هەرێمی كوردستان لەنێوان پوکانەوەو بەردەوامی دا

تاكەی هەرێمی کوردستان  دەمێنێ؟

هەرێمی كوردستان لەنێوان پوکانەوەو بەردەوامی دا

240 خوێندراوەتەوە

 دڵشاد ئەنوەر

پێش ئەوەی بێمە سەر باسکردنی ئەو ئەگەرەی، گەر هێزە شیعیەکان کاری لە سەر بکەن ، ئەوا هەرێم دەکەوێتە بەر مەترسی داروخان ، کەمێک بۆ ڕابردو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و ئاماژەیەکی کورت بە سەردەمی داعش و ١٦ ی ئۆکتۆبەر دەکەم .


.
هەموو خەڵکی کوردستان , و به‌تایبه‌تیش دو حیزبەکە و بەرپرسەکانیشیان باش ئه‌وه‌ دەزانن ، گەر وڵاتانی ئیقلیمی و وڵاتانی نێودەوڵەتی نەهاتنایەتە خەت، دەسەڵاتی تەمەن چارەکە سەدەكه‌ى هەرێم ، نەیدەتوانی بەر بە پێشرەوی رێکخراوێکی تەمەن دوو ساڵی وەکو تیرۆریستانى داعش بگرێت.


.
کاتێک داعش بەرەو هەرێم دەهات، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لەبری ئەوەی دان بە لاوازی و حیزبی بوونی هێزەکانیان بنێن ، لە بری ئەوەی لە خۆیان بپرسن ئەوان بە یست ٤٠٠ هەزار پێشمەرگەیان هەیە ، بەڵام لە سەنگەرەکاندا بۆ ٥٠ هەزار پێشمەرگەی فیعلی بونیان نیە؟
دەشیانگوت : چەک و تەقەمەنی پێویستیان بۆ بەرەنگاری ئەو رێکخراوە نیە ، لەکاتێکدا داعش هەر بە تی ئێن تی و تەقینەوە شەڕی دەکرد و زۆربەی تەقینەوەکانیشیان لە دەبەی به‌نزین و سابون و بزمار دروست دەکرد.

،،

لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا ، گەر هەلو مەرجی نێو دەوڵەتی رێگەی بدایە ، هیچ لەمپەرێک لەبەردەم هێزە عێراقیەکان دا نەبوو بۆ ئەوەی تا زاخۆ برۆن


.


یاخود لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا ، گەر هەلو مەرجی نێو دەوڵەتی رێگەی بدایە ، هیچ لەمپەرێک لەبەردەم هێزە عێراقیەکان دا نەبوو بۆ ئەوەی تا زاخۆ برۆن ، راستە لە پردێ بەریان پێگیرا و لە سحیلاش پێشمەرگە رووبەروویان بوویەوە ، بەڵام ئەوەی عێراقی راگرت، گڵۆپی سوری دەرەوە بوو نەک شەڕێکی چەند کاتژمێری.
.


دەمەوێت ئەو دوو ڕوداوەی سەرەوە بکەمە بەڵگە بۆ ئەوەی بڵێم، هەرێم تا ئێستا هەل و مەرجی نێو دەوڵەتی رایگرتووە ، نەک توانای نێوخۆی و هێزی چەكداری حیزبی.
.
هەرێم خاوەنی توانایەکی مرۆیی باشە، خەڵک و پێشمەرگەی ئازای هەیە ، خاوەنی سەرخان و ژێرخانی ئابوریەکی وه‌هایه‌ ده‌توانرێت تا لەسەر پێی خۆ وەستان سودی لێ ببینرێ، بەڵام کێشەکە یەکێتی و پارتین، کێشەکە بەرپرسانی ئەم دو حیزبەن کەئەوەی باش بێت بۆ ئەم میللەتە توخنی ناکەون و ئەوەشی خراپە بێت لێی ناگەرێنەوە.


.
ئەم دو حیزبە خەڵکیان لە مەبدەئو قەناعەت داماڵی ، ئەوەی ئینتیما بێت لای خەڵک نەیانهێشت، ئومێدەکانیان زیندە بەچاڵ کرد، چونکە دەبینن ئەوانەی باسی شۆرش و کوردایەتی و دەوڵەت دەکەن ، نغرۆی گەندەڵی بوون ، شەو و رۆژ خەریکی نەوت و قاچاخچێتی و دەرمان فرۆشی و خراپەکارین، شتێک نەماوە بەناوی یەکریزی ناوخۆیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی .
.

،،

هەرێمێک خاوەنی هێزی نیزامی و نیشتیمانی نەبێت، خەڵکەکەی بروا و ئینتیمایان نەمابێت ، حیزبەکانی خەریکی ڕاوی بەرژەوەندی و بەرپرسەکانیشی سەرقاڵی قاچاخچێتی بن ، بێگومان مانەوەشی هەر لەسەر کات وەستاوە


هەرێمێک خاوەنی هێزی نیزامی و نیشتیمانی نەبێت، خەڵکەکەی بروا و ئینتیمایان نەمابێت ، حیزبەکانی خەریکی ڕاوی بەرژەوەندی و بەرپرسەکانیشی سەرقاڵی قاچاخچێتی بن ، بێگومان مانەوەشی هەر لەسەر کات وەستاوە ، کوردەواری دەڵێت "ئەم کەڵەکە تڕێ ، رۆژێک هەر دەڕووخێ "

مەترسیە گەورەکە !

ئەوانەی سەرەوەم وەکو پێشەکیەک باسکرد ، ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی بۆ بکەم و بە مەترسی دەزانم ، ئەم چەند دێڕەی خوارەوەیە.

یەکێتی و پارتی بەردەوامن لە ڕووتاندنەوەی وڵات و خراپەکاری، هیچ متمانەیەک لەنێوان خەڵکی کوردستان و دەسەڵاتی سیاسی هەرێم دا نەماوە .

خەڵک جاران ئومیدی بە هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی هەبوو ، ئیستا متمانەی بەوانیش نەماوە و لەوان جیایان ناکاتەوە ، چونکە ئەوانیش هەم ناتوانن ببنە بەدیلی یەکێتی و پارتی و بە جۆرێکی جیاوازتریش ڕاوی بەرژەوەندی دەکەن.


وڵاتانی دەوروبەر و هێزە عێراقیەکانیش جوان دیراسەی نەمانی متمانەیان لە نێوان خەڵکی کوردستان و سوڵتەی سیاسی هەرێم دا کردوە ، ئەزانن خەڵک چەند لە حیزبی کوردی و بەرپرسەکانی بێزارە، بێگومان ئەوان دەستەوەستان نابن و لە داهاتودا پلانیان بۆ ئەمە دەبێت .

ئەوان دەتوانن ئەم بێ متمانەیی و بێزاریەی خەڵک کە گەیشتوتە ئاستێک ، خەڵک داوا دەکات بەغدا خۆی موچەی فەرمانبەران دابەش بکات و نەیداتە دەست پارتی و یەکێتیەوە ، بقۆزنەوە و هەرێمی پێ بپوکێننەوە.

لە هەڵبژاردنی پێشوتردا ، لیستەکەی عەبادی و حەکیم لیستیان لە کوردستان هەبو، ئەوان بە دەم خەوەوە نەهاتبون ، بەپلانەوە هاتبون ، بەڵام خەڵک ئیستیجابەی بۆیان نەبوو، دەنگی پێنەدان،چونکە ئەوکات هێشتا متمانە بە هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی کەم تا کوت مابوو.
.

،،

شیعەكان وەك گۆڕان لاواز نین مەلا بەختیار پیێانبڵێت تەنها كورسیەكیش بهێنین حوكم دەكەین چونكە هێزی چەكدارمان هەیە


بێگومان خەڵکی کوردستان بەهۆی نەمانی متمانەی بەهێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و نەمانی ئومێدی گۆڕانکاری ، بژارده‌ی تری لەبەردەمدا نەماوەته‌وه‌ ، بۆیە دور نیە لە داهاتودا گەر هێزە شیعیەکان و عێراق پلانی بەشداری کردنی بەهێزی لە هەڵبژاردن لەهەرێم هەبێت ، خەڵک دەنگیان پێبدات ، خۆ ئەگەر دەنگیشیان هێنا ، ئەوان گۆران لاواز نین ، تا  مەلا بەحتیار پێیان بڵێت ( ئێمە دوو کورسیشمان هەبێت هەر حوكم دەكەین چونكە خاوەن هێزی چەكدارین ).

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك