سامان ساڵح
له 4/7/1992 وه هه‌تا ئێستا، كه حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌و ماوه‌یه‌كی دیكه ته‌مه‌نی حكومه‌ت ده‌بێته 29 ساڵ، ته‌نها یه‌ك كار، به‌رنامه، پڕۆژه هه‌رچی كه ده‌یڵێیت، بیڵێ، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكار و هه‌ژار و نه‌داری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه و نه‌كراوه،(كێ ده‌توانێت به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژیی درێژخایه‌نی راسته‌قینه‌م پێ بڵێت، فه‌رموون، گه‌ر راست ده‌كات) ته‌نانه‌ت له‌م دۆخه‌دا، ده‌ركه‌وت نه حكومه‌ت، نه ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان وه‌ك: پارێزگه‌كان، قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كانیش كه دامه‌زراوه‌ی درۆینه‌ی حیزبین، نه‌یانتوانیوه لیستێك به ناوی راسته‌قینه‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دروست بكه‌ن
،،
له‌كاتێكدا به‌درۆی خۆیان كاتی خۆی له دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌موو حیزبه‌كان، نه‌ك هه‌ر (پارتی و یه‌كێتی) باسی خزمه‌تی هه‌ژار و نه‌دار و كرێكاریان ده‌كرد.
حكومه‌تی هه‌رێم و كادره بۆینباخ له‌مل و روومه‌ت لووسهكانیان، بۆ رووماڵی ژماره و پێوانه‌ی هه‌ژاریی و نه‌داریی و بێكاریی... تاد، شوێن پێوه‌ره‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی دراو و شته‌كانی تر ده‌كه‌ون، كه بۆ زانینی بارودۆخی ناوخۆیی و گوزارشت له دۆخی راسته‌قینه‌ی ژیانی خه‌ڵك، هێنده‌ی تاكه پێلاوێك نرخی نییه. ئه‌سڵه‌ن له زۆر بوار و له زۆر شوێنی جیهاندا، رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانك و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی دراو، وه‌ك نوێنه‌رانی نیولیبراڵیزم، بوونه‌ته هۆكاری رووخانی حكومه‌ت و ئاژاوه‌ی نێوخۆی و نه‌مانی سیسته‌م.
پڕۆژه‌ی "به‌ناو هاوكاریی" ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن كۆمپانیاكانیش، هیچ منه‌ت و خێرێكی تێدانییه، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م وڵاته، باڵی ئابووری حیزبه‌كانن و له ئه‌نجامی لاوازیی و جێبه‌جێنه‌كردنی قانون و دادپه‌روه‌رییه‌وه هه‌ڵتۆقیون، بۆیه به‌ناو هاوكارییكردن، بۆ به‌هاناوه‌چوونی حكومه‌ت،
،،
هیچ نییه جگه له هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه بۆ خۆ پاككردنه‌وه و جوانكردنی وێنه‌ی به‌شێك له سه‌رمایه‌داره دز و گه‌نده‌ڵه‌كان.
ئێستا؛ ده‌بێت حكومه‌ت پڕۆژه‌ی هاوكاریی ئابووری جێبه‌جێبكات، نه‌ك بۆ خۆ رزگاركردن له قسه و داواكاری و ره‌خنه‌كان، رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه به كرێكار و هه‌ژاران بدات و تووشی به‌ڵای كۆرۆناشیان بكات و دواتر له بێچاره‌یدا بشمرن، ده‌بێت حكومه‌ت له‌رێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به پێوه‌ری ناوخۆیی نیشتمانی، نه‌ك جیهانیی، زانیاری وردی هه‌ژاران و كرێكاری رۆژانه‌و خه‌ڵكی نه‌داری ئه‌م وڵاته‌ی له‌لا هه‌بێت تا له‌كاته نه‌هامه‌تییه‌كاندا فریایان بكه‌وێت، نه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژار و داماو بكاته سینه‌ما بۆ به‌رپرسی نا به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و به عه‌لاگه خێره‌وه!! وێنه له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندا بگرن.