له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌ریستۆكراتێكه‌وه‌

له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌ریستۆكراتێكه‌وه‌

233 خوێندراوەتەوە

كارى ئێمه‌مانان هه‌میشه‌ خستنه‌ ڕوو و ڕاڤه‌ كردنى دیارده‌ و حاڵه‌ت و ڕوداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كانه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ن, كه‌ ڕوده‌ده‌ن, ده‌رهێنانیانه‌ له‌په‌نهان و ژووره‌ تاریكه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر شانۆى كۆمه‌ڵگه‌, خوێندنه‌وه‌یه‌كى تره‌ بۆ ئه‌و مه‌شهه‌دانه‌ى میدیاكان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ , بێ گوێدانه‌ باكگراوندى سیاسى و ئاینى و ئایدۆلۆژى و تێكه‌ڵكردنیان به‌ ڕاڤه‌ى هه‌ر یه‌ك له‌و پرسانه‌, تیِروانینى تایبه‌تیشم بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌یه‌ك مه‌سافه‌ى ئایدۆلۆژیه‌وه‌ گرێده‌ده‌م و سه‌رچاوه‌كه‌یان به‌گه‌یشتنیان به‌یه‌ك ئامانجى تایبه‌تیه‌وه‌ ده‌بینم , جگه‌ له‌بیننى جیاوازیه‌كانیان له‌به‌شدا. ئه‌م پێشه‌كیشه‌م بۆ شكاندنى چه‌كى تۆمه‌تى پێشوه‌خته‌ى نێو ئه‌ده‌بیاتى سیاسى ئه‌م حیزبانه‌یه‌, له‌برى چه‌كى مه‌عریفه‌و به‌كارهێنانى هێزى تێگه‌یشتن , نه‌ك هێزى چه‌كدار و هه‌ڕه‌شه‌ى فیزیكى .

وه‌ڵامه‌ ده‌نگیه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى (كەنازانرێت چۆن بڵاوبۆتەوە و فەرمیی نیە) له‌به‌رامبه‌ر كۆمیێنتیكى شاسوار عه‌بدوالواحید دا تێگه‌یشتنێكى دیكه‌مان بۆ عه‌قڵى سیاسى ئه‌م دوو نه‌وه‌یه‌ى دواى ڕاپه‌ڕین له‌لا دروست ده‌كات, كه‌ یه‌كێكیان به‌حوكمى ویراسه‌تى سیاسى خێزانى و ئه‌ریستۆكراتیه‌تى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌رفه‌تى بۆ ڕه‌خساندوه‌ وه‌كو گه‌نجێك بگاته‌ هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات‌,كه‌ پێشتر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ شۆڕشگیرَیكى نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌بون له‌ناوچه‌كه‌دا , به‌هۆى گۆڕانكاریه‌كانى دواى ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌كه‌وه‌ وه‌رچه‌رخاون بۆ خێزانێكى ئه‌ریستۆكراتى ده‌سه‌ڵاتدار. بابزانین ئه‌م گه‌نجه‌ نزیكه‌ له‌ شارستانیه‌تى ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌, زمانزان و دونیا دیده‌ و ده‌موچاوێكى كراوه‌ى سه‌رشاشه‌كان, چۆن وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌یه‌كى توندى سه‌رۆكى حزبێكى هاو نه‌وه‌ى خۆى ده‌داته‌وه‌, ئه‌وى دیكه‌شیان نه‌یارى ئه‌م نه‌وه‌ ئه‌ریستۆكراسه‌یه‌, پرۆِلیتاریایه‌كى دواى ڕاپه‌ڕینه‌, هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كى دواى كرانه‌وه‌ى هه‌رێم و پڕۆسه‌ى به‌بازرگانى بونى سیاسه‌ته‌,هەلێك ئەم بازرگانەی هەڵداوەتە ناو سیاستەوە و هێشتا كەسیش نازانێ چی دەوێ و چ دەكات، بەتوندی دەستپێكردوە و ئاكامەكە دیار نیە، هەندێك زۆر لێ بێ ئومیدن و بر،ای پێناهێنن  و هەیە چاوەڕوانی لێ دەكات.

,,

 وەڵامەكەی تاڵەبانی جگە لەوەی دانپێدانیێكە بۆ واقیعی چیرۆكی مفەوەز شەماڵ لەسەر زەوی  لە ئێستادا بۆیە دەیەوێت بیرلەچارەسەری كۆن نەكرێتەوە، بەدیوێكی تریشدا ترسە لەو چارەسەرەی زۆرجار خەڵك پەنای بۆ دەبات بەتایبەت كە لەدژی بەعس گرتیە بەر.


شاسوار عه‌بدوالواحید وتى " ڕۆژێك دێت كوڕانى تاڵه‌بانى وه‌كو مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ هه‌ڵده‌واسرێن "
له‌ڕوى داڕشتن و فۆنه‌تیكى زمانزانه‌وانیه‌وه‌, تونده‌ و جێَى ڕه‌خنه‌یه‌كى جدییه‌, لێ به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌واتا مه‌جازییه‌كانى , گواستنه‌وه‌ى واقێعێكه‌ له‌ نه‌بوه‌نه‌وه‌ نه‌هاتوه‌, خه‌ڵكى سلێمانى كه‌ گوێى له‌ناوى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ ده‌بێت, دو بیره‌وه‌رى بیرده‌كه‌وێته‌وه‌, سه‌رده‌مى پێش ڕاپه‌ڕین و چیرۆكى قاره‌مانێه‌تى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى ڕاپه‌ڕیو, چیرۆكى قوربانى و جه‌لاد, چركه‌ ساتى چێژ وه‌رگرتن له‌و ڕابردوه‌, زه‌لیلكه‌وتنى جه‌لاد له‌به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كاندا, باڵابونى سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌ى به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى پرسه‌ تایبه‌تیه‌كانى مرۆڤدا, به‌ناو هێنان و بینینى وێنه‌ى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ , خه‌ڵكى سه‌رده‌مى توانه‌وه‌ى مرۆڤى له‌نێو نه‌ته‌وه‌دا بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌, به‌پێى هه‌مو عورف و عاداتێكى شۆڕشگیڕى ته‌نانه‌ت به‌پێى بنه‌ما شه‌رعیه‌ ئاسمانى و ئینسانیه‌كان, كه‌ خه‌ڵك شۆڕشى كرد به‌رامبه‌ر سته‌مكاران, هه‌ڵته‌كاندنى سیستمه‌كه‌ى به‌كۆمه‌ڵیك كاراكته‌رى سه‌ره‌كى نێویه‌وه‌, ڕه‌وایه‌تى پێدراوه‌, بگره‌ ئامانجى سه‌ره‌كى شۆڕشى كوردى بوه‌ دژى به‌عسیه‌كان, كه‌چى ئه‌م مافه‌, ئه‌ركى شۆڕشگیِڕیه‌, خه‌بات و سه‌روه‌رییه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌دژى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵى جه‌لاد ئه‌نجامییدا قوباد تاڵه‌بانى به‌ڕه‌واى نازانێت, پێى قه‌ڵس ده‌بێت, تاڵه‌بانى پێوایه‌ شاسوار عه‌بدوالواحێد بیر له‌چاره‌سه‌ره‌ قه‌دیمه‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس ده‌كاته‌وه‌, ئه‌و ده‌ڵیت " هه‌ڵواسین و كوشتن و ئیعدام كردن ئه‌وه‌ سیاسه‌تى سه‌دام بو, ئه‌وه‌ په‌یڕه‌و كردنى بیروباوه‌ڕى سه‌دام بو" جگە لەوەی دانپێدانیێكە بۆ واقیعی چیرۆكی مفەوەز شەماڵ لەسەر زەوی  لە ئێستادا بۆیە دەیەوێت بیرلەچارەسەری كۆن نەكرێتەوە، بەدیوێكی تریشدا ترسە لەو چارەسەرەی زۆرجار خەڵك پەنای بۆ دەبات بەتایبەت كە لەدژی بەعس گرتیە بەر.

،،

ئێمه‌ ده‌زانین كوڕه‌كه‌ى تاڵه‌بانى توشى زه‌له‌ى زمان بوه‌ بۆیه‌ لێره‌دا شۆڕشگیڕان و خه‌ڵكى ڕاپه‌ڕیوى له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كاندا هاوتاى یه‌ك كردوه‌, ئه‌گینا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وانه‌ى مفه‌وزه‌ شه‌ماڵیان له‌سێداره‌ دا هه‌ڵگرى كه‌لتورى به‌عس و به‌عسیى بن


سایكۆلۆژیاى ترس و زه‌له‌ى زمان له‌لاى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشتۆته‌ ئاستێك له‌سێداره‌دان و به‌سزاگه‌یاندنى جه‌لادێكى به‌عسى وه‌ك مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ, به‌ده‌ستى خه‌ڵك وپێشمه‌رگه‌ى ڕاپه‌ڕیو به‌ كه‌لتورى سه‌دام بزانێت, ده‌یگه‌ڕینیته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تى سه‌دام و په‌یڕه‌و كردنى سیاسه‌ته‌كانى...!

ئێمه‌ ده‌زانین كوڕه‌كه‌ى تاڵه‌بانى توشى زه‌له‌ى زمان بوه‌ بۆیه‌ لێره‌دا شۆڕشگیڕان و خه‌ڵكى ڕاپه‌ڕیوى له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كاندا هاوتاى یه‌ك كردوه‌, ئه‌گینا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وانه‌ى مفه‌وزه‌ شه‌ماڵیان له‌سێداره‌ دا هه‌ڵگرى كه‌لتورى به‌عس و به‌عسیى بن, به‌ڵام ئه‌و هه‌سته‌ى كه‌ ده‌رپه‌ڕیوه‌ بۆ زمان و داواى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردو ده‌كات, له‌نه‌ستێكى پڕ له‌ترسه‌وه‌ له‌ڕابردو ده‌رده‌په‌ڕیت, كارێكى باش ده‌كات گه‌ر قوباد بیه‌وێت ئاینده‌ بنیادبنرێت و ئه‌و ڕابردوه‌ له‌بیر بكرێت ,به‌ڵام سه‌روه‌رییه‌كانیش ته‌نها ڕابردویه‌ك نین, به‌ڵكو گه‌وهه‌ر و ده‌ستكه‌وتى خه‌ڵكن له‌نێو مێژووى ڕاپه‌ڕیندا.

به‌ده‌ر له‌و شوبهاندنه‌ى نێوان ئه‌و خه‌ڵكه‌ى جه‌لادێكیان له‌سێداره‌دا به‌یه‌كتر, بابێنه‌وه‌ سه‌ر شوبهاندنه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌..؟ ئایا كوڕانى تاڵه‌بانى هاوشێوه‌ى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵن..؟ ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌و جه‌لادن...؟ بۆیه‌ ده‌بێت ـ وه‌كو ئه‌وان هه‌ڵبواسرێن..؟ هه‌ڵواسین دادگایه‌كى مه‌ده‌نى خه‌ڵكى ناڕازییه‌ یاخود كتومت بوه‌ته‌ خواستى خه‌ڵكى ناڕازى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى به‌رپرسه‌كان ..؟ یاخود بەپێچەوانەوە خەڵكی ئەم دەسەڵاتە بەهی خۆی دەزانێت و هەر ناڕەزایەتیەكیشی هەبێت ئەو خواستەی نیە؟


ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ بزانین مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ چى كردوه‌ و بۆچى له‌سێداره‌ دراوه‌, مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ كوردێكى پله‌دارى به‌عسى بو, كارى هه‌واڵگرى و چونه‌ سه‌ر خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت خزمه‌كانى خۆیشى ده‌دایه‌ ده‌ستى به‌عسه‌وه‌ و تاوانى ده‌رهه‌ق ده‌كردن, به‌هه‌مو مانایه‌ك ئه‌و دژى كورد بو وه‌كو نه‌ته‌وه‌ و وه‌كو مرۆڤ, ئه‌وه‌ى كه‌ڵكى لێ ده‌بینى ئه‌و مرۆڤه‌ دروست بكات كه‌لتور و پیاوانى به‌عسى بون, ده‌یان دڕه‌نده‌یان وه‌كو مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ دروست كردبو, كه‌به‌شێكیان ئیستا نه‌ك به‌سزا نه‌گه‌یه‌نران به‌ڵكو خاوه‌ن پله‌و پایه‌ن.

،،

به‌رپرسه‌ حزبیه‌كان كه‌ ئه‌م سیستمه‌یان داهێناوه‌ و حوكمڕانى ده‌كه‌ن, زۆر ناشیرنیتر ده‌وریان له‌مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ بینیوه‌, زۆرتریان له‌و كردوه‌, كاره‌ساتى گه‌وره‌تریان به‌سه‌ر كورددا وه‌كو نه‌ته‌وه‌ و وه‌كو مرۆڤ هێناوه‌, بگره‌ له‌زۆر كرده‌وه‌یاندا مفه‌وه‌ز شه‌ماڵیان تَى په‌ڕاندوه‌,

من پێموایه‌ فه‌زاى گشتى سیستمى حوكمڕانى له‌هه‌رێمدا دوورە  له‌ سیستمى به‌عسیه‌وه‌, ناشبێته‌ ئه‌و سیستمه‌, ئه‌وه‌ش به‌هۆى گۆڕانكارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و كۆمه‌ڵیك فاكته‌رى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى تره‌وه‌, به‌ڵام له‌ورده‌كاریدا, هه‌ندێك له‌ كاراكته‌ره‌كانى نێو ئه‌م سیستمه‌ كوردییه‌, یان ڕاستر به‌رپرسه‌ حزبیه‌كان كه‌ ئه‌م سیستمه‌یان داهێناوه‌ و حوكمڕانى ده‌كه‌ن, زۆر ناشیرنیتر ده‌وریان له‌مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ بینیوه‌, زۆرتریان له‌و كردوه‌, كاره‌ساتى گه‌وره‌تریان به‌سه‌ر كورددا وه‌كو نه‌ته‌وه‌ و وه‌كو مرۆڤ هێناوه‌, بگره‌ له‌زۆر كرده‌وه‌یاندا مفه‌وه‌ز شه‌ماڵیان تَى په‌ڕاندوه‌, داهێنانیان له‌ ئه‌نجامدانى تاواندا كردوه‌, كه‌ره‌سته‌ و وه‌سیله‌ى دیكه‌یان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانى مرۆڤ به‌كارهێناوه‌, خه‌بیرتر له‌مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ له‌چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤ و له‌خشته‌بردنى و ئازارانى ده‌روونى و جه‌سته‌ى مامه‌ڵه‌یان كردوه‌...تد زۆرجار خۆیان شاهیدی لەسەر یەكتر دەدەن، بەڵگەكانیان بۆ یەكتر دەخەنە ڕوو،به‌جۆرێك ئه‌م سیستمه‌ پڕ بوه‌ له‌مافیاى زه‌به‌لاح كه‌ ده‌عم ده‌كرێن ‌, هیچ ئیمپرتۆریایه‌كى جاران نه‌یتوانیوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بژیت.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ش دا بینیمان خه‌ڵكى وه‌كو كاراكته‌ر خۆزگه‌ى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌دام حوسێن ده‌خواست..هه‌ر بۆنمونه‌ خودى قوباد تاڵه‌بانى شاهیدى ئه‌م دۆخه‌ى دا, كاتێك له‌وه‌لامى به‌رپرسێكى حزبه‌كه‌یدا وتى كۆمه‌ڵیك مافیا هه‌ن چه‌ك ده‌فرۆشن و ڕۆژنامه‌نوس ده‌كوژن و ڕێگه‌ له‌خه‌ڵك ده‌گرن و ته‌عه‌دا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن و تا ئيَستا ئيرادةيةكيش بؤ رِوبةرِويان نةبوة....تد


پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌, ئه‌گه‌ر خودى كوڕانى تاڵه‌بانى ده‌ورى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵیشیان نه‌بینبێت, ئیتر ئه‌م سیستمه‌ و حوكمڕانیه‌یان بۆچ پڕ بوه‌ له‌و مافیا و پیاو كوژ و دز و جه‌لادانه‌ كه‌خۆیان ئیعترافى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن, گه‌ر پێچەوانەكەشیەتی دەبێت بزانین تاچەندە هەوڵیانداوە كەلتوری مفەوزە شەماڵ لەئێستادا جێ بەجێ نەكرێت، چونكە ئێستا ئەوان بەرپرسی ناوچەكەن لەهەموو ڕویەكەوە..؟

،،

خه‌ڵكى بیرى له‌ وه‌سیله‌ى خراپ بۆ گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌كردۆته‌وه‌ و ناشیكاته‌وه‌, چونكه‌ له‌ كۆى گشتیدا پێیوانیه‌ ئه‌م سیستمه‌ به‌عسى بێت, ته‌نها كۆمه‌ڵیك به‌رپرسى حزبى له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن ده‌ور و كه‌لتورى به‌عسیان گواستۆته‌وه‌,


له‌كاتێكدا خه‌ڵكى بیرى له‌ وه‌سیله‌ى خراپ بۆ گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌كردۆته‌وه‌ و ناشیكاته‌وه‌, چونكه‌ له‌ كۆى گشتیدا پێیوانیه‌ ئه‌م سیستمه‌ به‌عسى بێت, ته‌نها كۆمه‌ڵیك به‌رپرسى حزبى له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن ده‌ور و كه‌لتورى به‌عسیان گواستۆته‌وه‌, بۆ چاره‌سه‌ر كردنى بارودۆخه‌كه‌ش خه‌ڵكى بیریان له‌ خه‌باتى په‌رله‌مانى و خه‌باتى مه‌ده‌نى كردۆته‌وه‌, ئه‌وپه‌ڕى له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكى له‌و شێوه‌ قه‌یراناویه‌ كه‌ حوكمڕانى حزبه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌یاندا هێناوه‌, زۆر ته‌نگه‌تاو بوبێت, ده‌رده‌دلێكى به‌توندى ده‌ربڕیوه‌, چوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ردێكى فڕیداوه‌, هاتوهاورێكى كردوه‌ و یاخود گه‌ر جنێوێكیشى دابێت, ئه‌ى چى كراوه‌ بۆ ده‌مكوتكردنى ...؟ چۆن ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌رونى و جه‌سته‌ى دراوه‌ و ئاینده‌ى له‌لا تاڵتر كراوه‌...؟

