هەڤاڵە خاکییەکە

لەسەر ئیزنی مامۆستاکەم دەمەوێت هەندێک قسە بکەم

هەڤاڵە خاکییەکە

623 خوێندراوەتەوە

پیاوێک ، پاک و بێگەرد ، مرۆڤێک پراوپر لە هەستی نیشتیمانپەرەوەری و دڵسۆزیی بۆ (خاک و گەل)......
دکتۆر هەڤاڵ مامۆستام بووە لە زانکۆ و وانەی پێوتومەتەوە بۆیە بە مامۆستاکەم ناوی دەبەم.

لەدوای هەڵبژاردەنەکانی ساڵی (٢٠١٣) هەڤاڵ ئەبوبەکر ژمارەیەکی زۆری لە دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بەدەست هێنا کە ئەگەر هەڵە نەبم نزیکەی (٥٠٠) هەزار دەنگی پارێزگاکەی برد بۆخۆی و یەکەم دەنگ بوو لەسەر ئاستی هەموو کوردستان، دوای ئەمانە لە دوور و نزیک ئەمانبیستەوە کە ئەم پیاوە شایەنی ئەو هەموو دەنگە نەبووە یاخود بەشێک لە دەنگدەراکانی پێیان وابوو کە هەڤاڵ تەنها بۆ قسەکردن ئازایە و هیچی لە هەگبەدا نیە.

وە بەشێکی زۆریش لە دەنگدەران و تەنانەت کاربەدەستانی گردەکەش لە نێو خۆیاندا چپە چپەی ئەوەیان بوو کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا(رۆحی شادبێت) هەڵەیەکی گەورەی کرد کە تا ئەو ئەندازەیە هەڤاڵی هێنایە پێشەو و کردیە جێی متمانەی خۆی، پێیان وابوو کە سحر و جادوی هەڤاڵەکەی نەوشیروان مستەفا تەنها قسەکانی بووە و هیچی تر.

،،

ئەوە باسی تۆمەت و قسەی نەشیاوی نەیارەکانی هەر ناکەم کە بە خیانەتکار و قەڵەم فرۆشی رژێمی بەعسی گۆر بە گۆر ناویان دەبرد و پێوان وابوو کە نەوشیروان مستەفا کۆنە بەعسیێکی کاندید کردوە بۆ پارێزگای سلێمانی.

بەڵام هەڤاڵ چیکرد؟!

دوای کێشمە کێشمێکی زۆر توند و نارەزایی زۆر لەسەر بوونی بە پارێزگار ، لە کۆتایدا بوو پارێزگار و کارمەندی حکومەت، ئەو رۆژەی دەستی بە کارەکانی کرد بە هەموو جۆرێک لایەنداری لە خۆی داماڵی و وتی من کوردستانیم و ئیتر حیزبی نیم ، بە بێ جیاوزی لە رەنگەکان خزمەتی هەمووان دەکەم ،بەڵێ هاڤاڵ هات خۆی کردە هەڤاڵی هەمووان ، هەڤاڵی پارتیەکان و هەڤاڵی یەکێتیەکان و هەڤاڵی گۆڕانەکان و هەڤاڵی ئیسلامیەکان... بەڵی ئەو وای کرد ! بوو بە چەترێک بۆ هەموو لایەن و ئاین و رەگەزێک بە بێ جیاوازیی .


هەڤاڵ هەمیشە پەیامی تەبایی و یەکریزی و یەک دەنگی داوە بە گوێی هەمواندا لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە تەنانەت لە لایەن لایەنگرانی حیزبەکەی خۆیەوە رەخنەباران کراوە لەسەر ئەم هەڵوێستانەی و پێیان وابووە هەڤاڵ جگە لە شانۆکارێک هیچی تر نیە !

تا ئەم نووسینەش کە من دەینووسم هەڤاڵە دڵ باشەکەی سلێمانی بە یەک ووشەی زبریش وڵامی ئەو هەموو تۆمەت و سوکایەتیانەی نەدایەوە کە رۆژانە لە تیڤی و بەتایبەت سۆشیال میدیا پێیان دەکرد، ناهاتە سەر شاشی تیڤیەکان و پاکانە بۆی خۆی بکات و بڵی.... بۆستن من ئەوەندە خراپ نیم ، منیش هاوڵاتی ئەم خاکەم و تاکێکم لە ئێوە و بەسە ئەوەندە ناوم مەزرێنن و مەمکەن بە کۆنە بەعس و وڵات فرۆش و بە بەبێ دەسەڵات ناوم مەبەن.

لە ئێوە دەپرسم ئایا پێش هەڤاڵ و دوای هەڤاڵ چەند کەس و سیاسی هاتونەتە دەسەڵات و پۆستیان وەرگرتوە؟ کامیان توانیوەیان وەک ئەو بێلایەنی خۆی بسەلمێنێت و بە یەک گیان کار بۆ هەمووان بکات ؟! هەروەها دووربێت لە دزی و تەخشان و پەخشانکردنی پارەی میللەت؟! ئایا هەبووە ، بیربکنەوە و ئەگەر هەبووە پێمانی بڵێن !!

کاتێک لە (٢٨-٨-٢٠١٦) ئەو رۆژەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پۆستی پارێزگای سلێمانی وەرگرت و چووە ناوی بینای پارێزگار لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی راگەیاندن وتی: (بەم جل و ئۆتۆمبیلەوە هاتم و هەرواش دەڕۆمە دەرەوە) زۆر خۆشە مرۆڤ ئەوەندە دڵنیا بێت لە خۆی ، بەڵی دوای تێپەرینی چەند ساڵ لە وەرگرتنی پۆستی کەسی یەکەمی پارێزگاکە هێشتا هەڤاڵ لە قاتی دووەمی خانووی باوکی دا ئەژیێت ، ئەمەش گەواهی هاورێکانیەتی لەسەر ئەو پیاوە ، ئەگەر ئەویش وەک سیاسیەکانی تری بکردیە بێگومان ئێستا خاوەنی باخ و ڤێلا و پێنج شەش سەیارەی ئاخر مۆدێل و کۆشکێکی ئەفسوناوی دەبوو، بۆی نەیکرد ؟؟، ئەوەیان ئێوە وڵامەکەی بەنەوە !

ئەم چەند ساڵەی رابردووش لەدەستبەکاربوونی وەک پارێزگار ،شاهیدی ئەوەی بۆ دەدەن هەڤاڵ ئەبوبەکر راستگۆبوو لەگەڵ خۆی و دەنگدەرەکانی سەلماندی کە پیاوێکی پاک و بێگەردە و دوورە لە گەندەڵی و فەسادی سیاسیی و ئەخلاقی ،ئەمەش شەرەفێک گەوەرەیە بۆ هەر مرۆڤێک کە شانازی پێوە بکات، ئەو دەنگۆیانەشی بەتاڵکردەوە کردەوە کە پێیان وابوو هەڤاڵ کەسێکی بێ دەسەڵات و بێ ئیردەیە، بەکارە باشەکانی وڵامی هەمووانی دایەوە ،

،،

نزیکترین کاریشی هەوڵەکانیەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بۆ قەدەغەی هاتوو چۆ تەلەفونم بۆ ژمارەکەی هەڤاڵ کرد.

وەک وتم هەڤاڵ مامۆستام بووە لە زانکۆ لە ساڵی( ٢٠١٣) وانەی پێ وتوومەوە، ئەو کاتە بۆ کاری وانە و شێوازی پرسیار دانان و داوامان لە دکتۆر کرد کە ژمارە مۆبایلەکەیمان باتێ ، بێگومان ئەویش زۆر ئاسایی ژمارەکەی پێداین و ئێمەش بۆ کاری زانکۆ پەیوەندیمان پێوە دەکرد، دوای حەوت ساڵ ژمارەکەی دکتۆرم هەر لامابوو ، لەم رۆژانەیا بۆ کارێکی قەدەغەی هاتوو چۆ بۆ هەمان ژمارە تێلم کرد ، دڵنیا نەبووم کە هەر ئەو ژمارەی حەوت ساڵ پێش ئێستای لامابێ وتم ئێستا گۆریویەتی ، ئەگەر نەشی گۆری بێت بروا ناکەم وڵامم باتەوە ، تەلەفونەکەم کرد دوای رۆشتنی دوو چرکە وڵامم درایەوە و دکتۆر بە دەنگێکی پر لە بەرپرسیاریەتی وتی فەرموو چۆن خزمەتان کەم ، ئەمە پێی دەوترێت چێ ؟ ئێوە بەرپرسی وا شک دەبەن ؟

بەشێک لە خەڵکی تازە بە تازە بۆیان روندەبێتەو ئەم پیاوە کێیە و چی کردوە بۆ یەکخستنی رەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی، تازە دەزانن هەڤاڵ خۆی کردۆتە قوربانی هاوڵاتیانی خۆی ، لەو پێناوەدا شەو و رۆژی خستە سەر یەک تاکو بتوانێت کەم و کوریەکانی شارەکە پرکاتەوە و نەهێڵێت شارە حەیاتەکە بێنازبێت، ئێستا زانیتان هەڵەبوون لەو هەموو تۆمەت و سوکایەتیەی کە بەو پیاوەتان کرد، زانیتان ئێمە لەم شارە پێویستیمان بە هەزارن هەڤاڵی تر هەیە بۆ ئەوەی بگەینە کەناری راستگۆیی و جوانی!؟


لە کۆتایدا دەڵێین تکایە بەسە با واز لە یەکتر شکاندن بێنین ،وەرن پێکەوە دەست لە ناو دەستکەین و ئەم وڵاتە جوانە جوانترکەین هەڤاڵێک کەمە بەڵکو ئێمە پێویستیمان بە هەڤاڵی ترە بۆ ئەوەی ئەم وڵات و گەلە بکەوێتە دەستێکی ئەمین و پاک ، دەست پێبکەن، رۆڵەکانتان هەڤاڵ ئاسا پەروەردەکەن ،تاکو لە ژێر حکومرانیاندا بحەسێینە ، ئێمە لە نزیکەوە مامەڵەمان لەگەڵ دکتۆر کردوە بۆیە گەواهیدەری پاکی و راستگۆ بوونەکەیمان خستۆتە ڕوو، دکتۆر هەڤاڵ نە لە نزیکەوە دەماناسێت نە بەرژەوەندیەکمان لەگەڵی هەیە ، تەنها پێمان وابوو لە رابردوودا زوڵمێکی گەورە لەم پیاوە کراوە ، حەق وایە داوی لێبوردنی لێ بکەن و ئیتر بۆ لەمە و دوا ببنە پشت و پەنا بۆی.


دانا قادر لەیل
٢-٤-٢٠٢٠