پارچەبونی لە رادەبەدەر و دابڕانی نێوان هێزەكان

پارچەبونی لە رادەبەدەر و دابڕانی نێوان هێزەكان

753 خوێندراوەتەوە

كمال محمد

پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ٣٠/٩ ئەو گرژییەی لە رۆژی ئەمرۆماندا دروست كردوە ،بەتایبەت لەنێوان دو سیستەمی هێزدا كەلە پای هەژمونگەراییدان ،دو هێز بەدرێژایی مێژوو لە دوای راپەرینەوە دەسەڵاتی هەژمونگەرایی و جوگرافی و سیاسی خۆیان بەسەر هەرێمەكەدا سەپاندوە ،ئەم دوهێزە هەمیشە وایان ویستوە كەلە رێگەی دانوستانەوە بێت یان شەڕ پێویستە هەرێمەكە لەبەرژەوەندی دەسەڵاتی سیاسی و ئابورییان ئەنجامگیر بكرێت ،هۆكاری گەڕانەوەی بەردەوام بۆ ئەم پرەنسیبە خاوەندارێتی كردنی ئەم هێزانەیە لەلایەن وڵاتانی راوسێوە ،بۆیە لە راستیدا ئەم هێزانە خۆیان لە زهنییەتی هێزێكی دۆگماتیكی پۆزەتیڤیستی جیا نەكردۆتەوە و هەر ئەمەشە كە رێگای ئەڵتەرناتیڤی بۆ هێزێكی دیكە نەهێشتۆتەوە .

,,

كێشەكانی ئەمڕۆی هەرێم بە ئەندازەی دۆخە بنیادییەكەی ریشەی مێژوویی خۆی هەیە و هەر سەرهەڵدانێكی ئیرادەی سیاسی كە بۆ پاراستنی هەرێمەكەو نەتەوەیی پێویست بوبێت بە شێوەیەكی بێ بەزەییانە سەركوتی بەرژەوەندییەكانیان كراوە

كێشەكانی ئەمڕۆی هەرێم بە ئەندازەی دۆخە بنیادییەكەی ریشەی مێژوویی خۆی هەیە و هەر سەرهەڵدانێكی ئیرادەی سیاسی كە بۆ پاراستنی هەرێمەكەو نەتەوەیی پێویست بوبێت بە شێوەیەكی بێ بەزەییانە سەركوتی بەرژەوەندییەكانیان كراوە،ئەو دۆخەش كە لە ئێستادا ئەگوزەرێ واقیعێك پیشان ئەدات كەزۆر لەو دیوی كێشەیە ،یەكێتی وەك هێزێكی فەرمانڕەوای ناوچەكە پێی وایە ئەوەی ئێستا پارتی ئەیكات جۆرێكە لە بەربەستكردنی ئیرادەی سیاسی و دەسەڵاتدارێتیان و ناچاركردنیانە بۆ ملكەچكردن بەرامبەر بەو ئایدۆلۆژییە سیاسی و دەسەڵاتدارێتییەی پارتی كە ئەیەوێت لە كوردستان مەیسەری بكات و مۆركی خۆی بەسەر هەر سێ سەرۆكایەتییەكە داوە بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵات و یاسایانەی دراوە بەو سەرۆكایەتیانە بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی راڤەی بكات و پەسەندی بكات ،بەم جۆرەش درێژە بە باڵا دەستی ئایدۆلۆژی و بنەماڵەیی خۆی بدات ،بێ گومان ئەمەش كارێكی ئاسان نابێت بۆ سەركردە گەنجەكانی ئێستای یەكێتی و نایانەوێت دەسەڵاتی خۆیان و جوگرافیاكەیان كە لە مێژە بەدەستیانەوەیە بكرێت بە قوربانی هاوسەنگی و تەبایی هێز لەنێوان مام و برازاو كوردا .

,,

پارتی بە یارییەكی سیاسیانە توانی رێكەوتن لەگەڵ گۆڕان بكات و یاسای سەرۆكایەتی و چەن یاسایەكی دیكەی پێ هەموار بكاتەوە،ئاشكرایە كە ئەوانەش هەنگاو گەلێكی تەكتیكی سیاسی سەركەوتوی پارتی بو بۆ ئەم خولەی پەرلەمان بەو هیوایەی كە ئەم خولە قۆناغێكی نوێ و هیوابەخش بێت بۆ دەسەڵاتەكەی


یەكەمین مەترسی لێكترازان كاتێ دروست بوو پارتی بە یارییەكی سیاسیانە توانی رێكەوتن لەگەڵ گۆڕان بكات و یاسای سەرۆكایەتی و چەن یاسایەكی دیكەی پێ هەموار بكاتەوە،ئاشكرایە كە ئەوانەش هەنگاو گەلێكی تەكتیكی سیاسی سەركەوتوی پارتی بو بۆ ئەم خولەی پەرلەمان بەو هیوایەی كە ئەم خولە قۆناغێكی نوێ و هیوابەخش بێت بۆ دەسەڵاتەكەی و ژمارەی كورسیەكانی زیاتر بكات ،ئەمەش رێك وادەرچو بەهەر هۆكارێك بێت !لێرەدا پارتی ئەركی سەرەكی جێبەجێكردنی تەواو و راستی یارییە سیاسیەكەی ئەنجامدا بە هەردو كۆبونەوەی پەرلەمان ١٨ و ٢٦ مانگ و بە بێ فراكسیۆنی یەكێتی و بە بێ پشت بەستن بە هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ یەكێتیدا .

,,

لەو بروایەدام پارتی تەنها بۆ پێشخستنی رێكەوتن و دۆستایەتی مانادار لێك نزیكبونەوەی لەگەڵ گۆڕاندا نەكردوە ،بەڵكو بۆ پێشخستنی وەها دۆخێكە بەرەو سیاسەتێكی دۆستایەتی لەگەڵ گۆڕان جەمسەری دژە رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی ئاراستە بكات


لەو بروایەدام پارتی تەنها بۆ پێشخستنی رێكەوتن و دۆستایەتی مانادار لێك نزیكبونەوەی لەگەڵ گۆڕاندا نەكردوە ،بەڵكو بۆ پێشخستنی وەها دۆخێكە بەرەو سیاسەتێكی دۆستایەتی لەگەڵ گۆڕان جەمسەری دژە رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی ئاراستە بكات ،لەو سۆنگەیەوە هەرچەندە بە ئاشكرا نەبێت ئەوا بە ناراستەوخۆ بەگوێی یەكێتی داوە كە سیستەمی سیاسی و باڵادەستی بەو ئاراستەیە ناڕوات كە یەكێتی ئەیەوێت بە بێ حساب كردن بە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان ،یاخود رادەستكردنی رێكخستن و دابەشكردن دیسان لەگەڵیدا بەرەو هەمان ئەنجام بروات كە یەكێتی خوازیارێتی .

ئەوەی لێرەدا مایەی هەڵوەستە لەسەر كردنە ئەوەیە ئاخۆ یەكێتی بەرامبەر پارتی و هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی دەستبەرداری هەندێك لە داخوازی و مەرجەكانی ئەبێت و سازش و رێكەوتن لەگەڵ پارتیدا ئەنجام بدات یان رێگای بەسەربەخۆكردنی هەر پارێزگایەك و تەنانەت دو ئیدارەیی ئەكاتەوە بەرووی پارتیدا،ئەم دۆخەش هەرچەن بخایەنێت یان ئەوەتا قۆناغێك دەستپێدەكات كەهەردولایان سەبارەت بە مەرجەكانیان رێكدەكەون یان سەرەتای دبرانی ئەم دو هێزە پارچەبونی هەرێمەكەی لێدەكەوێتەوە ،بۆیە سەردانی وەفدی باڵای یەكێتی دوابەدوای كۆبونەوە پەرلەمانییەكەی ٢٦ ئەم مانگە و بێ منەتی پارتی لە یەكێتی ئەگەر وەك هەره شەو فشار خستنە سەر پارتی نەبێت بۆ جێبەجێكردنی داواكانی یەكێتی لەهەرێم و كەركوك و بەغداد ئەوا ئێستا گومانەكان زیاتر ئەڕەوێنەوە وەك بڵێی هەرێمەكەكێشە گەلێكن بە شێوەیەكی نەخشە بۆ كێشراو دارێژراون و لەو حالەتەشدا یەك پارچەیی هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی قورسدا گوزەر ئەكات .