ئۆپۆزیسیۆنبوون له‌نێوان خۆگێلكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییدا

ئۆپۆزیسیۆنبوون له‌نێوان خۆگێلكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییدا

447 خوێندراوەتەوە


مێژوونووسی ئهڵمانیی (شتێفان ڤۆله‌) لهچاوپێكهوتنێكدا دهڵێت، لهسهردهمی حوكمڕانی ئهڵمانیای خۆرههڵاتدا خۆگێلكردن فۆرمێك بوو لهئۆپۆزیسیۆنبوون. هاوڵاتیان هێندهلهدهسهڵاتهدیكتاتۆرییهكهی SED (حیزبی یهكێتی سۆسیالیستی ئهڵمانیا) دهترسان كهكهس نهیدهوێرا باسی سیاسهت بكات. گهر بتویستبایهڕای هاونیشتمانییهك لهسهر دهوڵهتهكهی و سیاسهتی حیزب و سهرۆكهكهی بزانیت، خۆی وا نماییشدهكرد كهگێلێكی تهمام عهیاره، هیچ نازانێت، هیچ لهسیاسهت تێناگات و ئاگای لههیچ شتێكیش نییه‌. ئهم دهوڵهته دیكتاتۆرانهجۆرێك لههاوڵاتیی خۆگێلكهر بهرههمدههێنن كهئامادهنییهڕای خۆی لهسهر هیچ شتێك بڵێت پهیوهندیی بهسیاسهتهوهههبێت. ئهم فۆرمهلهخۆگێلكردن چهندهئامانجی خۆپاراستن بوو، هێندهش فۆرمێكی تایبهتی ئۆپۆزیسیۆنبوون و كردهی بهرگریی بوو، چونكههاوڵاتیی مهدح و سهنای حیزب و سهرۆك و دهوڵهتی نهدهكرد و بهمیتۆدی خۆگێلكردن خۆی ڕزگاردهكرد.


ئهم كولتووری خۆگێلكردنهشۆڕدهبێتهوهناو خێزانهكان و كاراكتهری خۆگێلكهر لهدایك و باوكهوهدهگواسترێتهوهبۆ پهروهردهی منداڵهكان و فێریاندهكهن چۆن لهدهرهوهی ماڵهكهیان، خۆیان لهههموو شتێك گێلبكهن كهپهیوهندیی بهسیاسهت و حیزب و سهرۆكهوهههبێت. لهعێراقی سهردهمی بهعسیشدا خۆگێلكردن فۆرمێك بوو لهفۆرمهكانی ئۆپۆزیسیۆنبوون. ئهم ترسهلهقۆناغێكدا هێندهقووڵ شۆڕبووبوهوهبۆ ناو پهیوهندییهكۆمهڵایهتییهكان كهمرۆڤ لهناو خودی خێزانهكهشیدا دهترسا باسی سیاسهت بكات و ڕای خۆی بهڕاشكاوانهدهبڕێت.

،،

خۆگێلكردن له‌ دۆخی سیاسیی و له‌ خراپیی دۆخی مافی مرۆڤ ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی سامناكی ترساندن و ته‌خوینكردن بوو. مرۆڤ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ترسا و له‌ترساندا باسی سیاسه‌تی نه‌ده‌كرد. هه‌ركاتێكیش به‌نهێنیی باسی سیاسه‌تیشی بكردبایه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگێكی نزم و به‌ چرپه‌وه‌ قسه‌یده‌كرد

به‌كورتی هێزی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن لهم جۆرهسیستهمانهدا بوونی نهبوو، مرۆڤ گهر ڕایهكی جیاواز و پێچهوانهشی ههبایه، سهرهتا ستاییشی سهرۆك و حیزب و دهزگاكانی ئاساییش و لهشكری دهكرد و داوای لهخودا دهكرد بیانپارێزێت و تهمهنیان درێژبكات، چونكهههر ئهوانن وڵات پێشدهخهن و لهدوژمنان دهیپارێزن، ئهوسا لهكۆتایی ئهم ههموو ڕاووڕێوییهدا جورئهتی ئهوهی دهكرد ئهو گلهییهی كهلهدڵیا بوو، بهترس و دڵهڕاوكێوهدهڕیببڕێت.


خۆگێلكردن لهدۆخی سیاسیی و لهخراپیی دۆخی مافی مرۆڤ دهرئهنجامی پرۆسهیهكی سامناكی ترساندن و تهخوینكردن بوو. مرۆڤ لهدهسهڵات دهترسا و لهترساندا باسی سیاسهتی نهدهكرد. ههركاتێكیش بهنهێنیی باسی سیاسهتیشی بكردبایه، سهرهڕای ئهوهی بهدهنگێكی نزم و بهچرپهوهقسهیدهكرد، بهردهوام تهماشای لای ڕاست و چهپی خۆشیدهكرد، بۆئهوهی بزانێت كهس گوێی لهقسهكانی نییه‌!

ئه‌م دۆخهتراژیدییهش حیكایهتی كۆمیدیی هاوڕێیهكی بیرهێنامهوهكاتێك یهكێتی قوتابیانی بهعس لهزانكۆكان ههوڵیاندهدا خوێندكارهكوردهكان بكهن بهبهعسیی، پهنایان بۆ ههموو میتۆدێك دهبرد. یهكێتی قوتابیان چهند جارێك بانگیانكردبوو چهند پاداشتێكیان خستبووهبهردهم و بهرامبهر بهوهدوایان لێكردبوو ببێت بهبهعسیی و ئهندامی یهكێتیی قوتابیان. ههموو ههوڵهكانیان سهری نهگرتبوو. لهكۆتاییدا كچێكیان بۆلای ناردبوو، بۆئهوهی قهناعهتی پێبكات. كچهكهلێیپرسییبوو، بۆچی ناتهوێت ببیت بهبهعسیی؟ ئهویش لهوهڵامدا لێی پرسی بوو، حیزبی بهعس خهڵكی بهشهرهفی دهوێت؟كچهكهش به‌ „بهڵێوهڵامی دابووه‌. پاشان لهكچهكهی پرسیبوو، ئهم حیزبهخهڵكی بهشهرهف و عاقڵ و ئازای دهوێت؟كچهكهدووبارهبه‌ „بهڵێوهڵامی دابووهوه‌‌. لهئهنجامدا هاوڕێكهم پێیگوتبوو: „من پیاوێكی بێشهرهف و گێل و ترسنۆكم، بۆیهبهكهڵكی ئهو حیزبهنایهم و جێگام تێدا نابێتهوه‌!“

،،

سیاسه‌تكردن له‌ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆره‌كاندا مانای ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی گه‌وره‌ بوو كه‌ زۆرینه‌ی كاته‌كان به‌ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن كۆتاییده‌هات. بۆیه‌ خۆگێلكردن له‌ سیاسه‌ت چه‌نده‌ فۆرمێك بوو له‌ خۆپاراستن


سیاسهتكردن لهدهسهڵاتهدیكتاتۆرهكاندا مانای ڕوبهڕووبوونهوهی مهترسیی گهورهبوو كهزۆرینهی كاتهكان بهگرتن و ئهشكهنجهدان و كوشتن كۆتاییدههات. بۆیهخۆگێلكردن لهسیاسهت چهندهفۆرمێك بوو لهخۆپاراستن، هێندهش كردهیهكی ناڕازییبوون بوو لهدهسهڵات. ساڵانێكی زۆری دوای ڕاپهڕین، هاوڵاتیانی ههرێمیش لهشار و شارۆچكهكاندا ههمان دۆخی وڵاتهدیكتاتۆرهكانیان ههبوو. هاونیشتیمانییهك كاتێك باسی سیاسهتی دهكرد، دهبوایهنهك تهماشای ڕاست و چهپی خۆی بكات، بهڵكو سهیرێكی پێشهوهو پشتهوه و سهرهوهو خوارهوه‌‌ش بكات. ترسێكی گشتگییر سهروهر كرابووكهبووبوو بهبهرههمهێنانی فۆرمێك لهخۆكۆنتڕۆڵكردنی ناوهكیی و چیتر دهسهڵات لهزۆر شوێندا پێویستی بهچاندنیههواڵگر و جاسوس نهبوو، چونكهمرۆڤهكان خۆیان بهسانسۆركردنی خۆیان ههڵدهستان.

له‌ ههموو وڵاتێكدا سهرهتای سهرههڵدانی ئۆپۆزیسیۆنبوون مانای دهستپێكی لهدایكبوونی وشیاریی و بوێرییه‌. وشیاریی بهرامبهر بهمهترسییهكانی دهسهڵاتدارێتیی ناداپهروهر و دیكتاتۆریی، بوێرییش لهدهرخستنی گهندهڵیی و كهموكوڕییهكانی. لهوڵاتی ئێمهشدا بناغهدانهری ئهم فۆرمهلهئۆپۆزیسیۆنبوون، سهرهتا نووسهر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامهنووسهسهربهخۆكان بوون، نهك پارتهسیاسییهكان و میدیا و ڕۆشنبیرهفهرمانبهرهكانی. كاتێكیش هێزی ئۆپۆزیسیۆن سهریههڵدا رووبهرێكی گهورهتر و ڕێكخراو بۆ كاری سیاسیی و وشیاركردنهوهفهراههمبوو.

،،

خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چووه‌ ئاستێكی ڕێكخراوتر و به‌رفراوانتر. به‌مچه‌شنه‌ منداڵێكی لاساری سیاسیی نوێ له‌دایكبوو كه‌ ناوی ئۆپۆزیسیۆن بوو


ڕووبهرێك كهخهڵكی ئاسایی ههرێم ترسهكانی لهدهسهڵات شكاو كهوتهڕهخنهگرتن لهگهندهڵیی و پاوانخوازیی حیزبهكان و ژیانی پاشایانهی سهرۆك و منداڵهكانیان و نهبوونی خزمهتگوزاریی و وێرانكردنی وڵات. بۆڵهبۆڵی كۆمهڵایهتیی و گازندهی پهنهانی خهڵك گۆڕا بۆ ڕهخنهی ڕاستهخۆ و بهیانكردنی ئاشكرای ناڕهزایهتیی گروپهكۆمهڵایتییهكان لهدهسهڵات. خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕهزایهتیی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی چووهئاستێكی ڕێكخراوتر و بهرفراوانتر. بهمچهشنهمنداڵێكی لاساری سیاسیی نوێ لهدایكبوو كهناوی ئۆپۆزیسیۆن بوو.

له‌ پرۆسهی وشیاركردنهوهی سیاسیی و فهراههمكردنی زهمینهی قسهكردن و ڕهخنهگرتن و شكاندنی ترسیشدا بزوتنهوهی گۆڕان پشكی شێری بهردهكهوێت. بهڵام دوای كۆچیدوایی نهوشیروان مستهفا بزوتنهوهی گۆڕان نهك ههر نهیتوانی ههڵگری ئهو بارهسهنگینهی بوێریی ئۆپۆزیسیۆنبوون بێت كهساڵانێك جهماوهری خۆی پێ گۆشدهكرد، بهڵكو ههنگاوی خێراش دهنێت بۆ نائومێدكردنی تهواوی ئهو هێزهڕهخنهییهی ناو خۆی و ئهو هێزهكۆمهڵایتییهدهنگدهرهناڕازییانهی كهلهدهوری بهرنامهكهی كۆبووبوونهوه‌.

,,

خۆگێلكردن له‌ ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆگێلكردن له‌‌ گه‌نده‌ڵیی و ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی كاره‌ساته‌ نیشتیمانییه‌كانی وه‌ك به‌شداربوونی ئه‌كتیڤ و پاسیڤ له‌ ریفراندۆم، خۆگێلكردن له‌ پڕۆژه‌ی مه‌ترسییداری به‌سوڵتانییبوونی ته‌واوی جه‌سته‌ی سیاسیی


كاری ئۆپۆزیسیۆن لهوڵاتی ئێمهدا چووهتهقۆناغێكی مهترسیداری خۆگێلكردن. خۆگێلكردن بووهبهمۆدێلێكی نوێی سیاسهتكردن؛ خۆگێلكردن لهگوتار و مژدهو پهیمانهكانی پێشوو، خۆگێلكردن لهتهزویری ههڵبژاردنهكان، خۆگێلكردن له‌‌ گهندهڵیی و دهرئهنجامی سیاسهتی كارهساتهنیشتیمانییهكانی وهك بهشداربوونی ئهكتیڤ و پاسیڤ لهریفراندۆم، خۆگێلكردن لهپڕۆژهی مهترسییداری بهسوڵتانییبوونی تهواوی جهستهی سیاسیی حیزبیی و حكومیی و پهرلهمانیی و بهیاساییكردن و زهمینهسازیی بۆ دهستووریكردنی لهم خولهدا، خۆگێلكردن لهڕۆڵی میدیای ئازاد و ڕۆژنامهنووسان و ڕۆشنبیرانی سهربهخۆ و نماییشكردنی خۆیان وهكو ئهوهی ئهمهی كهئێستا ههیهو بهرههمهاتووهبهتهنها موڵكی تۆپخانهكانی میدیا و عهقڵی سیاسیی و بوێریی ئهوان بێت و لهكۆتاییشدا خۆگێلكردن له گرتن و ئهشكهنجهدان و كوشتنی خهڵكی ناڕازیی و ڕۆژنامهنووسان.


كردهی خۆگێلكردن لای هاوڵاتییهكی ئاسایی لهناو سیستهمێكی دیكتاتۆرییدا، كردهیهكی عهفهویی و ئاسایی جودایهلهپرۆسهی خۆگێلكردنی سیاسیی. خۆگێلكردنی سیاسیی وهكو خۆگێلكردنی كۆمهڵایهتیی مانای ئۆپۆزیسیۆنبوونێكی پاسیڤ نییه، بهڵكو ترسنۆكییهكی بێوێنهی سیاسیی و پشتكردنهلهخهمی گشتی و ڕێزدانهنانهبۆ دهنگدهران و بهرههمهێنانی نائومێدبوونێكی سیاسیی نوێیه‌. كۆمهڵگای ئێمهلهمڕۆدا چۆتهقۆناغێكی مهترسییداری بێئۆپۆزیسیۆنبوون و خۆگێلكردن لهههموو ئهو دروشم و بهڵێنانهی كهبهدهنگدهران و هاونیشتیمانیانی ناڕازیی دران. ئهم قۆناغهش وهكو قۆناغی پێش دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، دهشێت بهمتبوونێكی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی كورت یان درێژدا تێپهڕێت، تاوهكو كۆمهڵگای ئێمهئایدیا و هیواو و فۆرمی بهرگریی تر بهرههمدههێنێت.

،،

له‌ئێستادا پارتی یه‌كه‌می بێركابه‌ره‌، ترسی له‌ هیچ و له‌ كه‌س نه‌ماوه‌، چونكه‌ خه‌ریكه‌ هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌سته‌مۆ و گێژ و گێلبكات. هێزێكی كاریگه‌ر نه‌ماوه‌ كه‌ پێی بڵێت نه‌خێر من به‌شداریی له‌م مه‌هزه‌له‌ سیاسییه‌دا ناكه‌م


لهئێستادا پارتی یهكهمی بێركابهره، ترسی لههیچ و لهكهس نهماوه، چونكهخهریكهههموو حیزبهسیاسییهكان دهستهمۆ و گێژ و گێلبكات. هێزێكی كاریگهر نهماوهكهپێی بڵێت نهخێر من بهشداریی لهم مههزهلهسیاسییهدا ناكهم. پارتی بهپۆستبارانكردنی گۆڕان و پهرتبوونی بهرهی هێزی ئۆپۆزیسیۆن و تێكشكانی ههموو كولتوورێكی بهرگریی پێكهوهیی و، هاوكات بهگێلێتیی یان بهخۆگێلكردنی هێزهئۆپۆزیسیۆنهسهرهكییهكانیش، توانی چوار فلتهری یاسایی ئهستوور بۆ ههموو لاساربوونێكی سیاسیی لهداهاتوودا دابنێت. یهكهمیان فلتهری كۆنترۆڵكردنی سهرۆكایهتی پهرلهمان بوو، دووههمیان فلتهری قۆرخكردنی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانهكهلهپهرلهمانهكۆنترۆڵكراوهكهیهوه‌‌ دهنگی زۆرینهبهدهستدههێنێت، سێههمیان فیلتهری تێپهڕاندنی یاسای سهرۆكایهتی و زامنكردنی دهنگهكان دهبێتبۆ ههڵبژاردنی بهزۆرینهیهكی تێر و لهكۆتاییشدا فلتهری لیژنهی یاسایی بوو كهزۆرینهی تێدا مسۆگهر كرد و لهمهودا هیچ یاسایهك بهبێ ڕهزامهندی ئهو دهستهیهتێناپهڕێت و ئهو ئهزموونهتاڵهی خولی پێشوو جارێكی تر دووبارهنابێتهوهكهبهلۆژیكی خۆی گهلهكۆمهكێی سیاسیی لێبكهن و بهئیمزای چهند پهرلهمانتارێك پڕۆژهیاسا ببرێتهناو پهرلهمان. ئهم فیلتهرهیاسایی و سیاسییانهیپارتی بۆ ئهم خولهی داناوهچهندهمانای كۆنترۆڵكردنی تهواوی جومگهكانی دهسهڵاتی یاسادانان و جێبهجێكردنه، هێندهش زهمنیهسازییهكی پێرفێكتهبۆ پاكنووسكردنی كۆتایی و تێپهڕاندنی دهستوورێكی سوڵتانیی ڕێكوپێكبۆ سیستهمی سیاسیی لهههرێمی كوردستاندا.

به‌بۆچوونی من خۆگێلكردن لهپرۆسهی تهوریسی سیاسیی لهناو گۆڕان و حیزبهكانی تریشدا تهواوكهری ستراتیژی خۆگێلكردنهلهپرۆسهی تهوریسی سیاسیی ناو ههرهمی دهسهڵاتدارێتی كوردیی. تهسلیمكردنی ڕههای ههموو دهسهڵاتهكانیشلهپهرلهمان و حكومهت و سهرۆكایهتی ههرێم و لیژنهی یاسایی بهپارتی، سهرهتای دامهزراندنی دهستووریی و یاسایی و سیاسیی سیستهمێكی سوڵتانییهكهساڵانێكهخهون و ستراتیژی یهكهمی سیاسهتی ئهو حیزبهیهلهههرێمی كوردستاندا. گهر دۆخهكهبهمشێوهیهبهردهوام بێت، ئهم خولهزێڕینترین سهردهمی سیاسییه بۆ پارتیی، چونكهبهپشتیوانیی ئهكتیڤ و پاسیڤی زۆرینهی ڕههای هێزهكانی ئۆپۆزیسیۆن و یهكێتیی، ههموو زهمینهسازییهكی كردووهكهبهیاسایی و بهبێ بهرگرییهكی گهورهپڕۆژهسوڵتانییهكهی جێبهجێبكات و خهونهسیاسییهكانی بێسهرئێشهبهێنێتهدی.


ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی بهپێچهوانهی هاونیشتیمانییهكی ئاساییهوهكهلهترساندا خۆی لهسیاسهت گێلدهكات، بۆئهوهدروستنابێت خۆی لهسیاسهتی پاوانخوازیی خێزانیی ڕههای حیزبهدهسهڵاتدارهكان گێلبكات، یان گێلانهبهشداری دامهزراندن و سهقامگیریی سیستهمێكی سیاسیی و یاسایی و دهستووریی سوڵتانیی بێت. ههموو حیزبهئۆپۆزیسیۆنهكانی دوێنێ دهتوانن تاماوهیهك خۆیان لهم ئهگهرهواقیعییهمهترسییدارانهگێلبكهن و پاساوی كۆمیدیی سیاسیی و نهتهوهیی و یاسایی بۆ بهێننهوه، بهڵام لهداهاتوودا باجهكهی ههم بۆ خۆیان و ههم بۆ خهڵكی ههرێمی كوردستان زۆر گهورهو كارهساتئامێز دهبێت.

 

 

author photo

نوسەر و ڕۆشنبیر