خۆپیشاندانەکانی عێراق پیلانە یاخود کڵپەو ناڕەزایی خەڵکە؟

خۆپیشاندانەکانی عێراق پیلانە یاخود کڵپەو ناڕەزایی خەڵکە؟

640 خوێندراوەتەوە

کۆژین سدیق

چەند ڕۆژێکە لەبەشێکی ناوچەکانی عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەستیپێکردو و لەشارەکانی بەغداد و نەجەف و کەربەلا و کۆمەڵێک شوێنیتر خۆپیشاندانە، لە بەغدادی پایتەخت خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت و ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندا هەیە، حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەهەوڵان بۆئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکان بکەن بەزەبری هێز، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبەشێک لەناوچەکان هەرخۆپیشاندان بەردەوامە.

،،

لەوە دەچێت کە ئەمریکا پیلانداڕێژەری یەکەمی خۆپیشاندانەكان بێ، بۆئەوەی ئەگەر دەسەڵاتەکانی ئێرانی پێ کەم نەکرێتەوە، لاینی کەم هەژموونی ئێران کەم بکاوەتەوە لەناوچەکەدا.

 

لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایە ئەم خۆپیشاندانانە توڕەیی و کڵپەی ناڕەزای خەڵکە، یاخود ئەمە پیلانەو لەلایەن هێزی نێوخۆی و دەرەکییەوە کێشراوەو دەیانەوێت ئەو ئامانجانەی کەهەیانە جێبەجێی بکەن؟ ئەمە ئەو پرسە گەرمەیە کە ئێستاکە لەنێو شەقامی عێراقی و کوردستانیشدا باسوخواسێکی گەرمە.

بەشێک پێیانوایە ئەمە پیلان بۆداڕێژراوە و دەیانەوێت لەحکومەتەکەی عادل عبدولمەهدی بدەن، چونکە ئەوان پێیانوایە کە لەکابینەکانی ڕابردو بارودۆخ زۆر خراپتر بوو وەک لەئێستاو، تەنانەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراقیش لەئاستێکی خراپ بوو، بەلام لەلایەن هێزەکانی دەرەوە دەیانەوێت عادل عبدولمەهدی لەو پۆستە دووربەخەنەوە و حکەمەتەکەی ئیفلیج بکەن، کەئەمە ئەگەر ڕووبدات ئەوە بە پلەی یەکەم کورد زەرەرمەند دەبێت، چونکە دەرکەوتووە کە عادل عبدولمەهدی زۆر دۆستی کوردە، تەرەفی دووەم خەڵکی عێراق زەرەر مەند دەبێت، چونکە وەک ئەوەی باس دەکرێت لە هەڵبژاردنی پێیشوەختە کەئەمە زۆرئەستەمە بکرێ، چونکە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوەندە ئاسان نییە، لەو ماوەیەدا کەحکومەت هەڵبوەشێتەوە ئەوە عێراق دەبێتە پاشاگەردانی و عێراق ئەوەندەیتر بەرەو خراپ بوون دەچێت، هەر بەڕای ئەوچاودێرانە دەڵێن ئەمە پیلانێکە کە داڕێژراوە و ئەمەش بەشێکە لەیارییەکەی نێوان ئەمەریکاو ئێران، بەڵام ئەمجارە ئەمریکا یارییەکەی دەست پێکردوەو خۆپیشاندانەکان لەوە دەچێت کە ئەمریکا پیلانداڕێژەری یەکەم بێ، بۆئەوەی ئەگەر دەسەڵاتەکانی ئێرانی پێ کەم نەکرێتەوە، لاینی کەم هەژموونی ئێران کەم بکاوەتەوە لەناوچەکەدا.

،،

چەندین ساڵە بەرپرسانی وڵات تا دێت کۆشک و ڤێلاو پارەکانیان زیادو زیاتر دەکات و لەبەرامبەردا ھاوڵاتیان بەدەست نەبونی ئاو کارەبا ڕێگەوبان و نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبونی سیستمێکی تەندروستی و ژیانێکی شایستە دەناڵێنن

 

بەشێکیتر پێچەوانەی ئەم ڕایەن دەڵێن" ئەم خۆپیشاندانەی ئەم جارە کڵپەو ناڵەی خەڵکی بەشمەینەتی عێراقییەکانە بۆ گۆڕینی ژیان و گوزەرانییان ھاتوونەتە سەرشەقامەکان، بۆئەوە ھاتوونەتە سەر شەقام تا بارودۆخیان لەو دژواری و خراپیەوە بگۆڕن بە ژیانێکی شایستەو شەرەفمەندانە.

چەندین ساڵە بەرپرسانی وڵات تا دێت کۆشک و ڤێلاو پارەکانیان زیادو زیاتر دەکات و لەبەرامبەردا ھاوڵاتیان بەدەست نەبونی ئاو کارەبا ڕێگەوبان و نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبونی سیستمێکی تەندروستی و ژیانێکی شایستە دەناڵێنن.

تەنانەت توڕەییەکە لەئاستێکدایە شیعەو سوننە بەبێ جیاوازی هاتوونەتە سەرشەقامەکان و هوتافی ( إرحل) بەرزدەکەنەو داوەدەکەن کە ئەم حوکمەتە بڕوات، تەنانەت کڵپەی خۆپیشاندەران بەئاستێکە کە تەنانەت ئەمجارە شیعەکان سەرپێچی فەرمانی ئایەتوڵا عەلی سیستانی دەکەن، تەنها یەک قسەیان هەیە ئەویش چاکسازییە، بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ دیار نییەو خەڵکیش بەردەوامە لەخۆپیشاندان، بەڵام لەکۆتایدا ئەوە گرنگە کە ئایە ئەم خۆپیشاندانە بەچی ئاڕاستەیەکدا دەڕوات، ئایە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە هیچ بەرهەمی دەبێت؟ یاخود وەک کۆی خۆپیشاندانەکانی ڕابردو هیچ ئامانجێک بەدی نایەنێت؟ دەبێت داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.

 

author photo

رۆژنامەنوس