وارشۆ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا

وارشۆ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا

486 خوێندراوەتەوە

ئەمریکا داوای لە پۆڵۆنیا کردوە کە کۆنفرانسێک لە ئاستی وەزیراندا ڕێکبخات بۆ دژایەتی ئێران. پۆڵۆنیا قبوڵی کردوە و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆنفرانسەکە ساز دەکرێت. بەڵام کۆمەڵێک ڕێگری هاتوەتە پێش:


یەکەم: ئەوروپاییەکان نایانەوێت بەشدار بن، هەریەک بە هۆکارێک خۆی دەدزێتەوە.
دووەم: ئەمریکا پاشەکشەی کرد لە ناونیشانی سەرەکی کۆنفرانسەکە ئێستا لە ژێر ناونیشانێکی تردا ساز دەکرێت.
سێ: ئێران فشار دەکات بۆ ئەوەی کۆنفرانسەکە نەکرێت، شاندێکی پۆڵۆنی سەردانی ئێرانی کردوە، بۆ ئەو مەبەستە.
چوار: ئێران چەند کارێکی هەڵەی کرد کە کارتی لە یەکێتی ئەوروپا لاوازکرد، بە تایبەت هەوڵی کوشتنی نەیارانی.
پێنج: دەڵێن ڕەنگە پۆمپیو لە دوا ساتدا، ئەگەر هاتوو شاندەکان ئاستیان نزم بوو، کۆنفرانسەکە هەڵبوشێنێتەوە.

شوینی کۆنفرانسەکە زۆر شتمان پێدەڵێت، دەربارەی پەیوەندی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا دەربارەی ئێران. ئەمڕۆ پۆڵۆنیا لە پەیوەندییەکی خراپدایە لە گەڵ یەکێتی ئەوروپادا، هەروەها لە ناوەوە وڵاتەکە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا دەژی کە ڕۆژانی پێشوو سەرۆکی شارەوانیەکی ئەو وڵاتە بە دەستی فاشیستەکان کوژرا.
هەروەها نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا بە دوای ئەوەدا دەگرێت کە جێگایەکی تر بدۆزێتەوە لە دەرەوەی ئەو جێگایانەی کە بەشێکن لە ململانێکە، بەڵام ڕەنەگ کارێکی ئاسان نەبێت.

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان