بەچیدا دیارە  مرۆڤایەتی هێشتا هیچ شتیك لە كۆرۆنا ڤایرۆسەوە فێر نەبووە؟

بەچیدا دیارە مرۆڤایەتی هێشتا هیچ شتیك لە كۆرۆنا ڤایرۆسەوە فێر نەبووە؟

919 خوێندراوەتەوە

لە بنەرەتدا ساتەوەختی میحنەت و قەیرانە گەورەكانی مێژوو،پێویستە خاڵی وەستان و بەخۆدا چونەوەی مرۆڤایەتی بێت،پێویستە ساتەوەختی بەخەبەرهاتنەوە و وروژاندنی پرسیارە گەورەكان بێت.

بۆچی گەیشتینە ئێرە؟ چۆن دەتوانین بە دەستباری یەكتریی ئەم قەیرانە تێپەڕێنین؟

فەیلەسوفی مەزنی رۆشنگەریی، ئیمانوئیل كانت لە تێزەكەیدا بەناوی ئاشتی هەمیشەیی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،بۆئەوەی مرۆڤایەتی هەست بە زەرورەتی ئاشتییەكی هەمیشەیی بكات پێویستی بەوەیە كۆستی بكەوێت، لەدیدی ئەودا كۆست كەوتنی مرۆڤایەتی خاڵی وەرچەرخانە بۆ هۆشیاریەكی جیهانی كە ناچاریان دەكات یەكتری قبوڵ بكەن و پێكەوە بژین.

بەڵام ئایا كۆرۆنا ڤایرۆس دهەر بە ڕاستی مرۆڤایەتی عاقڵ کردووە؟

،،

بەداخەوە ئەوەی تا ئێستا دەبینرێت هەرلایەك، هەر هێز و دەوڵەت و ئایدۆلۆژیایەك بە ئاراستەی خۆیدا دەیشكێنێتەوە. هەموو لایەك لە هەوڵی ئەوەدان تەنانەت لە سەر كۆرۆنا ڤایرۆسیش وەبەرهێنانی ئایدۆلۆژی خۆیان بكەن.

بەداخەوە ئەوەی تا ئێستا دەبینرێت هەرلایەك، هەر هێز و دەوڵەت و ئایدۆلۆژیایەك بە ئاراستەی خۆیدا دەیشكێنێتەوە. هەموو لایەك لە هەوڵی ئەوەدان تەنانەت لە سەر كۆرۆنا ڤایرۆسیش وەبەرهێنانی ئایدۆلۆژی خۆیان بكەن.

لەوەتەی پەتای كۆرۆنا جیهانی گرتۆتەوە، دیندارەكان وەك عەزابی خوا یی و سەربازی خوا و سزای خوایی سەیری دەكەن و دەستەوسانی جیهانیش لە بەرامبەریدا وەك دەسەوسانیی مرۆڤ بەرامبەر دەسەڵاتی خواو سەربازەكانی نیشان دەدەن.

لە دیدی ئەواندا كۆرونا ڤایرۆس زەمەنی تێكشكانی ئیلحاد و سیكولاریسم و گەڕانەوەیە بۆ ئاین و پشتبەستنە بە خودا و سەردەمی راماڵینی كوفر و ئیلحادە.

سیكولارەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كۆرۆنا ڤایرۆس سەلماندی تەنها زانست لە توانایدایە مرۆڤایەتی چارەسەر بكات و سەردەمی پاشەكشەی ئاین و بیركردنەوەی ئاینە لە بەرامبەر زانستدا.

چوونكە تەنها زانست دەتوانێت روبەڕوی ڤایرۆسێكی كوشندەی وەك كۆرونا ببێتەوە لەیدی ئەوانەوە زەمەنی كۆرۆنا زەمەنی كۆتایی ئاینە و ئیتر تەنها زانست ئەتوانێت قسەبكات و كاتی ئەوەیە كەسانی ئاینیی بێدەنگ بكرێن.

لەدیدی چەپەكاندا كۆرۆنا ڤایرۆس، سەردەمی كەوتنی سەرمایەداری و هەڵماڵینی عەیب و عارەكانێتی و سەركەوتنی وڵاتی چین بەسەر ڤایرۆسەكەدا بەسەركەوتنی حوكمڕانی چەپ لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و كۆمەڵگا دەبینن.

،،

لەوەتەی پەتای كۆرۆنا جیهانی گرتۆتەوە، دیندارەكان وەك عەزابی خوا یی و سەربازی خوا و سزای خوایی سەیری دەكەن و دەستەوسانی جیهانیش لە بەرامبەریدا وەك دەسەوسانیی مرۆڤ بەرامبەر دەسەڵاتی خواو سەربازەكانی نیشان دەدەن. سیكولارەكانیش بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كۆرۆنا ڤایرۆس سەلماندی تەنها زانست لە توانایدایە مرۆڤایەتی چارەسەر بكات و سەردەمی پاشەكشەی ئاین و بیركردنەوەی ئاینە لە بەرامبەر زانستدا.

لەدیدی لیبراڵەكانەوە كۆرۆنا ڤایرۆس، پشكنینی سیستمی جیهانینییە لە هەموو ڕویەك و لە هەموو لایەنێكەوە، دوای تاقیكردنەوەی سیستمی تەندروستی وڵاتان سیستمی سیاسی و ئابوریشیان تاقیدەكاتەوە.دەوڵەتان بەهۆیەوە كەموكوڕییەكانی خۆیان دەزانن.

كاتێك هەموو ئەمانە دەبینم تێدەگەم كە مرۆڤایەتی هێشتا زۆری ماوە فێری ببێت.

لەوانەیە مرۆڤایەتی پێویستی بە كۆستێكی لەمە گەورەتر بێت بۆ ئەوەی لەیەكتری نزیك ببنەوە و وەك خێزانێك باوەش بكەن بەیەكدا و لەبری ئایدۆلۆژییە بچوكەكان لە دەوری مرۆڤ سەنتەریی كۆببنەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری