سه‌رچاوه: رصيف 22
وه‌رگێڕان:عمر علی احمد
ئاگاداركردنه‌وه"به ئاگابه جگه‌ره‌كێشان ته‌ندروستی وێرانده‌كات و هۆكاری مردنه". ئاگارداركردنهوهیهكی تر:"جگه‌ره‌كێشان به‌زیاتر له 25 نه‌خۆشی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت ده‌سوتێنێ، وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ"....،ئه‌مانه‌و چه‌ندین وێنه و تێكستی جۆراوجۆری به‌ئاگاهێنانه‌وه، به‌فه‌رمانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی لهجێهاندا له‌سه‌ر به‌سته‌ی جگه‌ره نه‌خشێنراوه و نوسراوه، ، ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕی باوی كۆمه‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یه كه جگه‌ره كێبڕكێكاری نییه له‌و زیانانه‌ی به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه‌ڕی"Vice" له‌م دوایانه‌دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای دڵنیایی ته‌ندروستی"Cigna"، بڵاوكرده‌وه،كه به‌شداربووه له‌تێكشكاندنی وێنه‌ی بیروباوه‌ڕی باوی پێشوه‌خته، له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" ته‌نهایی خراپتره له كێشانی15 جگه‌ره له رۆژێكدا"، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه و جه‌غد ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی" هه‌ستكردن به ته‌نهایی كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی مردن رێك بارته‌قای ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه كێشانی 15 جگه‌ره له رۆژێكدا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر رێژه‌ی مردن".
به‌درێژایی كات باو‌و بووه، كه ته‌نهایی له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سانی به‌ته‌مه‌نه یا ئه‌وان زیاتر ئاماده‌گییان تێدایه بۆ توشبوون به‌م حاڵه‌ته، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ر 20 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو" نه‌وه‌ی زێد(Generation Z)هه‌روه‌ها ناسراون به نه‌وه‌ی دوای وای(18-22 ساڵ)ئه‌و نه‌وه‌یه‌یی كه زیاتر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه زیاتر هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌ره‌خات" كه 48% ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ده‌ست ته‌نهاییه‌وه ده‌ناڵێنن"، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌ڕێژه‌ی 39% سه‌روو ته‌مه‌ن 72 ساڵ توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن.
رهنگهئێستا بپرسی، ئاستی ته‌نهایی چۆن پێوانه ده‌كرێت؟
(Loneliness Scale)یه‌كه‌ی پێوانه‌كردنی هه‌ستكردنه به ته‌نهایی، كه 10 حاڵه‌ت خراوه‌ته‌ڕوو، وه‌ك:" كه‌س نادۆزمه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م"، " بێزاربووم له‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كان به ته‌نها ئه‌نجام ده‌ده‌م"، " كه‌س لێم تێناگات".
پێویسته یه‌كێك له‌م 4 بژارده‌یه هه‌ڵبژێریت(به‌ڵێ هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م،هه‌ستی پێده‌كه‌م به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی نا،زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م،هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكه‌م)، بۆ هه‌ر وه‌ڵامێك" چه‌ند خاڵێكی جیاواز هه‌یه".
گه‌ر هاتوو ئه‌نجامه‌كه به‌روه 20 بوو،ئه‌وه تێكڕای ناوه‌ندی ژمێریی هه‌ستكردنه به ته‌نهایی،گه‌ر هاتوو نزیك بوویه‌وه له 25، ئه‌وه تۆ به‌ده‌ست ته‌نهاییه‌وه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌ناڵێنی یا ئازار دهچێژیی، به‌ڵام گه‌ر هاتوو رێژه‌كه‌ی 30 بوو یا زیاتر بوو ئه‌وه ده‌بێت به‌خێرای خۆت دووربخه‌یته‌وه له‌و حاڵه‌ته چونكه مه‌ترسیداره و مه‌ترسیت له‌سه‌ره.
هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌یه، به‌رگریی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه،توانای ته‌ركیز كردنت ناهێڵێت،هه‌ست به‌خه‌مۆكی ده‌كه‌یت،كێشت زیاد ده‌كات.به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕیWeb Teb، " ته‌نهایی ماوه درێژ هه‌لی زیاتر توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات".
وته‌ی باو‌و:
ئاگاداربه جگه‌ره‌كێشان ته‌ندروستی له‌ناو ده‌بات و هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ مردن......ده‌ربڕینێكی بڵاوه له‌سه‌ر به‌سته‌ی جگه‌ره نوسراوه، به‌ڵام شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م ئاگادارییه نابینێن بنوسرێت " ئاگاداری ته‌نهایی به". پێوانه‌ی تهنهاییهكهت بكه، گه‌ر هاتوو ئه‌نجامه‌كه‌ی 30 یا به‌روه سه‌ره‌وه‌بوو، پێویسته چاره‌سه‌رێك بدۆزیته‌وه.
له قوتابخانه زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی ده‌خوێنین به‌ڵام بیریان ده‌چێت وانه‌ی " زیانه‌كانی ته‌نهایی"مان پێبڵێنه‌وه. له كاتێكدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه ته‌نهایی له‌كێشانی 15 جگه‌ره له رۆژێكدا زیانی زیارتره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، توێژینه‌وه‌كان دهرییانخستووه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی زیاتر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنن زیاتر به‌ده‌ست ته‌نهاییه‌وه ده‌ناڵێنن و له‌ناوخۆیاندا هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌كه‌ن، وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر یا به‌ده‌گمه‌ن به‌كاریده‌هێنن، كه‌واته بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌جیهانیی گریمانه‌ییه‌وه نییه.
ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، تاچ راده‌یه‌ك تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی گه‌نجان؟ ئه‌وانه‌ی كه به‌مه‌به‌ست بێت یا بێ مه‌به‌ست ژیانی خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن به‌و ژیانه‌ی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌یبینن؟" جیهانی گریمانه‌یی"؟ئه‌مانه هه‌ست به‌خه‌مۆكی ده‌كه‌ن دواتر به ته‌نهایی.
"Cigna" چه‌ند چاره‌سه‌رێكی خستوه‌ته ڕوو كه هه‌وڵدانێكی كه‌مییان ده‌وێت وه‌ك" خه‌وتن،به‌سه‌ربردنی هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ خانهوهدهدا،وه‌رزش كردن،وازهێنان له‌كاری درێژخایه‌ن،به‌ڵام باشترین ئامڕاز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به په‌یوه‌ندییه‌كان، له كاتی خراپ به‌كارهێنانیدا.