،،

ده‌بێ چ ترسێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردو ئه‌م به‌رپرسانه‌ قه‌ڵس بكات..؟ له‌كاتى تردا بۆچى هه‌مو ئاینده‌یان له‌سه‌ر ڕابردو بیناكردوه‌..؟ مادام ئێوه‌ مافى ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ڕابردو و وه‌كو سه‌روه‌ریش به‌خه‌ڵك بیفرۆشنه‌وه‌.. خه‌ڵكیش مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئێوه‌ بگه‌ڕینیته‌وه‌ بۆ ڕابردو,


كه‌په‌ناشى بردۆته‌ به‌ر خه‌باتى په‌رله‌مانى ئه‌وه‌تا له‌وه‌ش بێ ئومێدكراوه‌ چونكه‌ بۆى ده‌ركه‌وتوه‌ ده‌نگدانیش كراوه‌ته‌ وه‌سیله‌ى مانه‌وه‌ى حوكمڕانى ئه‌مه‌نده‌ ته‌زویرى تیدا كراوه‌ به‌هه‌مو ڕێگه‌كان و ته‌نها بایكۆتى وه‌كو چاره‌سه‌رێك هه‌ڵبژاردوه‌.

خه‌ڵك له‌ڕابردودا ده‌ژین یان كوڕه‌كانى تاڵه‌بانى ...؟ گەڕانەوە چیە بۆ ڕابردو..؟ خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ژیانى بگۆڕیت, قەیرانەكانی ئەم سیستمەی باش بكات و ئەو ئەشخاسانەشی ڕێگرن لەبەردەمیدا بگۆڕیت بە ڕێگایەكی مەدەنی،, كه‌ هه‌مو ڕێگاكانى لێى زه‌وتكرا..؟ ئه‌نجام چ ڕوده‌دات... ؟ ته‌نها هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تیه‌كانى  لەخەیاڵدانی خۆی دا بشوبهێنت

ئه‌گه‌ر بێتو قوباد تاڵه‌بانى نائیبى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوایه‌ چۆن به‌عه‌شایه‌رى ئه‌و موزوعه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌كرد..؟ هه‌موشمان ده‌زانین چاره‌سه‌رى عه‌شایه‌رى مه‌به‌ست چیه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ڕابردوى تاڵ كه‌ خودى قوباد تاڵه‌بانى داواى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كات..ئه‌دى ئه‌وكاتانه‌ى نائیبى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوه‌ چۆن بیرى له‌چاره‌سه‌ر كردنى ڕه‌خنه‌یه‌كى توندى له‌و شێوه‌یه‌ كردۆته‌وه‌...؟

سه‌یره‌ ژیانى خه‌ڵكى بگاته‌ ئاستێك هه‌مو ناخۆشیه‌كان تاقى بكاته‌وه‌ و بگێژیت به‌ڵام كه‌ ڕه‌خنه‌شى له‌ به‌رپرسه‌كانى گرت ئیدى به‌سه‌گ بشوبهێنرێت..؟
ده‌بێ چ ترسێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردو ئه‌م به‌رپرسانه‌ قه‌ڵس بكات..؟ له‌كاتى تردا بۆچى هه‌مو ئاینده‌یان له‌سه‌ر ڕابردو بیناكردوه‌..؟ مادام ئێوه‌ مافى ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ڕابردو و وه‌كو سه‌روه‌ریش به‌خه‌ڵك بیفرۆشنه‌وه‌.. خه‌ڵكیش مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئێوه‌ بگه‌ڕینیته‌وه‌ بۆ ڕابردو, له‌نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ تا ئیستا, بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئایا له‌مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ ده‌چن یاخود نه‌خێر نمونه‌یه‌كى زۆر جیاوازترتان پیاده‌ كردوه‌...!
ده‌بێ جیاوازیه‌كانى مفه‌وه‌ز شه‌ماڵ و ئه‌م به‌رپرسانه‌ چه‌نده‌ زۆر بێت...؟ مێژوو ده‌توانێ وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ بداته‌وه‌...

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس