ئەگەرەكانی بەردەم  كابینەی نۆ

ئەگەرەكانی بەردەم كابینەی نۆ

545 خوێندراوەتەوە

لێرەدا دو ئەگەر هەیە ،ئایا كابینەی داهاتو توانای چارەسەری كێشەكانی كابینەی هەشتی هەیە ؟یان تەنها پێگەیەكی دیكە ئەبێت كە توانای بەدەوامكردنی هەبێت ،بۆیە تێگەیشتنی تەواوی ئەو كێشانە گرنگە كەلە ئاكامی ئابوری و سیاسەتی سەربەخۆوە بەرۆكی كابینەی هەشتی گرتبو ،كە بەهۆیەوە چوا ساڵی قەیرانی ئابوری و زەحمەتییەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستاندا بەدواهات.

ئێستا كە ئەو پێكهاتە سیاسی و ئابورییەی لە كۆتاییەكانی ئەم كابینەیەدان بەشێوەیەكی چرو پەلەپروز دەست بۆ چەندین پرس و بڕیاری گرنگ ئەبەن ،كە رەنگە بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری و دەرەنجامی بۆ كابینەی داهاتو هەبێت ،وەك كۆتایی هێنان بە سیستەمی پاشەكەوتی موچەو و ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت و غاز بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد كە هەر خودی ئەمەش بو كە كێشەكانی نێوان بەغداد و هەرێمی تا رادەی برینی بەشە بودجەی هەرێم برد .

پرسیار لێرەدایە دەست بردن بۆ ئەم پرسانە لە كۆتا ساتەكانی تەمەنی ئەم كابینەیە نیشاندانی جۆرێكە لە توانایی ئەم پێكهاتە بۆ ساغ كردنەوەی هەڵەكانیان یان زیاتر قورسكردنی ئەركەكانی كابینەی نۆیە بە هۆی ململانێ نێو خۆییەكانی ئامۆزاكانەوە كە دور نییە تەواوی ئەم هەڵوێستانە دور بن لە رێكەوت.

كابینەی نۆ كە چاورێ ئەكرێت بەم زوانە پێك بهێنرێت بە كۆمەڵێك كارەكتەری نوێ و عەقڵی نوێوە لەبەردەم ستراتیژییەتێكی قورسدایە لەروی سیاسی و ئابورییەوە ،بەهۆی كۆی ئەو گرێبەستانەی كە لەكابینەكەی نێچیردا ئەنجامدراون ئەمەو جگە لەو قەرزانەی كە باس ئەكرێت كە تا ئێستاش ماڵە بەسەر هەرێمەوە كە ئەمەش رێگایەكی هێندە ئاسان نییە بۆ تێپەراندنی دۆخەكەو لێكترانەزانی پەیوەندی و رێكەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا .

راستە بەغداد ئامادەیی هەیە بۆ پێدانی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەڵام ئایا دوابەدوای ئەم ماوە هەرێم پابەندی رێكەوتنەكەی لەگەڵ بەغداد ئەبێت بۆ رادەستكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیلەو داهاتی خاڵە گومرگەكان و كۆتایی بە قەیرانەكانی كابینەی هەشت ئەهێنێت یان ئەو سیاسەت و ستراتیژییەی كە قەیرانەكانی بەرهەم هێنا ئەبێتە كابوسێكی هەمیشەیی بۆ كابینەكەی مەسرور و توانای دەربازكردنی نابێت و دوبارە قەیرانەكان روئەكەنەوە هەرێم و بریاری كۆتایی هێنانی كێشەكان تەنها ماوەیەكی كاتی لە خۆ ئەگرێت ئەمەیان روە ئابورییەكەی ،لەروە سیاسییەكەشەوە هەرێم لەدوای ریفراندۆمەوە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەكانی چ لە نێو خۆی عێراق و چ لە دەرەوەی عێراق تەنگەژەی تێ كەوتوە ،بۆیە باشكردنی پەیوەندییەكانی بەدەر نابێت لە هەرێمێكی بەهێز لەروی بریار وەرگرتن و مانەوەی وەك هەرێمێكی خاوەن ماف و دەستوری و جوگرافییەوە .

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك