محه‌مه‌د حه‌مید :  ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕاندا ڕێكده‌خه‌ین و  گۆڕان ده‌گه‌ڕێنینەوه‌ سه‌ر سكه‌كه‌ى خۆی

محه‌مه‌د حه‌مید : ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕاندا ڕێكده‌خه‌ین و گۆڕان ده‌گه‌ڕێنینەوه‌ سه‌ر سكه‌كه‌ى خۆی

406 خوێندراوەتەوە


محه‌مه‌د حه‌مید بابان , باژێڕوانى پێشووى مه‌كۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌قه‌زاى مه‌خمور و ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان, له‌گفتوگۆیه‌كى (دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ) دا, هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى له‌پۆستى به‌رپرسیارێتى له‌ناو گۆڕاندا و هاوكات به‌رنامه‌ى ئاینده‌یان وه‌كو گۆڕانخوازه‌ سه‌ربه‌خۆ و ناڕازییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان ئاشكرا ده‌كات.


ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی له‌سیاسه‌ته‌كانى گۆڕان بۆ نزیكه‌ى سالێك پێش ئێستا تا ئاستى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ گه‌ڕانده‌و, له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى " به‌هۆى كۆمه‌ڵیك كێشه‌ و گیروگرفته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تیم له‌ ده‌ورى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى گۆڕان و كردنى به‌حزبى بنه‌ماڵه‌ى و ژێر ده‌ستخستنى سه‌رچاوه‌ى دارایى و میدیاى گۆڕان له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌...تد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم پێشكه‌شى جڤاتى نیشتیمانى كرد"

,,

به‌ڵام دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌ك چاكسازیان نه‌كرد و به‌ڵینه‌كانى خۆیان نه‌برده‌ سه‌ر به‌ڵكو گۆڕانیان به‌ده‌ردێك برد لایدا له‌سه‌ر جه‌م ڕیباز و به‌رنامه‌ و به‌ڵینه‌كانى و به‌تایبه‌تى له‌ڕیبازى نه‌وشیروان مسته‌فایان دورخسته‌وه‌


محه‌مه‌د حه‌مید ئاشكراشى كرد دواتر له‌لایه‌ن جه‌لال جه‌وهه‌ر و جه‌مالى حاجى محه‌مه‌د ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتیه‌وه‌ به‌ڵینى پێدراوه‌ گه‌ر بێتو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى بكشێنیته‌وه‌ ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌چاكسازى و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتودا كۆنگره‌ ده‌به‌ستن و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشوى جڤات وتیشى " به‌ڵام دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌ك چاكسازیان نه‌كرد و به‌ڵینه‌كانى خۆیان نه‌برده‌ سه‌ر به‌ڵكو گۆڕانیان به‌ده‌ردێك برد لایدا له‌سه‌ر جه‌م ڕیباز و به‌رنامه‌ و به‌ڵینه‌كانى و به‌تایبه‌تى له‌ڕیبازى نه‌وشیروان مسته‌فایان دورخسته‌وه‌"

محه‌مه‌د حه‌مید وتى " بارودۆخه‌كه‌ واى لێهات نه‌چومه‌ كۆبونه‌وه‌ى 17 ى مانگى جڤاتى نیشتیمانى تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ند كردنى ڕه‌شنوسى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆڕان و پارتى, چونكه‌ بڕوام به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ نه‌بو پیشتر لۆبیان بۆ په‌سه‌ند كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى جڤات دروست كردبو, به‌هه‌ر ڕیگایه‌ك قه‌ناعه‌تیان به‌ئه‌ندامى جڤات كردبو ده‌نگى پێبده‌ن بۆیه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌م بایكۆت كرد"

،،

ئه‌و ژووره‌و ڕێكخه‌ره‌كه‌شى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى جڤاتتدا بكه‌ن, ته‌نها له‌په‌لەپرۆزێدا ئه‌وه‌یان كردوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى فریابكه‌ون بڵین ئیدى گۆڕان نیه‌.


باژێروانه‌كه‌ى پێشوى مه‌كۆى گۆڕان له‌قه‌زاى مه‌خمور ڕونیشى كرده‌وه‌, ڕۆژێك دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى جڤات له‌فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى ڕیبازى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یه‌كجارى كۆتایهات, دواى ئه‌و نوسینه‌شى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كۆنه‌كه‌ى كه‌ به‌مه‌رج ده‌ستى لێى هه‌ڵگرتبو, هێناویانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى و ناڕێكخراوه‌ى له‌لایه‌ن ژوورى په‌یجورییه‌وه‌ په‌سه‌ندیان كردوه‌, جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌و ژووره‌و ڕێكخه‌ره‌كه‌شى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى جڤاتتدا بكه‌ن, ته‌نها له‌په‌لەپرۆزێدا ئه‌وه‌یان كردوه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى فریابكه‌ون بڵین ئیدى گۆڕان نیه‌.

محه‌مه‌د حه‌مید له‌باره‌ى په‌یوه‌ستبونى به‌ گۆڕان و به‌رنامه‌كانى ئاینده‌یه‌وه‌ وتیشى " ئێستا ده‌ستم له‌به‌رپرسیارێتى له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ى ئێستا كیشاوه‌ته‌وه‌, چونكه‌ خۆم به‌به‌رپرس به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ى ده‌ستیداوه‌تێ و له‌به‌رنامه‌ و ڕیبازه‌كه‌ى خۆى لایداوه‌ نازانم به‌ڵام گۆڕانخوازى ده‌ره‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى ناڕازى تردا له‌هه‌وڵداین ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌ و گۆڕان بگه‌ڕێیننه‌وه‌ سه‌ر سكه‌كه‌ى خۆى"

،،

عه‌لى حه‌مه‌ساڵه‌ح شه‌ش بازنه‌وان و تێمیكى كه‌ى ئێن ئێن و ساحێبى مولیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و دو پۆلیسه‌كه‌ى پاسه‌وانى مه‌كۆكه‌ به‌به‌رگى مه‌ده‌نی و چوار هه‌ڵسوڕاوى ترى گوێر كه‌ چوار ساڵه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ مه‌كۆى مه‌خمور و یه‌كێكیان خۆى بۆ هه‌وڵیر گواستۆته‌وه‌ له‌و مه‌كۆیه‌ كۆكردۆته‌وه‌


له‌باره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن و چونى سه‌رۆكى فراكسێۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ قه‌زاى مه‌خمور وتى " عه‌لى حه‌مه‌ساڵه‌ح شه‌ش بازنه‌وانی هەولێر و تێمیكى كه‌ى ئێن ئێن و ساحێبى مولیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و دو پۆلیسه‌كه‌ى پاسه‌وانى مه‌كۆكه‌ به‌به‌رگى مه‌ده‌نی و چوار هه‌ڵسوڕاوى ترى گوێر كه‌ چوار ساڵه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ مه‌كۆى مه‌خمور و یه‌كێكیان خۆى بۆ هه‌وڵیر گواستۆته‌وه‌ له‌و مه‌كۆیه‌ كۆكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵیت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌كاتێكدا ته‌نها سكرتێر و چوار هه‌ڵسوڕاو ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش كه‌سانى ماندو خاوه‌ن هه‌ڵویستن و هۆكارى مانه‌وه‌شیان ده‌زانین"

محه‌مه‌د حه‌مید سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌شى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵى گوایه‌ چوه‌ته‌ پاڵ حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى " نه‌بومه‌ته‌ یه‌كێتى نه‌پارتى و نه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه‌ ناڕازین له‌سیاسه‌ته‌ بێ ده‌ربه‌سته‌كانى هه‌ندێك به‌رپرسى ئیستاى گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م گۆڕانه‌ى ئیستا خۆمان ڕێكده‌خه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ خۆمان به‌خاوه‌نى گۆڕان ده‌زانین نه‌ك ئه‌م گروپه‌ى ئێستا گۆڕانیان به‌م ڕۆژه‌ گه‌یاند"

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك