وێنە گەورەکە لەشەڕى مەسرور بارزانی و لاهور شێخ جەنگى دا کامەیە؟

وێنە گەورەکە لەشەڕى مەسرور بارزانی و لاهور شێخ جەنگى دا کامەیە؟

4702 خوێندراوەتەوە

بەپێی وتەی کەسوکاری رۆژگار رزگاری پاسەوانى رێباز حەملان بێت، نزیکەی نۆ مانگە دەزگای پاراستن ئەشکەنجەی کوڕەکەیان دەدەن تاوەکو ئیعتیراف لەسەر ئەوە بکات کە لاهوری شێخ جەنگی ئەوی راسپاردووە تا جاسوسی بەسەر رێباز حەملان و وەزارەتەکەیەوە بکات.

لەبەرامبەردا ئاسایشی هەولێر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە رۆژگار رزگار بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوەو دانى بەواناوە بە سەرپەرشتی دەزگای زانیاری کاری بۆ دەزگای هەواڵگری وڵاتێکی ئیقلیمی کردووە. کە لەمەیاندا ئاسایشی هەولێر مەبەستی دەزگای ئیتیلاعاتی ئێرانە.

لەوەڵامى رونکردنەوەی ئاسایشی هەولێردا، دەزگای زانیاری رونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوەو لەرونکردنەوەکەدا کۆمەڵێک کارت فرێ دەدات... دەزگای زانیاری ئەوە دەوروژێنێت کە یەکێک لەئەندامانی خانەوادەی بارزانی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل لەکۆمپانیایەکی روسی وەرگرتووە... وێنە گەورەکە کامەیە؟

جگە لەوەی لەرونکردنەوەکەی دەزگای ئاسایشی هەولێردا راستەوخۆ دەزگای زانیاری تۆمەتبار دەکات بەهاوکاریکردنی ئیتیلاعاتی ئێران کە ئامانجە سەرەکییەکە لەو دۆسیەیەدا ئەمەیە نەک شتی دیکە لەم نێوەندەش قوربانییەکە رۆژگار سلێمان دەبێت.

،،

لەمەیاندا ئامانجی سەرەکی دەزگای پاراستن کۆتایی هێنانە بەو نزیکبونەوەیەی لەنێوان لاهوری شێخ جەنگی و دەزگای هەواڵگری ئەمریکی هەیە.

رەنگە ئەم دۆسیەیە پەیوەندی بەرووداوی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکاوە هەبێت بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لەلایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە دواتر میدیای یەکێتی ئەوەی بڵاوکردەوە دژە تیرۆری یەکێتی هاوکاری ئەمریکییەکان کردووە لەو شەرەدا. لەو کاتە میدیای یەکێتی ئەوەشی بڵاوکردەوە کە گومان دەکرێت ئەو داعشانەی لەچیای قەرەچوخ بوون لەناوخۆوە هاوکارییان کرابێت لەمەشیاندا بەناراستەوخۆ تۆمەتبارکردنی پاراستن بوو، چونکە چیای قەرەچووخ هاوسنورە لەگەڵ ئەو جوگرافیایەی لەژێر دەستی پارتیدایە.

لەرونکردنەوەکەی ئەمجارەی دەزگای زانیاری جگە لەزیندووکردنەوەی کەیسی سەردەشت عوسمان راستەوخۆ مەسرور بارزانی بەکەسێکی فاشیل وەسفکراوە... لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتیش ئەمجارە دەزگای زانیاری دەیەوێت هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا روسییەکان و بنەماڵەی بارزانی بخاتەروو کە بۆ ئەمریکییەکان لەهەماهەنگی نێوان ئیتیلاعات و دەزگای زانیاری مەترسیدارترە... هەموو دۆسییەکان بریتییە لەناشیرینکردنی یەکتری لای ئەمریکییەکان و ئەوە حەقیقەتەکەیە.