"ئەردۆغان تورکیای کردووە بە سعودیەی ساڵانی هەشتاکان"

"ئەردۆغان تورکیای کردووە بە سعودیەی ساڵانی هەشتاکان"

4309 خوێندراوەتەوە

ن: مایكڵ رۆبن
و: هاورێ ئه‌حمه‌د
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، حوكمرانى پانزه‌ ساڵى توركیا، خۆى وه‌كو كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ى توركیا له‌ دواى ئه‌تاتوركى دامه‌زرێنه‌رى كۆماره‌كه‌وه‌ ناوزه‌ند ده‌كات، له‌ كاتێكدا میراتی ئه‌تاتورك ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ بوو له‌سه‌ر بناغه‌و جێنشینى خۆرهه‌ڵاتیه‌وه‌ به‌ره‌و  خۆرئاوا و دیموكراسى و مرونه‌تى دینیی و تاراده‌یه‌ك ئازادى راده‌ربرین بوو، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌دواى پێچه‌وانه‌كه‌یدا وێڵه‌، به‌ توندى توركیاى له‌ ناو بلۆكى ئیسلامیدا جێگیركردووه‌ و فه‌زڵی روسیاى به‌سه‌ر ناتۆدا داوه‌، ئاگرى دینى خۆش ده‌كات نه‌ك هه‌ر دژى جوله‌كه‌ و مه‌سیحى به‌ڵكو ته‌نانه‌ت دژى ئه‌و موسڵمانانه‌ش كه‌ تێڕوانینێکی كۆنه‌پارێزیی وه‌كو ئه‌ویان نییه‌.


ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته‌، باجه‌كه‌ى به‌ ئه‌ردۆگان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێ نیشان بده‌ن، خۆرئاوا ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ روسیا له‌ ساڵى 2012 گرتیه‌ به‌ر، له‌مه‌ڕ خراپ مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ مافه‌كانى مرۆڤ، سزاى هه‌موو ئه‌وانه‌یدا كه‌ وه‌كو كاراكته‌رى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ ده‌بینران.

،،

ئه‌ردۆغان به‌ توندى توركیاى له‌ ناو بلۆكى ئیسلامیدا جێگیركردووه‌ و فه‌زڵی روسیاى به‌سه‌ر ناتۆدا داوه‌، ئاگرى دینى خۆش ده‌كات نه‌ك هه‌ر دژى جوله‌كه‌ و مه‌سیحى به‌ڵكو ته‌نانه‌ت دژى ئه‌و موسڵمانانه‌ش كه‌ تێڕوانینێکی كۆنه‌پارێزیی وه‌كو ئه‌ویان نییه‌.

sdv
 ئەردۆغان و سەربازانی سوپای تورکیا بە پەنجەکانیان ئاماژە بە کوشتاری ڕابیعەی عەدەویی دەکەن


ئێمه‌ ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتارانه‌ى ئه‌ردۆغاندا بكه‌ین كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئازادى راده‌ربرین ده‌ینوێنێت، نه‌هێشتنى ئازادییه‌كانى راده‌ربرین بووه‌ به‌ ستراتیژ و كارى هه‌ره‌ له‌ پێشى ئه‌ردۆغان، ئەگه‌ر ڕکابەرەکان سه‌كۆیه‌كیان نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌ردۆگان چیتر پێویستى به‌وه‌ نامێنێ ئه‌رگومێنت پێشكه‌ش بكات، سزایان ده‌خاته‌ سه‌رو به‌ ئاسانى خۆى له‌ به‌رپرسیاریه‌تی سیاسى ده‌دزێته‌وه‌، ئاماژه‌كانى دژى ئازاده‌ راده‌ربرین له‌ ساڵى 2005 وه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێك رۆژنامه‌نووس و كاریكاتێریست (موسا كارت) له‌ رۆژنامه‌ى جمهوریه‌ت كاریكاتێرێكى ئه‌ردۆغانى له‌ شێوه‌ى پشیله‌یه‌كدا كه‌ له‌ ده‌زوودا ئاڵاوه‌ كێشا، ئه‌ردۆگان به‌ 3500$ سزاى دا، دواتر له‌سه‌ر كاریكاتێره‌كانى تر سزای هه‌تا هه‌تایی دا.


