تیۆری پیلانگێڕی چه‌مكێكه بۆ ڕووداوه سیاسیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت ، لایه‌نێكی سیاسی بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر ڕووداوێك په‌نا بۆ ئه‌م چه‌مكه ده‌بات، كه زیاتر بۆ تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێكی دیكه و خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی ڕووداوه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
تیۆری پلانگێڕی ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌كارده‌هێنرێت و زیاتریش لایه‌نێكی سیاسی ئه‌م چه‌مكه به‌كارده‌هێنێت،كه خۆی له خۆیدا په‌نا بردن بۆ ئه‌م چه‌مكه خۆدزینه‌وه‌یه له واقیعی ڕووداوه‌كان و چۆنیه‌تی چارهسهركردنیهتی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات سه‌رجه‌م كه‌موكورتیه‌كان له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت.
له نزیكترین ڕووداودا، گوێ بیستی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بووینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه موفاجه‌ئه بوو بۆ زۆرێكمان، چونكه پێمان وابوو ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی (2019)ی هه‌رێم و عیراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه، هه‌رێم داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیلی ڕاده‌ستی به‌غداد كردووه، بۆیه حكومه‌تی فیدراڵ مانگانه 453 ملیار دیناری عیراقی (380 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) ده‌نێرێت، ئێمه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه ده‌بێت ڕاستگۆ و به ویژدانانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كه،چونكه قسه‌ی عاتیفه و وروژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بابه‌تێكی سیاسی نامهنگهیهنێته بناوانی هۆكاری بڕینی موچه‌كه.
,,
کاتێک هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌رده‌پۆش كردنی كێشه‌یه‌ك یان پابه‌ند نهبونێك به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وا بێگومان ده‌بێته هۆی لاواز بوونی لای تاك كورد
له‌گه‌ڵ به فه‌رمی بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كاردانه‌وه‌كانی هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی، كه به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌میشه په‌نا بۆ تیۆری پلانگێڕی برا و له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان به ڕێكه‌وتننامه‌كه،هه‌وڵده‌ده‌ن دۆخه‌كه بگۆڕن بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه پێش هه‌موو شتێك زیان له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌دات، چونكه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كاتێك بۆ په‌رده‌پۆش كردنی كێشه‌یه‌ك یان پابه‌ند نهبونێك به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وا بێگومان ده‌بێته هۆی لاواز بوونی لای تاك كورد، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا ده‌بینرێت، كه ئێستا تاكی كورد هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز بووه، كه هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر بۆ خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه،چونكه نه‌توانراوه له كاتی خۆیدا و بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هه‌ندێك جاریش پارتێك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی به‌كاریهێناوه، ئه‌وه‌شی دژی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بووبێت به جاش و خۆفرۆش و خیانه‌تكار و هه‌موو ئه‌و جوێنانه‌ی دیكه كه ده‌یبیستین تۆمه‌تبار كراوه، كه بێگومان زیانێكی زۆری له ناوبانگی كورد و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێم داوه.
,,
اكرێت بۆ هه‌موو ڕووداوه‌كان ته‌نها یه‌ك شی كردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌ویش تیۆری پیلانگێری و خیانه‌ت كردن بێت
ناكرێت بۆ هه‌موو ڕووداوه‌كان ته‌نها یه‌ك شی كردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌ویش تیۆری پیلانگێری و خیانه‌ت كردن بێت، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه، به سروشتی خۆی توانای بڕیاردان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان له‌بار ده‌بات، دواتریش ناكرێت له پۆستێكی باڵادا بیت یان ئه‌ندامی په‌رله‌مان بیت ، هه‌ست به‌و هه‌موو مه‌ترسیه جدیه نه‌كه‌یت كه به‌هۆی بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه هه‌ڵه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه، ناكرێت د‌رك به‌وه نه‌كه‌یت، كه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێكه‌وتنامه به خائین سه‌یركردنی لایه‌نه‌كانی دیكه چ زیانێكی له هه‌رێمی كوردستان داوه، ئێستاش به هه‌مان ریتم درێژه به هه‌ڵه‌كان بده‌یت و پێت وابێت تۆ كارێكی باش ده‌كه‌یت.
بۆ ڕوونكرنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه با سه‌یر بكه‌ین و ببینین هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن‌دا، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی كه‌مترین توانای سیاسی و مادی بوو، به‌ڵام به‌هێز و كاریگه‌ر بوو، ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد و خاك سازش بكات، ئه‌مه‌ش به‌هێزی و ڕێزێكی زۆری پێدابوو، له دوای ساڵی (2003)شه‌وه، به‌هه‌مان شێوه به‌هێز بوو داوای (خاك- بودجه- ماف و ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه)ی ده‌كرد، به‌ڵام به تێپه‌ڕووبوونی كات به دیاری كراوی له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، هه‌رێمی كوردستان ته‌واو لاواز بوو، ئێستا هه‌رێم داواكانی له ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كورت كردۆته‌وه،كه ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌بینن له چ دۆخێكدایه!.
به‌ڕێوه بردنی وڵات و سیاسه‌ت كردن به عاتیفه و ووروژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه و به هه‌ڵه‌دابردنی گه‌ل به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌م جۆره سیاسه‌ت كردنه داهاتوویه‌كی نادیار و پڕ له مه‌ترسی ده‌خوڵقێنێت، كه‌لـله ڕه‌قی و خۆ به‌ڕاست زانین و به جاش سه‌یركردنی ئه‌وانی دیكه جگه له خۆت، نه‌ك داهاتوو، به‌ڵكو كیانی هه‌رێمیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
به‌هیوام به سیاسه‌تی عاقڵ و مه‌نتیق و دان نان به‌ڕاستیه‌كان و چاك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و شه‌فافیه‌ت، ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین و داهاتوویه‌كی گه‌ش و به شكۆ بۆ گه‌لی كورد و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشوو سور بین، كه زۆر زیانمان لێیكرد، گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مهترسیهكهوه، كه ناتوانرێت پێشبینی بكرێت.