هەدەپە سەرکەوتنی مەزن و دۆڕان

هەدەپە سەرکەوتنی مەزن و دۆڕان

551 خوێندراوەتەوە

كەمال چۆمانی

لە رەوشێکدا کە نزیکەی تەواوی سەرۆک شاراوەنییەکانی هەدەپە یان لەسەر کار لابرابون، یان دەستگیرکرابون. دەیان ئەندام پارلەمان و سەدان کادیری هەدەپە لە زیندان دان. دەوڵەت هەوڵی سڕینەوەی کوردی داوە و دەیان دێهات و چوار شاری وێران کردون.

هەمان دەوڵەت لە تەواوی دونیا دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە تورکیا هەمو جۆرەکانی شەڕکردن و ئامرزاەکانی شەڕکردن بەکاردەهێنێت. رەوشێکی عەسکەریی بەسەر ناوچە کوردنشینەکاندا سەپێنرا بێت. لەو رەوشەدا، هەدەپە توانی بەشداربێت لە هەڵبژاردن و دەنگی پێویست بباتەوە. ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە.
بەڵام هەر لەو رەوشەشدا، بە خوێندنەوەیەکی تر، هەدەپە توشی دۆڕانێکی گەورە هات. لە دێرسیم/تونجەلی، بۆ یەکەم جار ئەندامێکی پارتی کۆمیونیست ئەو شارەی بردەوە.

هۆکاری بردنەوەکەی ئەوەیە فاتیح محەمەد ماچۆغڵۆ سەرۆکی شارەوانیی ئۆڤاجیک بو لە ناوچەی دێرسیم. بە هۆی ئەوەی خزمەتی زۆری کرد، توانی بۆ یەکەم جار لە مێژوی تورکیادا سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات بۆ پارتیی کۆمیونیست و لەو هەڵبژاردنەدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی دێرسیم/تونجەلی بباتەوە. هەدەپە پێوست بو ئەو جۆرە کەسانەی زۆر زۆر بن چونکە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا خەڵک بەر لە هەرشتێک ئەو خزمەتانەی لەپێش چاوە کە شارەوانیی بۆ وەڵاتییەکان فەراهەم دەکات و چۆن دەتوانێت ئەو فیکر و پڕۆژە و بەرنامە و ئایدیۆلۆژییە جێبەجێبکا و بیگەیەنێتە وەڵاتییان.


ئۆجەلان لە هەرکەسێک زیاتر لەو روەوە رەخنەی لە هەدەپە گرتوە. هەدەپە لە هەر رۆژێک زیاتر پێویستە بە خۆیدا بچێتەوە و گوێ لە رەخنەکانی ئۆجەلان بگرێت و بیر لەوە بکاتەوە ئیش بۆ بێکاران دروستبکات نەک تەنها تەرکیزی لەسەر فاشیزمی ئەردۆغان و ئەکەپە بێت.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك