کۆمەڵ دەبیت لە کوێوە گۆڕانکاری بکات؟؟؟

کۆمەڵ دەبیت لە کوێوە گۆڕانکاری بکات؟؟؟

428 خوێندراوەتەوە

ئەحمەد حاجى رەشید

هەر پارتێکی سیاسی بیەوێت چاوبگێرێتەوە بە رابوردویدا بۆ ئەوەی (مراجعات) تێکی سەر کەوتو بکات دەبیت لە (۳) تەوەردا لەهەمانکاتدا دەست بەو چاوگێرانەوەیە بکات:

یەکەم: پەیکەری (ستراکچەری ) پارتەکە

دووەم:فیکری سیاسی(فەلسەفەی حیزب)

سێ هەم :ئامرازی کارکردن

کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتیدا دامەزرا کە دۆخێکی هەم دژوار بوو هەم داخراو بوو بۆیە پەیکەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر بۆ ئەو کاتە گونجاو بو بێت بەدڵنیایەوە بۆ ئیستە نەگونجاوە بۆ دەبێت یەکەم کار کە کۆمەڵ دەبێت لە مراجەعات بیکات (ناوی حیزب) و (ناوی کەسی یەکەم )و (پاشگری ئیسلامی)و (ئۆرگانەکانی ) ژمارەیان و ناویان و شیوازیان دەبێت زۆر بەڕاشکاوانە گۆرانکاریان تیدا بکرێت .

 ناوی کۆمەڵ (الجماعة الاسلامیة) : ئەو کاتەی ئەو گروپە سەرکردەی کە کۆمەڵی ئیسلامیان راگەیاند و بڕیاری شێوازی کاری سیاسیان گۆڕی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەست نەبوو جگە لە ناوێک کە جۆرێک لە ئاشنایەتی هەبیت لەگەڵ هاوشێوە نزیکەکانیدا چونکە دور نەبوو کادرانی پشت سەرکردەکان و هەندیک لەسەرکردەکانیش ئەوەیان پیقەبوڵ نەدەکرا و دوریش نەبوو رکەبەرەکانی کۆمەڵ ئەوەیان دەقۆستەوەو شکستیان بە پرۆژەی گۆرانکاریەکە دەهێنا چونکە دامەزراندی کۆمەڵ لە ئەساسدا پرۆژەیەکی گۆرانکاری بەردەوام بوو بەڵام زمینەی بۆ نەرەخسا بەردەوام بیت بۆیە لە ئیستادا دەست بەو پرۆژەیە کراوەتەوە .

 چونکە لەکاتی خۆیدا کۆمەڵ پرۆژەیەکی بچوکی کاری سیاسی قۆناغ بەندی بوو لەوکاتەدا هەر ئەوەندە دەکرا کە ئەو چەند بەرپرسە لە یەک باز نە کۆبونەوە بۆ گۆرانکاری بە بەرنامە دریژخایەن

بۆیە لە ئیستادا ناوی کۆمەڵ لەگەڵ خەونی کۆمەڵەکان نایەتەوە دەبیت ناویکێت بیت کە ناسنامەی ئیستای کۆمەڵ بنوێنێت یاخود شوناسیک بێت ئەو ناوە کە تەعبیر بیت لە ئیستای کۆمەڵ.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك