چۆن لە پەیوەندی چین و کوردستان تێبگەین

چۆن لە پەیوەندی چین و کوردستان تێبگەین

425 خوێندراوەتەوە

ئایا میتۆدی مێژویی بەکاردەبەین یان جیوپۆلەتیکی. بەڕای من کەمێک مێژوو و زۆرێک جیوپۆلەتیک. لە کاتێکدا سەردەمەکە گرنگە، بەڵام زۆرجار جێگاکە بڕیاردەرە.

دوو مێژوو هەیە بۆ پەیوەندی کورد و چین:

مێژویەکی ئایدەلۆژی لە گەڵ مێژویەکی کردەیی.

،،

ئایدەلۆژییەکە خۆشە بەڵام هێندە بایەخی نیە. واقیعیکە هێندە خۆش نیە بەڵام گرنگی زیاترە.

مێژوی پەیوەندی واقیعی لە تەقتەقەوە دەست پێدەکات لە ساڵی ٢٠٠٦ لە گەڵ ئادێکس پەترۆلیوم.

بەڵام بۆ ئەوەی لە پەیوەندی چین و کوردستان تێبگەم لە ڕوی جیوپۆلەتیکیەوە پێویستم بەم هەنگاوانەیە

یەکەم، ئایا پەیوەندی هەیە؟

دووەم، ئایا جیاوازە لە پەیوەندی کوردو ئەمریکا، وەک پێوەرێک بۆ پەیوەندی کورد و زلهێزی جیهانی؟

سێیەم، ئایا عێراق چ ڕۆڵێک دەبینێت، لەم پەیوەندیەدا؟

چوارهەم ئایا تورکیا و ئێران چ ڕۆڵێک دەگێڕن؟؟

پێنجەم، ئایا ململانێی نێوان چین و ئەمریکا چ ڕۆڵێکی دەبێت؟

شەشەم، ئایا دیدی چین خۆی بۆ یەکەی نادەوڵەتی و کەمینە و ناسەنتراڵی چیە؟

حەوتەم، ئایا لە سیاسەتی دەرەوەیدا چین چۆن ناچاردەبێت گۆڕانکاری بکات؟

وەک لە گەرمیان دەڵێن: فیل چۆن دەخۆیت، گت، گت!!

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان