(ڕانانێک بۆکتێبی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە)

وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا وەک شوێنی بازرگانی کردن بە منداڵانەوە

(ڕانانێک بۆکتێبی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە)

826 خوێندراوەتەوە

هۆشیارجەمال/ڕۆژنامەنوس

 بازرگانی کردن بە منداڵان یەکێکە لەوجۆرانەی بازرگانی لەسەرتاسەری جیهاندابوونی هەیە، ساڵانەش ڕوولەزیادبوونە، بەهۆی نالەباری دۆخی سیاسی بەشێک لەوڵاتان وبڵاوبوونەوەی هەژاری ناسەقامگیری وڵاتان و حوکمی دیکتاتۆری لەو وڵاتانەی کەبەوڵاتی هەناردەکردنی منداڵان دەناسرێن.

،،

ساڵانە زیاتر لە (٢)ملێون ،منداڵ دەفرۆشرێن بە باندەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و ئەوبازرگانەکانی ئەم کارانە دەکەن ساڵانە زیاتر لە (٩)ملیۆن دۆلاریان لەم بازرگانیەدا دەست دەکەوێت

   بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە خۆی لەچەند جۆرێکدا دەبینێتەوە،وەک فڕاندنیان یاخود بەکرێ گرتنیان بە نرخێکی کەم و هاندانی کەسوکاریان بۆکۆچکردن بە بیانوی کارکردن وژیانی باشتروشایستە تر، دواتر دەستدرێژی سێکسی کردنە سەریان و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان یاخود کارکردن بە منداڵان تەنها لەبەرامبەردابین کردنی ژەمەکانی نان خواردنیان،هەروەها کارکردن بە منداڵان تەنهابەرامبەرکەمێک پارە واتە وەک دەستی کاری هەرزان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت،لەدوای تەشەنەسەندی تەکنەلۆجیا بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە زیادی کردوە و لە ئیستادالە ڕێگای ئیتەرنیتەوە بەشێکی زۆری مامەڵەکان دەکرێت.

   لەساڵانی ڕابردوود وڵاتانی ئەوروپا وئەمریکای وەک لەئەندێشەی هەرتاکێکی کوردا وڵاتیکی پێشکەوتوی دادپەروەر و شوێنی پاراستنی مافی ژنان ومنداڵان ناسیوە، کەئەمەش بە هۆی ئەوە هەڵمەتە میدیایە گەورەیەوەیە کەئەو وڵاتانەی وەک فریشتەوێناکردوە، وبێلایەن نەبووە لەوەی چۆن لایەنە جوانەکانی بڵاودەکاتەوە لایەنە خراپەکانیشی بڵاوبکاتەوە، کەبریتیە لە بەکاڵاکردنی مرۆڤ بە گشتی و ژنان ومنداڵان بەتایبەت.

 

   بازرگانی کردن بە منداڵانەوە ناونیشانی توێژینەوەیەکی جیهانیە کە کراوە بەکتیب ولەلایەن هەردوونوسەر (د.سرور قارونی،خالید بن محەمەد)ە،وە نوسراوە، و(سابیر عەبدولکەریم )کردویەتی کوردی کەتێداشیکردنەوەی ورد بۆ جۆرەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان دەکات وئاماروداتاکان لەوڵاتانی بەژدارلەم بازرگانیەداباسکراوە.

   بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونسێڤ ساڵانە زیاتر لە (٢)ملێون ،منداڵ دەفرۆشرێن بە باندەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و ئەوبازرگانەکانی ئەم کارانە دەکەن ساڵانە زیاتر لە (٩)ملیۆن دۆلاریان لەم بازرگانیەدا دەست دەکەوێت،ولە دوای بازرگانی چەک و مادەهۆشبەرەکان بازرگانی منداڵان زۆرترین داهاتی هەیە.

  

،،

چەند لێپرسراوێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشێوەی کارابەژدارن لەڕێکخستنی بازرگانی کردن بەمنداڵان وخزمەتگوزاری باندە لەشفرۆشەکان دەبێت،کەڵکیان لەپۆستەکانیان وەرگرتەوە ڕێژەی (٢٠)%یان بەژدارن لەبازرگانی کردن بەمنداڵانەوە

لەجیهاندابەگشتی ولە ئەوروپا بەتایبەتی چەندین ڕێکخراوی گەورە هەیە بۆپاراستنی مافی منداڵان،وچەندین ڕێکەوتنامەو یاساهەیە بۆپاراستنی مندالان لەبازرگانی کردن پێیانەوە،بەڵام بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانە خۆیان بوونەتە شوێنی بازرگانی کردن بە منداڵانەوە کەدابەش دەبن بۆسێ جۆر

یەکەم/وڵاتانی هەناردەکانی منداڵان وەک (ڕوسیا،رۆمانیا،چیک،کرواتیا،وڵاتانی باشوری ئاسیا)،تەنها لە ڕوسیا (٣٣٠)کۆمپانیای هاوردەکردن وبازرگانی کردن بە منداڵانەوەهەیە.

دووەم/وڵاتانی پەراندنەوە ئەمە ئەو وڵاتانەیە کەدەبنە پرد بۆبازرگانی کردن بە منداڵانەوە وەک کۆمارەکانی یوگۆسلافیای جاران بەگشتی.

سێیەم/وڵاتانی هاوردەکارکە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە خۆیان بە لانکەی پاراستنی مافی مرۆڤ و منداڵان دەزانن وەک(ئەلمانیا،فەرەنسا،بەریتانیا،ئیسپانیا).

   بەگوێرەی ئامارێکی وەزارتی ناوخۆی ئەمریکا ساڵانە(٦٠٠تا٨٠٠)هەزارمنداڵ لەسەر سنورەکان دەفرۆشرێن و هەروەها ساڵانە لە ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاترلە (٣٠٠)هەزار منداڵ ڕووبەڕووی بەکارهێنانی سێکسی دەبنەوە لەپێناو دەستکەوت وقازانجی مادی.

   هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئاسایشی ئەوروپا بڵاوی کردۆتەوە ساڵانە (٢٠٠)هەزارلەخۆرهەڵاتی ئەوروپاوە دەگوازرێنەوە بۆڕۆژئاوای ئەوروپا بۆبەکار‌هێنانی سێکسی،ولەوڵاتێکی وەک ئیتالیا نرخی کچانی ناکام تەنها(٤٠٠٠)دۆلارە،لەوڵاتی هۆڵنداش (١٠)هەزارمنداڵ بازرگانی یان پێوەدەکرێت ولەبواری سێکسیدا بەکاردەهێنرێن،جگە لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا وسویسراوەک وڵاتێکی ئەسکەندەنافی کەچەندین باندی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە تێدایە.

      بەرازیلیش وەک وڵاتێکی ئەمریکای لاتین لە (٥٠٠)هەزارهەتا(٢) ملێون منداڵی خوار (١٦)ساڵ کاری لەشفرۆشی پێدەکرێت،لەئەمریکاش زیاتر لە (١٥)هەزارکچی تەمەن بچوک وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

   لەکوردەواریدا وتەیەک هەیە دەڵێت"هەمووشتێک بەخوێ و خوێش بە مانایە بەڵام ئەی ئەگەرخوێ خۆی تامی لەدەست دا دەبێت چی ڕووبدات؟"

  ئەوەی لەم کتێبەداسەرنجی خوێنەر ڕادەکێشێت ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردوە کەچەند لێپرسراوێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشێوەی کارابەژدارن لەڕێکخستنی بازرگانی کردن بەمنداڵان وخزمەتگوزاری باندە لەشفرۆشەکان دەبێت،کەڵکیان لەپۆستەکانیان وەرگرتەوە ڕێژەی (٢٠)%یان بەژدارن لەبازرگانی کردن بەمنداڵانەوە.

   ئەوبازرگانیە گەورەیە کەبەمنداڵانەوە دەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپی هەیە، وەک بە کارهێنانی منداڵان وەک کاڵایەکی گەشتیاری،هەروەها بڵاوبوونەوەی هاورەگەزخوازی،دەستدرێژی سێکسی ،بلاوبوونەی زیاتری نەخۆشی ئایدز زۆربوونی دیاردەی خۆکوشتن لەناومنداڵانی قوربانیدا،بڵاوبوونەوی دیارەی سواڵکردن ونەبوونی پەناگەیەکی ئارام بۆمنداڵەکان،زیادبوونی کێشەکانی پەروەردەو زۆربوونی ڕیژەی نەخوێندەواری.

  هەروەها ڕووخانی بارودۆخی دەرونی منداڵاکان وچاندی گیانی ڕق و توندوتیژی و رەفتاری تاوانکاری کەوادەکات لە قوربانیەوە بن بەتاوانباربەشێکی تری ژیانیان لە سوچی زیندانەکاندابەسەربەرن.

   ئەوەی جێگای ئاماژەکردنە ئەو وڵاتانەی کەجگە لەیاسادانراوەکانی دەستی مرۆڤ یاساکانی ئاین و بە تایبەت یاساکانی ئاینی ئیسلام کارگەری هەیە لەسەر تاکەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان وکچانی خوارتەمەن (١٨)ساڵ زۆرکەمترە،بەهۆی توندی سزالەسەرئەوکەسانەی کەبازرگانی بە منداڵانەوە دەکەن،بەراوردبەوڵاتانەی تری جیهان کەهەردەم مافی ژنان و مندالان لەسەرزاریانە و بانگەشی بۆدەکەن

 

 

author photo

ڕۆژنامەنوس