ئابوری، سەرچاوەی وزە، هەروەها شەرعیەتی سیستەم. چونکە بنەمای سەرەکی شەرعیەتی سیستەمی چینی لە گەشەی ئابورییەوە دێت نەک لە بواری ترەوە. دیارە ئەم گەشە ئابورییە توانا دەبەخشێتە چین کە بتوانێت بواری بە بوژانەوەی وڵات و ژیانی تاکەکان بدات، کە لە گەڵ خۆیدا کەلتور و ئایدەلۆژیای تری بۆ بەرهەم دەهێنێت.

 
شەشەم، چین دەیەوێت ناسیاسی بێت، نەک تەنها لە بەرئەوەی کە نایەوێت ببیتە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە کە دەزانێت لە کاتی ئێستادا توانای ئەوەی نیە کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوە یان میانگیری تیاداببینێت، بەتایبەت کاتێک کە ئەمریکا ناوچەکە بە ناوچەی قەڵەمڕەی خۆی دەزانێت.

 

،،

گرژی زیاتر دەبێتە هۆکاری هەژاربونی چین لە بواری زانست و زانیاری و تەکنەلۆجیادا، بۆیە دەیەوێت بە ئیسرائیل قەرەبوی بکاتەوە. هەتا ئیستا چەند ئەمریکا رێگربوە لەوەی ئیسرائیل چەک و تەکنەلۆجیای هەستیار بە چین بفرۆشێت.

 دیارە ئەمە تەنها هۆکار نیە، چین دەیەوێت لە گەڵ هەمواندا پەیوەندی هەبێت، تەنانەت ئیسرائیلیش. ئەگەر هۆکاری پەیوەندی لە نێوان چین و وڵاتانی تری ناوچەکە وزە و کاڵایە، ئەوا لە گەڵ ئیسرائیلدا جیاوازە. ئیسرائیل یەکێکە لە وڵاتە هەرەپێشکەوتەوەکانی دونیا لە بواری زانست و تەکنەلۆجیادا.

چین لەم بوارەدا هەژاری هەیە، بە گشتی وڵاتێکە کە کاڵای تیادا دروست دەکرێت کە لە جێگاکانی تر داهێنراوە یان دیزاینکراوە. ئەمە بۆ چین بە نرخە چونکە هەتابێت پەیوەندی نێوان ئەمریکا و چین بەرە و گرژی دەڕوات.

گرژی زیاتر دەبێتە هۆکاری هەژاربونی چین لە بواری زانست و زانیاری و تەکنەلۆجیادا، بۆیە دەیەوێت بە ئیسرائیل قەرەبوی بکاتەوە. هەتا ئیستا چەند ئەمریکا رێگربوە لەوەی ئیسرائیل چەک و تەکنەلۆجیای هەستیار بە چین بفرۆشێت.


ئەمە هەموو لە لایەن چینەوە:
بەڵام وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها چین وەک سەرچاوەی داهات و کاڵا نابینن، بەڵکو دەیانەوێت ببێتە بەشێک لە سیستەمی ناوچەکە، بە تایبەتی کاتێک کە ململانێ هەیە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا. ئەمە بە ڕوونی لە هەڵوێستی کوێت دەبینین کە دەیەوێت هێندە وەبەرهێنانی چین بهێنێتە دورگەکانی ئەو وڵاتە ناچار بکات کە بیپارێزێت. ئەمە بە تایبەتی پاش نەمانی هیچ جۆرە باوەڕێک لە نیوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری عەرەبی. دیارە گرتنی کوێت لە لایەن عێراقەوە سەرەتای شەڕی ناوخۆی عەربی بوو کە هەتا ئەمرۆ بە شێوازی جیاوازی لە سوریا، یەمەن، قەتەر و سعودیە، هەروەها جێاگاکانی تر بوونی هەیە.

 

،،

کورد چی پێویستە:

یەکەم، بونیادنانی ئاگایی بەرامبەر ئەم هێزە لە ئاستی مێژوویی، کەلتوری، سیاسی، ئابوری، مەعریفیدا.
دووەم، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ململانێی ئەم هێزە لە گەڵ ئەمریکا و هیزە هەرێمیەکاندا، وەک روسیا، ئەوروپا.

 

 
چین هەتا بێت سڵ دەکاتەوە لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بۆیە بە گشتی لە گەڵ دۆخی هەمیشەییدایە، ستاتۆس-کۆ. بەڵام لە هەندێک دۆخدا چین پەیڕەوی سیاسەتێکی تایبەتە کە ڕەنگدانەوەی دیدی خۆیەتی بۆ دونیا. بۆ نمونە چین دژ بە هەموو جیاخوازێکە، لە بەر بوونی گروپ و لایەنی جیاخواز لە چین خۆیدا، لە سەروی هەمویانەوە تایوان. بۆیە نەک هەر پشتیوانی ریفراندۆم نەبوو، تەنانەت دژ بە ئۆتۆنۆمی ساڵی ١٩٧٤یش بوو.
هاتنی چین بۆ کورد لە چەند لایەکەوە گرنگە.


یەکەم، دروستکردنی رێگا، یان کۆمەڵە ڕێگای زۆر لە نیوان سێ پارچە یان هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا. ئەمە ئەو ژێرخانەیە، کە کورد لە مێژوودا نەیبوە.
دووەم، نزیکبونەوەی جەمسەرێکی نوی لە سیاسەتی جیهانیدا، لە سەردەمێکی جیاوازدا. لە سەردەمی جەنگی سارددا، مۆسکۆ دوور نەبوو، بەڵام لە بەر نەبوونی ژێرخان و ئاگایی و پەیوەندی باش هێندە ڕۆڵی کاریگەری نەبوو.


سێیەم، چین گەرچی لە گەڵ جوداخوازیدا نیە، بەڵام مامەڵە دەکات لە گەڵ لایەنە نادەوڵەتیەکان وەک دیفاکتۆیەک. ئەمە بۆ کورد دەرفەتە.

کورد چی پێویستە:


یەکەم، بونیادنانی ئاگایی بەرامبەر ئەم هێزە لە ئاستی مێژوویی، کەلتوری، سیاسی، ئابوری، مەعریفیدا.
دووەم، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ململانێی ئەم هێزە لە گەڵ ئەمریکا و هیزە هەرێمیەکاندا، وەک روسیا، ئەوروپا.

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان