تاک و جوت ! رۆژێکیش بۆ ژینگە !

تاک و جوت ! رۆژێکیش بۆ ژینگە !

771 خوێندراوەتەوە
خالید ڕەزا


پێشنیارێک بۆ بەڕیز لیژنەی باڵای بەرەنگار بونەوەی کۆرۆنا لە هەر چوار پاریزگاکەی، هەریم.


پەتای کۆرۆنا هەموجیهانی روبەروی قەیرانی گەورەی تەندروستی و ئابوری کردۆتەوە. هەندێک لە ولاتەکان، هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتاکەوە، ڕیوشوینی توندیان گرتە بەر و، خۆش بەختانە، بە زیانی گیانی کەم وا خەریکە لێێ دەرئەچن. هەندێک ولاتی تر لەسەرەتاوە کەمتەرخەمیان کرد و، کاتیک کەوتنە خۆ بەداخەوە ڤایرۆسەکە زەفەری پی بردن، ژیرخانی تەندروستی ئەو ولاتانە بەرگەی نەگرت و زیانی گەورەی مرۆیی لێ دان، بە نمونە ئیتالیا و ئیسپانیا وئەمریکا.


لە هەریمی کوردستانیش، لەگەل دەرکەوتنی پەتاکە، حکومەتی خۆ جێیی سڵیمانی ودواتریش هەریم ڕیوشوینی خۆپاراستن یان گرتە بەر و، لەچاو لاوازی ژیرخانی تەندروستی هەریم دا، خۆش بەختانە تا ئاستیکی باش بەریان بە تەشەنەکردنی پەتاکە گرتوە. لەم بارەیەوە جیگەی ریز و دەسخۆشی لیکردنن.


بێگومان گرتنە بەری ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن بۆ قوتار کردنی ژیانی مرۆڤەکانە. راستە لە گرتنە بەری ڕیوشوینی توندا، بەناچاری ئازادی هاتوچۆ لە مرۆڤەکان ئەسێنرێتەوە.

،،

بێگومان لە دوڕییانی ڕیگرتن لە مردنی بەکۆمەڵی مرۆڤەکان و، سنوردار کردنی کاتی ئازادی هاتوچۆدا، یەکەمیان هەڵدەبژێری.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تائیستە ناوەندە زانستیەکان بلاویان کردۆتە، بلاوبونەوەی ئەم پەتایە هەمو دونیا بە ریژەی جیا جیا ئەگرێتەوە. بەپێی شیکردنەوەی پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی گشتی و ژینگەی هۆلەندی لەسەر داتاکانی ولاتەکە بلاوی کردۆتەوە. پیشانی ئەدا لە 81٪ خەلکی پەتاکە بەسوکی ئەگرن، یان هیچ نیشانەیەکیان لێ دەر ناکەوێ. لە سەدا 14٪ ش بە قورسی ئەیگرن و پێویستیان بە نەخۆشخانە ئەبێ. لەسەدا 5٪ یش کوشندەیە و پێوستیان بە یەکەی چآودیری چر ئەبێ.

وەک باسمانکرد، پەتاکە هەر بلاو ئەبێتەوە، ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن ئەبێ بۆ ئەوە بێ کە بە خیرایی بلاو نەبێتەوە، بۆ ئەوەیە بەربەربەستی لەبەردەمدا دابنرێ تا بە شێنەیی بلاو ببێتەوە. بۆ ئەوەی ژیرخانی تەندروستی بەرگەی بگرێ.


لە ئیسپانیا، ئیتالیا، ئەمریکا بەهۆی کەمتەرخەمیان لە درەنگ گرتنە بەری ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن، ڤایرۆسەکە بە زویی بلاو بوەوە و ژیرخانی تەندروستی ولاتەکان بەرگەی نەگرت، بۆیە ژمارەی مردوەکان زۆر بون. هەمومان لەڕیی سۆسیال میدیاوە دیمەنە ناخ هەژینەکانمان بینی کە چۆن خەلک لە ناوقاوشەکان، لەسەر جادەکان ئەمردن، لە هەندیک حالەتدا پزیشکەکان بەناچاری ئەبو بریار لەسەر ئەوە بدەن کام بەرکەوتە بژی، یان بمرێ! جونکە ئەبو لەسەر ئەگەری زیاتر کانسی ژیان کامیان بخریتە ژیر یەکەی چآودیری چرەوە، لەبەر نەبونی یەکەی پێویست.!!

ولاتەکانی تر دەرس و پەندیان وەرگرت و زوتر کەوتنە خۆیان و توانیان بە توندکردنی ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن ، ریگە لە خیرا بلاوبونەەی ڤایرۆسەکە بگرن و هاو تەریب کەوتنە بەهیزکردنی ژیرخانی تەندروستی ودابینکردنی پیداویستیەکانی خۆپاراستن و ئامادەکردنی نەخۆشخانە و یەکەی چآودیری چر.

توند کردن یان خاوکردنەوەی ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن، بە قەدەغەی هاتوچۆشەوە، ئەبێ لەسەر بنچینەی بەرگە گرتنی ژیرخانی تەندروستی بێ. ئێستە بە سەرنج دان لە ژیرخانی تەندروستی کوردستان، ئەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئایە ژیرخانی تەندروستیمان تاچەند ئامادەیە، چەند یەکەی چآودیری چر مان هەیە، خوانەخواستە لە حالەتی بڵآوبونەوەی زۆردا، ئەتوانین چەند نەخۆش پیکەوە وەربگرین؟ بۆیە ئەبێ زۆر بە وریاییەوە بڕیار لە شلکردنی ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن، کردنەوەی بازار، هەڵگرتنی قەدەغە کردنی هاتوچۆ بدرێ.


ڤایرۆسەکە هیشتا لە ناوماندایە و هیچ گەرەنتیەک نیە بۆ دوبارە سەر هەڵنەدانەوەی. ناىی کەم بونەوەی ژمارەی توش بوان، وامان لێبکا پشتینی لێ بکەینەوە، چونکە ئەم ڤایرەسە توانای بە خێرایی بڵآو بونەوەی هەیە، بە جۆرێک هەر کەسێک ئەتوانی دوو تا سێ کەس توش، بکات. بە دوبارە بونەوەی ئەم توش کردنە بۆ ماوەی دەجار، ئەوا وەک لیکۆلینەوە زانستیەکان ئاماژەیان پیداوە لە نیوان کەسی یەکەم بۆ کەسی دەیەم دا، ئەتوانن زیاتر لە دوو هەزار کەس بە شیوەی هیشویی توش بکەن. بۆیە ناىی بەهیچ جۆریک ئەم مەترسی خیرا بڵآو بونەوەیە نادیدە بگیرێ و، کەم تەرخەمی تیا بکرێ.
ڕاستە ڤایرەسی کۆرۆنا (COVID19) زیانی زۆری گیانی و ئابوری داوە، بەلام لە لایەکی ترەوە، بەهۆی گرتنە بەری رێوشوینەکانی خۆپاراستن و قەدەغەی هاتوچۆ و، کەمکردنەوەی کارگەکانەوە، ژینگەی ولاتانی دونیای بەریژەیەکی بەرچاو پاککردۆتەوە. پاکی ژینگە راستەخۆ پەیوەندی بە ژیانی مرۆڤ و هەمو زیندەورێکەوە هەیە.

،،

قەدەغەی هاتوچۆ کاریگەری گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی ڕیژەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن (Co2) لە هەوادا هەیە.

بۆیە پیشنیار بۆ لیژنەی باڵا ئەکەم، هەرکاتیک بەپێی کاریگەریەکانی ڕێوشوینەکان گەیشتنە ئەو بروایەی کە دەس بە جوڵەی هاتوچۆ بکریتەوە بە پێویستی ئەزانم:

# پێرەوی ژمارەی تاک و جوت بکەن، ژمارە تاکەکانی ئۆتۆمۆبیل، لە رۆژە تاکەکانی هەفتەدا، مۆلەتی لیخوڕین یان بدرێتێ، ژمارە جوتەکانیش لە رۆژە جوتەکانی هەفتەدا. خیزانەکان فیری ئەوە بکرێن ئەگەر بۆ حالەتی پێویست نەبێ ئۆتۆمۆبیل بەکار نەهێنن. لەجیاتی رۆژانە بازار بکەن، ئەکرێ هەفتەی جاریک بە ئۆتۆمۆبیلەکانیان بازاڕ بکەن و شتومەکی پێویست بکرن.
# لە پێرەوکردنی تاک وجوت دا بە پێێ رۆژەکانی هەفتە. جوت ەکان، چوار رۆژ و، تاک ەکان سێ رۆژ ئەبێ. ئەمەش لاسەنگی و نادادی دروست ئەکات. بۆیە:

# زۆر گرنگە رۆژیک لە رۆژە جوت ەکان، بکرێ بە رۆژی پیادە.
ئۆتۆمۆبیلی خزمەتگوزاری،دەوڵەتی، پۆلیس ، ژئاسایش، ئەمبولانس و، پاک و خاوینی جادە و بانەکان. ناگرێتەوە ئەمەش ئەبێە رۆژیکی کەڵتوری بۆ ژینگە دۆستی.

# لە ڕیی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ وە، ئاماری ئۆتۆمۆبیلە شەخسی یەکان و ژمارەی تاک و جوت بزانرێ، ئینجا دەرئەکەوێ گرنگی بریاریکی لەم جۆرە چ کاریگەرییەکی هەم لەسەر کەمکردنەوەی ریژەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەم لەسەر خنکاندن وقەرەباڵغی جادەوبانەکان ئەبێ.

# لایەنێکی ئەرینی بریارێکی لەم جۆرە، کەم کردنەوەی مەسرەفی بەنزینە لەسەر خیزانەکان و، ناچار کردنیانە بۆ ئەوەی کەمترین ژمارەی ئۆتۆمۆبیل بەکار بهێنن.

# لە حاڵەتی پەسەند کردنی بریاریکی لەم جۆرەدا، ئەکرێ بەتەنها بۆ سەرەتای قۆناغی ئاسایی کردنەوە نەبێ، بەڵکە بکرێ بە هەمیشەیی.

# بیگومان کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمۆبیل، ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆو قوربانیەکانی.
# بریاری تاک و جوت، تەکسی و پاس و لۆری کە ژیانی خیزانەکانی لەسەرە نەگرێتەوە.

# مەرج نیە شلکرن، یان توند کردنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێوشوینەکان سنور گیر بێ، مەبەستم ئەوەیە هەمو سنوری پاریزگایەک وەک یەک بکریتەوە، ئەکرێ لە سەر ئاستی لۆکاڵ یش بریاری لێ بدرێ. ئەگەر ناحیەیەک یان قەزایەک هیچ حالەتیکی تیا نەبێ، یان بن بر کرابێ، با ژیان تیایدا ئاسایی بکرێتەوە، بەمەرجێ هاتوچۆی دەرەوەی شوینەکە نەکرێ.
# حکومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی ژیان و گوزەرانی هولاتیان، لە خویندن و تەندروستی، لە جێ بەجیکردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی. ئەم نوسینەی من بەهیچ جۆریک شەفاعەتکردن نیە، بۆ ئەستۆپاکی دەسەلات. خەمی من لەپاڵ خەمی تەندروستی وسەلامەتی هاونیشتمانیەکانم دا، خەمی پاک ڕاگرتنی ژینگە و، ژیان دۆستی یە.

# کۆرۆنا ئەگەر شتیکی فێرکردبێتین، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە دۆستی ژینگە بین، دەس لە شتی لوکس و زیادە مەسرەفی هەڵبگرین. ئەو ژینگە جوانەی ئێستە هەمانە، ئەو ئاسمانە شین و دەشت ودەرە رەنگێنە، ئەو جیاوازیە گەورەیەی پیش هاتنی کۆرۆنا و، سەردەمی کۆرۆنامان پیشان ئەدات، کە خۆمان وەک تاک و وەک کۆ چۆن دەستمان لە پیس کردنی دا هەیە، ئاواش ئەتوانین دەستمان لە پاک ڕاگرتنی دا هەبێ. کە ئەم پیشنیارە هەوڵیکی دەستەجەمعی ئەبێ، بەو ئاراستەیەدا. کە هیوادارم لاتان پەسەند بێ.