هه‌ر ته‌نها ئه‌ونا، له‌ساڵى 2012دا رێكخراوى رۆژنامه‌نوسانى بێسنوور توركیاى به‌ "گه‌وره‌ترین به‌ندینخانه‌ى جیهان بۆ رۆژنامه‌نووسان" ناوه‌زه‌ند كرد، ئێستا زیاتر له‌ حه‌فتا رۆژنامه‌نووس له‌ به‌ندینخانه‌كانى توركیان له‌ ناویاندا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى بیانى تێدایه‌، داواى له‌ تویته‌ریش كردووه‌ ئه‌ژمارى كه‌سى من دابخات، خه‌ڵاتى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ستگیرم بكات، له‌ ئه‌نته‌رپول داوایكردووم، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان نوسینه‌كانى منى پێخۆش نییه‌.

،،

ئەردۆغان داواى له‌ تویته‌ر كردووه‌ ئه‌ژمارى كه‌سى من (مایکڵ ڕۆبن) دابخات، خه‌ڵاتى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ستگیرم بكات، له‌ ئه‌نته‌رپول داوایكردووم، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان نوسینه‌كانى منى پێخۆش نییه‌.

df
کاریکاتێرەکەی موسا کارت لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


پریشكى ئاگره‌كه‌ى ئه‌ردۆگان ته‌نها رۆژنامه‌نووسه‌كانى نه‌گرتووه‌ته‌وه‌ بەڵكو نوسه‌رو كارمه‌نده‌كانى خۆشى گرتووه‌ته‌وه‌، كاتێك رۆژنامه‌ى جمهوریه‌ت ئه‌و فۆتۆیه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ توركیا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ شۆرشگێره‌ ئیسلامیه‌كانى سوریا ده‌نێرێت، به‌ تۆمه‌تى ئاشكراكردنى نهێنى ده‌وڵه‌ت، دادگا رۆژنامه‌نووس (جان دونده‌رى) سزادا، ئه‌ردۆغان یاساى باج و بانكى توركیاى به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامانه‌ به‌كارهێنا كه‌ ره‌خنه‌یان ده‌گرت، بۆ نموونه‌ له‌ ساڵى 2009 سزاى گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى میدیایی (دۆگان گروپ)یدا به‌ برى 500 ملیۆن دۆلار به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى ره‌خنه‌ى سیاسه‌تى ئه‌ردۆگانیان ده‌كرد، دواتر كۆمپانیاكه‌ تانه‌ى له‌ بریاره‌كه‌ داو به‌سه‌ربه‌خۆیی مایه‌وه‌، تا له‌ چه‌ند مانگى دواتردا دیسانه‌وه‌ به‌ دوو ملیارو پێنج سه‌د ملیۆن دۆلارى تر سزادرایه‌وه‌.


(دۆگان) ئێستا له‌ پرۆسه‌ى به‌زۆر فرۆشتندایه‌ به‌ كۆمپانیاكانى سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ دواین سه‌ركه‌وتنى میدیایی ئه‌ردۆغان، حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ساڵى 2007دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر (سه‌باح ئه‌ی تی ڤی)دا، كه‌ چه‌ندین رۆژنامه‌و تەلەڤزیۆن و رادیۆى له‌خۆ ده‌گرت، زۆر كریاڕ ویستیان بیكرن به‌ڵام مافیا-ئاسا ئه‌مان رازییانكردن، زاواكه‌ى به‌ ته‌واوى كۆنترۆڵى ئه‌م گروپه‌ میدیایانه‌ى كردووه‌، له‌ ساڵى 2016دا یه‌كێكى تر له‌ پرخوێنه‌رترین رۆژنامه‌كان كه‌ رۆژنامه‌ى زه‌مه‌نه‌ دووچارى هه‌مان چاره‌نووس بووه‌ و به‌ ئاسانى داخرا.

،،

ئه‌وه‌ى له‌ توركیا رووده‌دات ته‌نها له‌ توركیادا نامێنێته‌وه‌، ئه‌ردۆغان به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت كه‌ مه‌به‌ستیه‌تى "نەوەیەکی دیندار دروست بكات" ئه‌مه‌ش به‌ ماناى نەوەیەکی توندره‌و هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا واعیزه‌ تووندره‌وه‌كان هه‌نارده‌ى جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌كات، توركیا زۆر به‌ زووى بووه‌ به‌ سعودیه‌ى ساڵانى هه‌شتاكان.


ئه‌م سه‌ركوتكردنه‌ى ئازادى راده‌ربرینه‌ شتێكى شاراوه‌ نییه‌، به‌ درێژایی ماوه‌ى حكومرانى ئه‌ردۆغان، به‌ پێى راپۆرتى رێكخراوى رۆژنامه‌نوسانى بێسنوور، توركیا له‌ پله‌ى 115 هاتووه‌ته‌ پله‌ى 155 وڵات له‌ ئازادى راده‌ربریندا، به‌مه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ دواى روسیا و پاكستان‌ و ته‌نانه‌ت بۆرماشه‌وه‌.

dv

خۆپیشاندان دژی سنوردارکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و میدیا ـ تورکیا


ئه‌وه‌ى له‌ توركیا رووده‌دات ته‌نها له‌ توركیادا نامێنێته‌وه‌، به‌یانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ مه‌به‌ستیه‌تى "نەوەیەکی دیندار دروست بكات" ئه‌مه‌ش به‌ ماناى نەوەیەکی توندره‌و هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا واعیزه‌ تووندره‌وه‌كان هه‌نارده‌ى جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌كات، توركیا زۆر به‌ زووى بووه‌ به‌ سعودیه‌ى ساڵانى هه‌شتاكان، رژێمه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان پاڵپشتى حه‌ماسه‌، پاڵپشتى رژێمى سودانه‌، ته‌نانه‌ت رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌ش، ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ى له‌ زاواكه‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ دزه‌ى كردووه‌، ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ بازرگانى نه‌وت له‌ نێوان توركیاو داعشدا هه‌یه‌.

،،

ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ له‌ توركیادا پشتگیرى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد بین، كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى له‌ ناوچوونن، پێش ئه‌وه‌ى به‌ ته‌واوى له‌ناوبچن.


ئەگه‌ر كۆنگرێس و حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بیانەوێت، ده‌توانن رووبه‌رووى ئه‌م پێشێلكاریانه‌ ببنه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2012 دا به‌رانبه‌ر به‌ روسیا ئه‌نجامیاندا، ئه‌م روبه‌روبوونه‌وه‌یه‌ ته‌نها نابێت به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ بن كه‌ ئازادى راده‌ربرین‌و مافه‌كانى مرۆڤیان كردووه‌ به‌ ئامانج به‌ڵكو به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش بێت كه‌ سوودمه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یه‌، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ له‌ توركیادا پشتگیرى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد بین، كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى له‌ ناوچوونن، پێش ئه‌وه‌ى به‌ ته‌واوى له‌ناوبچن.

 

author photo

مایكڵ رۆبن: راوێژكاری پێشووی پنتاگۆن بۆ كارو باری رۆژهەلاتی ناوراست‌و توركیاو ئێران و بەهاری عەرەبی، ئێستا لێكۆڵەر لە پەیمانگای ئەمەریكی بۆ توێژینەوە، وتارەكە لە رۆژنامەی واشتن پۆست بەرواری 5-4-2018 بڵاوكراوەتەوە