له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتیى

له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتیى

659 خوێندراوەتەوە

سەرتیپ وەیسی كەریم

یه‌كێتیى خواستیبوو به‌ زووترین كات له‌گه‌ڵ پارتى بگاته‌ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام نه‌یده‌توانى، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و مه‌رجانه‌ى له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوو بۆچوونه‌ حكومه‌ت له‌سه‌رپارتى داینابوو، دواى ئه‌وه‌ى زانى به‌ ته‌واوى ناتوانێت ئامانجه‌كانى بهێنێته‌دى، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردوودا، ده‌ستیكرد به‌ دۆزینه‌وه‌ى ده‌ره‌چه‌ ( مه‌خره‌جێك ) بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه‌ى تێیكه‌وتووه‌و بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ زیاتر په‌راوێزخستنى.

به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌یده‌توانى له‌و حزبه‌ ئۆباڵى ئه‌ستۆى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بخاته‌ سه‌ر ملى، دواجار به‌ڵێنێكى زاره‌كى دوێنێى مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كرده‌ ده‌ره‌چه‌، بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌و واژۆكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان.

,,
پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر پرسى پۆسته‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌غدا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌، به‌ڵام پرسى كه‌ركوك، واژووكردنى ڕێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان دواخستبوو، به‌ڵام دواجار له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا، یه‌كێتیى نه‌یتوانى ڕێككه‌وتنێكى كۆنكرێتى و دیاریكراو، له‌باره‌ى ناوى پارێزگارو واده‌ى دانانى پارێزگار، به‌ مسۆگه‌رى له‌گه‌ڵ پارتى واژووبكات


پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر پرسى پۆسته‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌غدا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌، به‌ڵام پرسى كه‌ركوك، واژووكردنى ڕێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان دواخستبوو، به‌ڵام دواجار له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا، یه‌كێتیى نه‌یتوانى ڕێككه‌وتنێكى كۆنكرێتى و دیاریكراو، له‌باره‌ى ناوى پارێزگارو واده‌ى دانانى پارێزگار، به‌ مسۆگه‌رى له‌گه‌ڵ پارتى واژووبكات، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ له‌ باره‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك، سیغه‌یه‌كى لاستیكى و مه‌تاتیان داڕشتووه‌، میكانیزمیان بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى كه‌ركوك داناوه‌، دووباره‌ ئه‌و پرسه‌ى ده‌سپێردرێت به‌ لیژنه‌، له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتى پێدانى ئه‌و پۆسته‌ به‌ یه‌كێتیى.

,,

به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوانیان ( جگه‌ له‌ قسه‌ ئینشائییه‌كانى نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ باره‌ى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى )، هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌رێم خێراده‌بێت، یه‌كێتیش جگه‌ له‌ وه‌رگرتنى هه‌ردوو پۆستى سیادى ( سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت)، پێنج پۆستى وزارى وه‌رده‌گرێت


به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوانیان ( جگه‌ له‌ قسه‌ ئینشائییه‌كانى نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ باره‌ى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى )، هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌رێم خێراده‌بێت، یه‌كێتیش جگه‌ له‌ وه‌رگرتنى هه‌ردوو پۆستى سیادى ( سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت)، پێنج پۆستى وزارى وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ورده‌كارى ته‌واوى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دراوه‌ته‌ كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش.


ئه‌وه‌ى له‌ ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا هاتووه و به‌ دڵى یه‌كێتیى نییه‌، برتییه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى یه‌كێتیى له‌ پارتى بۆ كاتى دانانى پارێزگارى كه‌ركوك و ده‌شبێت ئه‌و پرسه‌ بارزانى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یه‌كلایبكه‌نه‌وه‌.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك