میرزاكانى چوارده‌ورى به‌ختیار عه‌لى

میرزاكانى چوارده‌ورى به‌ختیار عه‌لى

923 خوێندراوەتەوە
به‌ختیار عه‌لى، دره‌وشاوه‌ترین نوسه‌ر و ئه‌دیبى سه‌رده‌مى هاوچه‌رخى باشورى كوردستان، شایه‌د هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستانیش بێت له‌ سه‌رده‌مى ئێستاماندا.ئه‌گه‌ر هه‌ر قۆناغێكى ئه‌ده‌بى كوردى پێشه‌نگى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، زیاده‌ ڕۆیى نییه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ختیار پێشه‌نگى ئه‌ده‌بى كوردى ده‌كات له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا.
ئه‌وه‌ى واده‌كات كه‌ به‌ختیار عه‌لى خاوه‌نى ئیزافه‌یه‌كى گرنگى ئه‌ده‌بى بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ده‌بى به‌ختیار پشت به‌ستووه‌ به‌ فیكر و تێۆره‌ فه‌لسه‌فییه‌كان، له‌و ساته‌ وه‌خته‌ى ئه‌یه‌وێت ده‌قێكى ستاتیكى پێشكه‌ش بكات له‌ هه‌مان ده‌مدا گه‌نگه‌شه‌یه‌كى قوڵى فه‌لسه‌فیش ده‌كات.
بۆیه‌ به‌گشتى ئه‌ده‌بى به‌ختیار عه‌لى دوو ئاسته‌، ئاستێك بۆ خوێنه‌ره‌ ساده‌كانى كه‌ حه‌زیان به‌ ئه‌ده‌بیاتى به‌ختیاره‌ و ئاستێكیش بۆ ئه‌وانه‌ى حه‌زیان به‌فیكر و دونیابینى به‌ختیاره‌ و ئه‌زانن له‌كام قوڵایى فه‌لسه‌فییه‌وه‌ ده‌نوسێت.
ئه‌وه‌ى كه‌ له‌م سه‌روبه‌نده‌دا نا ئاساییه‌ و ئه‌بێت ئاگاداریبكه‌ینه‌وه‌ لێى ئه‌و میرزایانه‌ن كه‌ له‌ چوارده‌وریدا په‌یدابون و به‌ناوى به‌ختیاره‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و ته‌خوینى سیاسى و رۆشنبیریى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن و مه‌دالیای به‌ ختیار ده‌به‌خشنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا.
,,
به‌ ختیار عه‌لى وه‌ك داهێنه‌رێك پێى خۆش بێت یان نا، بۆ ته‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانى مۆد. كه‌ وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كى تر یاسا ئابورى و سۆسیۆلۆجى و سایكۆلۆجیه‌كانى مۆدى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌بێت.
بۆچى نا؟ به‌ ختیار عه‌لى وه‌ك داهێنه‌رێك پێى خۆش بێت یان نا، بۆ ته‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانى مۆد. كه‌ وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كى تر یاسا ئابورى و سۆسیۆلۆجى و سایكۆلۆجیه‌كانى مۆدى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌بێت.
ئا له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ خوێنه‌ره‌كانى له‌برى كاریگه‌ربون به‌ مۆدێلى فیكرى و ئه‌ده‌بى به‌ختیار عه‌لى، شوێن مۆدى به‌ختیار عه‌لى كه‌وتون وه‌ك دیارده‌یه‌كى رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆجى.
,,

 به‌شێك له‌ خوێنه‌ره‌كانى له‌برى كاریگه‌ربون به‌ مۆدێلى فیكرى و ئه‌ده‌بى به‌ختیار عه‌لى، شوێن مۆدى به‌ختیار عه‌لى كه‌وتون وه‌ك دیارده‌یه‌كى رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆجى.

له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا رۆڵى میرزاكانى چوارده‌ورى به‌ختیار عه‌لى چییه‌؟ ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ساده‌یى ده‌توانین وا وه‌سفیان بكه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ مۆده‌ى به‌ختیار عه‌لى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌مانه‌ حه‌زیان له‌ به‌ختیار نییه‌ وه‌ك فیكر، له‌وانه‌یه‌ هیچیشى لێ تێنه‌گه‌ن، به‌ڵكو حه‌زیان به‌ به‌ختیاره‌ وه‌ك مۆدى جله‌كانى به‌ریان، ماركه‌ى پێڵاو و سوراوه‌كه‌یان. 
,,

به‌ساده‌یى ده‌توانین میرزاکان وا وه‌سف بكه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ مۆده‌ى به‌ختیار عه‌لى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌مانه‌ حه‌زیان له‌ به‌ختیار نییه‌ وه‌ك فیكر، له‌وانه‌یه‌ هیچیشى لێ تێنه‌گه‌ن، به‌ڵكو حه‌زیان به‌ به‌ختیاره‌ وه‌ك مۆدى جله‌كانى به‌ریان، ماركه‌ى پێڵاو و سوراوه‌كه‌یان. 

میرزاكان ئه‌وانه‌ن كه‌ خه‌ریكى بازاڕ گه‌رمین بۆ مۆدى به‌ختیار عه‌لى، له‌ ته‌نیشتى داده‌نیشن و به‌ كۆپێك قاوه‌ى ئه‌سپریسۆ وه‌ سێڵفیه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌گرن و پاشان له‌ گه‌ڵ نوسینێكى پڕ له‌ ریاكاریدا پۆستى ده‌كه‌ن له‌ ئه‌كاونته‌كانیاندا و كۆمه‌ڵگه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌ى دۆسته‌كانى به‌ختیار و دوژمنه‌كانى به‌ختیار.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ فه‌یسبوك به‌ ده‌یان پۆست ده‌بینم، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ختیار عه‌لى و ناوى زڕێندراوه‌ و روبه‌ڕوى په‌لامارى نه‌یاره‌كانى بۆته‌وه‌. له‌كاتێكدا ئه‌ز بۆخۆم ته‌نها یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌شم نه‌دیوه‌ كه‌ تیایدا هێرش كرابێته‌ سه‌ر به‌ختیار عه‌لى به‌و جۆره‌ى كه‌ میرزاكان باسى ده‌كه‌ن.
له‌پاڵ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ حه‌سودى و پیلانگێڕیى و بوغزى رۆشنبیریش بونى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ختیار عه‌لى، به‌ڵام به‌وه‌دا كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى  زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌ سۆشیال میدیادا، چ پێویستیه‌كى به‌و كه‌مپینه‌ به‌رفراوانه‌ هه‌یه‌ كه‌ میرزاكان پێوه‌ى خه‌ریكن.
قورسترین شت بۆ به‌ختیار عه‌لى و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ختیار و شاكاره‌كانى گفتوگۆ ناكرێن له‌ ناوه‌ندى رۆشنبیریى كوردیدا. چ وه‌ك ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى یان گفنوگۆ. له‌كاتێكدا به‌ختیار به‌ زمانى كوردى ده‌نوسێت و بۆ جڤاتى كوردى ده‌نوسێت.
ئه‌وه‌ هیچ، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌، كاك به‌ختیار خۆى له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌كانى زۆر تونده‌، تا ئاستى روشاندنى كه‌سایه‌تى ره‌خنه‌گره‌كانى. دیوه‌كه‌ى دیكه‌شى ئه‌و میرزایانه‌ن كه‌ هیچ بوارێكیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ خۆێندنه‌وه‌ى شكاره‌ ئه‌ده‌بیه‌كانى.
,,
 كاتى خۆى كاك به‌ختیار كه‌ ره‌خنه‌ى له‌ عه‌بدوڵا په‌شێوى شاعیر گرت، به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كردبوو كه‌ شاعیریى چه‌پڵه‌یه‌. به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێت له‌لایه‌ن میرزاكانى چوارده‌ورییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ گروپى لایه‌نگرانى به‌ختیار عه‌لى دروست ده‌بێت، وه‌ك گروپى لایه‌نگرانى فه‌رمانده‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌كان.
 كاتى خۆى كاك به‌ختیار كه‌ ره‌خنه‌ى له‌ عه‌بدوڵا په‌شێوى شاعیر گرت، به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كردبوو كه‌ شاعیریى چه‌پڵه‌یه‌. به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێت له‌لایه‌ن میرزاكانى چوارده‌ورییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ گروپى لایه‌نگرانى به‌ختیار عه‌لى دروست ده‌بێت، وه‌ك گروپى لایه‌نگرانى فه‌رمانده‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌كان.
به‌ڵێ، به‌ختیار عه‌لى له‌دیدى منیشدا گه‌وره‌یه‌، هه‌م وه‌ك ئه‌دیب هه‌م وه‌ك خاوه‌نى هزر، به‌ڵام نابێت ڕێگا بدات میرزا بچكۆلانه‌كانى چوارده‌ورى دڵسافى و ئه‌ده‌ب و رێزى ئه‌و به‌كاربهێنن و مۆده‌ى به‌ختیار عه‌لى پێ دروست بكه‌ن.
،،
به‌ختیار عه‌لی وه‌كو چۆن كوشته‌ی ره‌خنه‌گره‌ بێئاست و رووكه‌شییه‌كانه‌، كوشته‌ی ئه‌وانه‌یشه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه‌، وه‌سفی كوێرانه‌ی ده‌كه‌ن. وه‌فادارترین كار به‌رامبه‌ر به‌ختیار عه‌لی بكرێت، ئه‌وه‌یه‌ بخوێنرێته‌وه‌ و موناقه‌شه‌ بكرێت.
به‌ختیار ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌ به‌ماناى ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بى، ئه‌و پێویستى به‌وه‌ نییه‌ ببێته‌ بۆكه‌ڵه‌ و مۆدێل و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كى خوێنه‌وارى و نه‌خوێنه‌وارى له‌ كۆمه‌ڵگادا ببه‌خشرێته‌وه‌.
به‌ختیار عه‌لی وه‌كو چۆن كوشته‌ی ره‌خنه‌گره‌ بێئاست و رووكه‌شییه‌كانه‌، كوشته‌ی ئه‌وانه‌یشه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه‌، وه‌سفی كوێرانه‌ی ده‌كه‌ن. وه‌فادارترین كار به‌رامبه‌ر به‌ختیار عه‌لی بكرێت، ئه‌وه‌یه‌ بخوێنرێته‌وه‌ و موناقه‌شه‌ بكرێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری