سەردەمی پۆپۆلیزم و چەواشەکاری،  گۆڕان وه‌ك نمونه‌

سەردەمی پۆپۆلیزم و چەواشەکاری، گۆڕان وه‌ك نمونه‌

1255 خوێندراوەتەوە

د.محەمەد عەلی

له‌گفتوگۆیه‌كى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنى تۆپخانه‌كه‌ى جاران و میدیا نه‌رم و نزیك له‌كابینه‌ى نۆیه‌م، کاک بابه‌كر دڕه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕۆشنبیرى سلێمانى و هاوكات هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان، كۆمه‌ڵیك ڕاستى شێواندوه‌ له‌باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تى و هه‌میش كێشه‌ قوڵه‌كانى ناو گۆڕانه‌وه‌. به‌پێویستى ده‌زانم چه‌ند چه‌واشه‌یه‌كى بۆ ڕاستبكه‌مه‌وه‌.


یەکەم: لەدروستبونی گۆڕانەوە، بەتایبەتی لەدوساڵی ڕابردودا، چەندین پرۆژەو پێشنیاری باش ھەبوە بۆ باشترکردنی ئەدای بزوتنەوەکە نەک ھەر بۆڵەبۆڵ وەک کاک بابه‌کر ناوزەدی دەکات. ئەم برادەرانە دەتوانن زەحمەت بکێشێن و داوای کۆنوسی کۆبونەوەکانی خانەی ڕاپەڕاندن، ھەردو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و کۆبونەوەکانی تریش بکەن. یاخود نامەی دەستلەکارکێشانەوەکان بخوێننەوە.

،،

دەیان وتاری ڕەخنە ئامێزی باش لەلایەن ڕۆشنبیران و نوسەران و کادیرانی بزوتنەوەکەوە نوسراون و بڵاوکراونەتەوە، کاک بابەکر و برادەرانی ئەرک بکێشن و بیانخوێننەوە!

دوەم: دەیان وتاری ڕەخنە ئامێزی باش لەلایەن ڕۆشنبیران و نوسەران و کادیرانی بزوتنەوەکەوە نوسراون و بڵاوکراونەتەوە، کاک بابەکر و برادەرانی ئەرک بکێشن و بیانخوێننەوە!
سێیەم : ئایا بەڕاست تاوانی خەڵکە بزوتنەوەی گۆڕان دەنگەکانی کەمی کردوەو ڕێژەی بەشداری کەمبوە یاخود دەرەنجامی ھەڵە کوشندەکانی بڕیاربەدەستانی گۆڕان بوە؟ ئەگەر یەکەمیانە، بۆچی لە چوار ھەڵبژاردنی پێشوتردا خەڵکی بایکۆتی نەکردو بەھەمو شێوازێک قوربانیدا بۆ بزوتنەوەکەو دەنگیشی پێدا؟!

چوارەم: کاک نەوشیروان ھاتەدەرەوە، ئیتر حەقی یەکێتی نەبو؟!
پێنجەم : بەڕاست وازھێنانی ئەو ھەمو خەڵکە باشە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، ھەوڵی لاوازکردن و تێکدەرانەیە؟! یاخود پۆستپەرست و خاوەن بەرژەوەندیەکانن بزوتنەوەکەیان تێکداوە؟!

،،

گوایە خەڵکانێک تەحەمولی سەختی ڕێگاکەی گۆڕان ناکەن بۆیە وازدەھێنن! تەواو پێچەوانەکەی ڕاستە: ئەم خەڵکانەی لە ئێستادا وازدەھێنن ، لە قۆناغە سەختەکاندا پشتگیری گۆڕانیان کردوەو پێموایە لەسایەی تەسلیمبونتان بە ئیرادەی پارتی، لەم قۆناغەدا ھیچ شتێک بەقەد گۆڕان بون بێ سەختی و ئاسانترنیە!


شەشەم: کاک بابه‌کر زەحمەت نەبێت بۆمان شەرحبکە: چۆن خەڵک و کادیرێکی زۆر واز لەگۆڕان بێنن، بەڵام گۆڕان بەرەو سەرکەوتن دەڕوات؟! ئەمە وەھمە، چونکە حیزب لە کادیرو خەڵک پێکدێت.

حەوتەم: دەشێ بۆ لەحزەیەکیش بێت واز لە غرور، تیۆری پیلانگێڕی، تۆمەت بەخشینەوە، ئامۆژگاری و عەقڵیەتی پارتی و یەکێتی بھێنن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گلەیی و دەنگە ناڕازیەکانی گۆڕان ؟!

ھەشتەم: گوایە خەڵکانێک تەحەمولی سەختی ڕێگاکەی گۆڕان ناکەن بۆیە وازدەھێنن! تەواو پێچەوانەکەی ڕاستە: ئەم خەڵکانەی لە ئێستادا وازدەھێنن ، لە قۆناغە سەختەکاندا پشتگیری گۆڕانیان کردوەو پێموایە لەسایەی تەسلیمبونتان بە ئیرادەی پارتی، لەم قۆناغەدا ھیچ شتێک بەقەد گۆڕان بون بێ سەختی و ئاسانترنیە!