ڕێكه‌وتن له‌سه‌رده‌مى قه‌یران دا

ڕێكه‌وتن له‌سه‌رده‌مى قه‌یران دا

312 خوێندراوەتەوە

كەمال محەمەد

بە شێوەیەكی گشتی رێككەوتن لە نێوان هەر لایەنێكی سیاسی لەسەرەتادا بە ئامانجی گفتوگۆكردنی كێشەكان و گەڕان بەدوای ڕێگاكانی چارەسەریدا ئەنجام ئەدرێت ،بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە رێككەوتن تەنها مرەكەبی سەر كاغەز نییە بەڵكو ئەوەی گرنگە كاتێك لایەنەكانی بەشداربوی رێككەوتنەكە پابەندی خاڵەكانی ببن, وەك بەستەیەكی ئەخلاقی و سیاسی دەركی پێ بكەن و بیخەنە بواری كردارییەوە .

،،

 ڕێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتی واتای ئەوە نایەت كە رێكارەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتاییان هاوتوە

چەندینجار رێكەوتنی سیاسی لایەنەكان ئەنجام دراوە بەڵام چەند ڕستەیەكی سەركاغەزی تێپەڕنەكردوەو نەبۆتە هەول و تەقەلایەك كە كرداری بەدوادابێت ،لێرەدا رێكەوتنی گۆڕان و پارتی مەبەستمانە بۆ چوار ساڵی ئایندە كە لەلایەن هەردو پارتی سیاسییەوە ئیمزا كراوەو تاڕادەیەك دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی داهاتو بەویستی هەدولا یەكلا بۆتەوە ،بەڵام ئەمە بەواتای ئەوە نایەت كە رێكارەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتاییان هاوتوە ،راستی پێچەوانەكەیەتی !ئەمەش بەهۆی ئەو دابەشكردنە جوگرافیەی كە ساڵانێكە یەكێتی و پارتی بەهەمهێنەری بون ،ڕەنگە هەر ئەمەش هۆكار بێت بۆ رێكەوتنی گۆڕان و پارتی كە بە بێ یەكێتی نەتوانن حكومەتێك پێكبهێنن دەسەڵاتی تەواوی هەبێت ،ئەم باسەش بۆمان روون دەكاتەوە دەیسەلمێنێت رێكەوتنی پارتی و گۆڕان ئەو هێزەی نییە شوێنی یەكێتی پڕ بكاتەوە .

,,

پێداگری یەكێتی لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و تێكەڵكردنی لەگەڵ پاكێجەكانی پێكهێنانی حكومەت هەم بۆ نیشاندانی جۆرێكە سۆز بۆ ئەو شارەو خەڵكەكەی

بە بڕوای من پێداگری یەكێتی لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و تێكەڵكردنی لەگەڵ پاكێجەكانی پێكهێنانی حكومەت هەم بۆ نیشاندانی جۆرێكە سۆز بۆ ئەو شارەو خەڵكەكەی بە حسابی خۆیان تا روداوەكانی ١٦ ئۆكتۆبەر لەسەرشانی خۆیان كەمتر بكەنەوەو لەناخۆی هەرێمێش جۆرێك لە بەدە سەتهێنانی جەماوەری مسۆگەر بكەن و نیشانی ئەوە بدەن كە خەمخۆری یەكێتیی بۆ یەكریزی كورد لە هەولێر و بەغداد هەمان هەڵوێستەو لە هەمان كاتیشدا سەلماندنە بۆ پارتی كە چیدیكە یەكێتی پرەنسیبەكەی بریتییە لە هاوبەشێكی راستەقینە نەوەك تەنها هێزێكی بەشداری پێكراو كە ئەمەی دواتریان بۆ گۆڕان تارادەیەكی زۆر راستە !

,,

دەبێت باش تێبگەین كە پارتی و یەكێتی ئەستەمە بەرژەوەندییەكانی خۆیان بكەنە قوربانی وەها سیستەمێك كە ساڵانێكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە هەوڵ و بانگەشەی بۆ ئەدرێت

لایەنی سەركەوتوی هێزە سیاسییەكان خۆیان لە بەشدارییان لە دەسەڵاتدا ئەبیننەوە بەهۆی ئەو دابەشكارییە سیاسی و ئابورییەی بەدەستی ئەهێنن كە بۆ هێزێكی وەك پارتی و یەكێتی پێویستە ،بەڵام ئایا هەمان بۆچون بۆ هێزێكی وەك گۆڕان پێویستە كە بەرنامەكانی خۆی لە چاكسازی ریشەیی و بەدامەزراوەیی كردنی دەسەڵات ئەكات ؟دەبێت باش تێبگەین كە پارتی و یەكێتی ئەستەمە بەرژەوەندییەكانی خۆیان بكەنە قوربانی وەها سیستەمێك كە ساڵانێكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە هەوڵ و بانگەشەی بۆ ئەدرێت .

ئەو خاڵەی كێشەیەو بە گرفتە, بونی ئۆپۆزسیۆنێكی رەهایە بۆ پارتی و یەكێتی،ئەویش هەرچەندە لەبواری تیۆرییەوە بیری لێ بكرێتەوە،بەڵام لەبواری كرداریدا هێشتا دورین لێیەوە بەوەی ئایا هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی پێشو مانەوەیان لەدەرەوەی دەسەڵات گرنگترە یان بەشدراییان ،ئایا بەشداریكردنی گۆڕان بە بەرنامە چاكسازیییەی و جێبەجێكردنی دەستكەوتە بۆ خودی گۆڕان و بەزیندو هێشتنەوەیەتی وەك هێزێكی ركابەری دژە سیستەمی دەسەڵات یان بێ ماناكردنی دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنەو پەلكێشكردنێتی بۆ هێزێكی بێ كارگەر لە داهاتودا .

,,

 ململانێكانی ئێستایی یەكێتی و پارتی دەرخەری ئەو راستییەیە ئۆپۆزسیۆنی دە ساڵی رابڕدو و ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ هەرلایەنێكدا كاریگەری ئەوتۆی نابێت

ململانێكانی ئێستایی یەكێتی و پارتی  دەرخەری ئەو راستییەیە ئۆپۆزسیۆنی دە ساڵی رابڕدو و ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ هەرلایەنێكدا كاریگەری ئەوتۆی نابێت و سەرناكەوێت ،سەرنەكەوتنیش بەواتای دابەشكردن و هەژموونی دوهێز دێت بەسەر هەرێمەكەدا بەبەردەوامی ،بەڵام ئەگەر رێكەوتەكە لەنێوان پارتی و یەكێتی پێش گۆڕان ئەنجامدرابا هەوڵێك بۆ دواخستنی نەئەدراو دۆخەكەش زۆر لە ئێستا جیاوازتر ئەبوو .!

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك