کوردستان لەبەردەم قەیرانی ساغ کردنەوەی مێژوودا؟

کوردستان لەبەردەم قەیرانی ساغ کردنەوەی مێژوودا؟

751 خوێندراوەتەوە

لە سیاسەتدا هیچ شتێک بەقەد مردن و دوور خستنەوە لەبەرەی جیاوازەوە ناتوانێ ڕاستیە مێژوویەکان ئاشکرا بکات، هێندەی سیاسەکان دەیانەوێ ڕاستیەکان لەخەڵک و تەنانەت لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانیشیان بشارنەوە، هێندە باکیان بە تۆمار کردنی مێژوێکی خراپ وڕەش لەسەر خۆیان نی یە ، لێرە کارە خراپ و دزێوەکانی کارەکتەرە سیاسیەکان لەمەودایەک دەبن بەدەسکەوتی مەزن و بەتێپەڕبوونی ڕۆژگاری ژیانیان دواجار وەک بزمارێکی بەدژوار لەقاچەکانیان گیر دەبێ و ڕەنگە بۆ کاتێکی درێژ ئازارێکی زۆر بیچێژن.


رۆژگارێک واڕاهاتبوین کە، سەرکردەکانی نێو حیزبە سیاسیەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی گەل و پاراستنی سەروەریەکانی نیشتمان و جێ بەجێ کردنی پرنسیپە نیشتمانی و دیسپلینە حزبیەکان بەرەی خەباتیان هەڵبژاردووە، بەڵام هەرزوو ئەو هاوکێشەیە پێچەوانە بووەوە کە، لە ماوەی حکومڕانی کوردا لەنێوان خەڵک و سەرکردە سیاسیەکان لەسەرتاپای ژیان گۆڕانکاری گەورە بەدی کرا، سیاسیەکان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەرەی میدیایی و سیاسی فراوانتریان لە دژی یەکتر پێکهێنا لە، هەمان قەوانی کۆنتریش سڵیان نەکردەوە کە، تەنیا بەرژەوەندیەکانی نیشتمانە ئەوانی لە هاوڕێ و هاسەنگەرانی جیا کردونەتەوە ، تا ئێستاش خەڵکانێک پێیان وایە دروست کردنی حزب و دیدگای سیاسی نوێ ئاسۆیەکی ڕوونتر بۆ خەڵکی هەژار نابیندرێ، تا بەرژەوەندیە کەسیەکان جیا نەکرێنەوە لە بەرژەوەندە گشتیەکان.

هاتنەوە دەرەوەی ڕەوان شاد نەوشیروان لە یەکێتی و دروست کردنی بەرەیکی سیاسی جیاواز لە بەرەکانی پێشووتر . تاکی کوردیان لەسەر هەڵبڕینی دەنگی نەخێر بەرامبەر دەستەڵاتی سیاسی کوردستان ڕاهێنا، هەرێمی کوردستان چووە نێو قۆناغێکی جیاوازتر لە مێژوی پێش خۆیەوە، ئەوە گریمانەی بەتاڵ کردەوە کە، هەمیشە وا دەبیندرا لەدەرەوەی هێزی یەکێتی و پارتی ناتواندرێ کوردستان بچێتە قۆناغێکی مێژویی باشتر لە وان.

لە ئێستادا چاوەکان کەوتونەتە سەر بەرهەم سالح ئەو پیاوەی کە، ڕۆژانێک لە نێو یەکێتی لە بەرزترین هەڕەمی دەستەڵات بوو خەڵکێکی زۆر پێیان وایە ئەو دەتوانێ گۆمی دەستەڵات شێلوو یان ڕاستر بڵێین بشێوێنێ، دۆست و لایەنگرانی ئەو پیاوە ئومێدەکانیان چڕکرۆدتەوە لە ڕابردووی دوو ساڵی حکومرانی حکومەتی هەرێم کە، بواژانەوەو ئاوەدان کردنەوەی کوردستان لە ڕێگەی پێشینەی خانووبەرەوە خزمەت گوزارەیەکانی تر گەیشتە ئاستێکی بەرز، ڕەنگە ئەو هیواو ئومێدانە ئەو کاریگەریانە لاواز بکەن کاتێک یەکێتی نیشتمانی ترسێکی مەزنی هەبێ لە بردنی دەنگ و کورسیەکی زیاتری پەرلەمان، ئەمەش یەکێتی دەخاتە بەردەم ناشیرین کردن و یان ڕاستر بلێن ساغ کردنەوەی مێژووی ئەو پیاوە لەنێو یەکێتی .

لەدەسپێکی ئەو مەترسیەی کە، سیسایەکان دواجار ڕووبەڕووی ئاشکرا کردنی ڕاستی مێژوویی یان بەخشینی تۆمەت بۆ دوور خستنەوەی چاوەکان لەسەر یەکتری ، ئەو وتارەی مەلا بەختیاری ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو ، ئەو وتارە جارێکی تر دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کاتێ خۆیان هەرچی ناشیرینی و گەندەڵی حزبەکانە بۆ خەڵکی نایدرکێنن بەڵام کاتێک بەری سیاسی جیاوزا دەبێتەوە دونیا بینی خۆیان بۆ گۆڕانکاری لەبەریەکی تر دەست پێدەکەن، دەچینەوە سەر ئەو خاڵەی کە ، خەڵک و نیشتمان وەک پرەنسیپی بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن نەک بەرژەوەندی گشتی .


مەلا بەختیار پێمان دەڵێ هیچ سیاسەک ڕاست ناکات کە، خۆی وێنا بکات لە پێناو گەل تێکۆشان دەکات هەموو کاتێک پاراستنی بنەماڵەو پلەو پۆست لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە بەتایبەتر روو لە بەرهەم ێالح دەکات بیری دەخاتەوە " ناتوانی پەرێزت لە حکومەتەکانی کوردستان بە پاکی نیشان بدەیت . ناتوانی بیسەلمێنی ئەستۆ پاکیت لەکاتی حکومرانیدا .ناتوانی خۆت لە مانۆڕکانت لە ناوهێزە سیاسیەکانی بەغداد، بێ بەری کەیت "



مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی باس شتێک دەوروژینێ کە، جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ قەسکانی مەلا بەختیار کاتێ دەڵێ ماڵی مام جەلال خۆیان ویستیان بەرهەم بچێتە دەرەوە لە یەکێتی ئەگەر نا مام جەڵال وتویەتی یەکێتی زۆر کەسی پێگەیاندووە کە دەتوانێ یەکێتی بەرێوەبا، عەدنانی حەمەی مینەش دەلێت کێ یە ئەو کەسە مام جەلال لەوەڵامدا دەلێت دکتۆر بەرهەمە .

ئەو قسانە دەمانخاتە بەردەم شاهیدی دانێکی سەیری مێژوویی کە، قسەکانی هەردوولایان جۆرێک لە ڕاستی مێژوویی تێدایە ، بەڵام ئەوەی سەیرە لە کوردستان تا سیاسیەکان نەبێتە شەڕە دەنوکیان راستیەکان دەشارنەوە، هاووڵاتیانیش کاتێ لەسەر وەختێکی درەنگ ئەو ڕووداوە مێژویانە دەبیستن ئینجا تێدەگەن لێرە سیاسەت جگە لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی هۆز و عەشیەرت و خێڵ هیچی تری لە هەگبە نی یە ..

 

author photo

 

نوسەر و ڕۆژنامەنوس