كاظمى و تويتێك له‌ بێهوايدا

كاظمى و تويتێك له‌ بێهوايدا

246 خوێندراوەتەوە

تا دێت ئه‌و واده‌ ده‌ستورييه‌ى له‌ به‌رده‌م مصطفى كاظمي دايه‌ وو له‌ ته‌واو بوونه‌، هێشتا نه‌ك تانوپۆ به‌ڵكو تارمايى كابينه‌كه‌ى ديار نييه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى باسيان له‌ بوونى فشار و ئه‌گه‌ر شكستى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو ده‌كرد، ئه‌وا ورده‌ ورده‌ ده‌بنه‌ راستى حاشا هه‌ڵنه‌گر.

دوێنێى و له‌ دوايين تويت و به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى مصطفى كاظمي له‌ تويته‌ر نووسيويه‌تى: رپرسیاریەتیەکانم لە میانى ئالنگاریە ئابوورى و تەندروستى و ئەمنیەکان بەرپرسیاریەتى نیشتمانین. پێویستە حکومەتى داهاتوو لە ئاستێکدا بێت بتوانێت قەیرانەکان چارەسەر بکات. پێویستە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندى عیراق لە پێشەوە دابنێن. تەنها ئەو گوشارە قبوڵ دەکەم کە لە بەرژەوەندى وڵات بێت.


تويته‌كه‌ى كازمى له‌ كاتێكدايه‌، رۆژنامه‌ى (الصباح) نيمچه‌ فه‌رمى ئه‌مڕۆ بڵاويكرده‌وه‌، دێوه‌زمه‌ى شكست باڵى به‌سه‌ر پێكهێنانى حكوموته‌كه‌ى كازميدا كێشاوه‌، له‌ ئاينده‌ى پێشينه‌كه‌ى خۆى نزيك ده‌كاته‌وه‌.


رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌يه‌، مسته‌فا كازمى هه‌مان چاره‌نووسى محه‌مه‌د ته‌وفيق عه‌لاوى و عه‌دنان زورفى به‌سه‌ر بێت.

محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى

سه‌ربارى ئه‌وه‌ى تويته‌كه‌ى له‌ بارودۆخێكى ناهه‌موارى ناو دانوستان و گفتوگۆى سه‌رنه‌گرتووى هيچ لێ سه‌وز نه‌بووه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ى به‌ روونى له‌ تويته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو ده‌خوێنرێته‌وه‌، زۆرينه‌ى لايه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌مووشيان نه‌بن، به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و ده‌سته‌گه‌رى خۆيانيان له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نيشتمانييه‌وه‌ داناوه‌، له‌ داواكارى پشكى خۆيان له‌ حكومه‌ت و دانانى كانديدى دڵخوازى خۆيان له‌ پۆسته‌ وه‌زارييه‌كانى حكوتى ئاينده‌.
هه‌روه‌ك تويته‌كه‌ى راسپێردراو ئه‌وه‌شى لێده‌خوێنرێته‌وه‌، جگه‌له‌و فشارانه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتن، فشارى ترى له‌سه‌ر، زۆرينه‌ى ئه‌و فشارانه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵات نين.

،،

ئێستا به‌ روونى ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌يه‌ كاره‌كان به‌و ئاراسته‌يه‌دا بڕۆن، لايه‌نه‌كان چاويان راسپاردنى كه‌سى چواره‌م بێت

له‌ كاتێكدا گفتوگۆكانى كاظمي له‌گه‌ڵ ماڵى شيعه‌ گه‌يشتونه‌ته‌ تونێلێكى داخراوه‌، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند كانديدێك بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك پێشكه‌ش بكات، په‌رله‌مان نه‌ك لايه‌نه‌كان، يه‌كێك له‌و كانديدانه‌‌ ده‌ستنيشان بكه‌ن، دواتر ده‌نگ و متمانه‌ى بده‌نێ، ئه‌وه‌تا لايه‌نه‌كان سه‌رگه‌رمى دروستكردنى شتێكن له‌ شێوه‌ى ليستێك، بۆئه‌وه‌ى هه‌ر پۆستێكى وه‌زارى سێ كانديد يان زياتر بخه‌نه‌ به‌رده‌ستى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێرداوه‌ بۆه‌ى لێيان هه‌ڵبژێرێت، دواتريش بيخاته‌ به‌رده‌ستى په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش هه‌مان ميكانيزمى پێكهێنانى كابينه‌كانى ترى حكومه‌تى عێراقييه‌، بێگومان به‌ رازيبوون به‌م هه‌نگاوه‌، ئه‌گه‌ر كابينه‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ وه‌رگرگرێت، كابينه‌يه‌ك نابێت، شتێك بۆسه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت و كايه‌ى حوكمدارى عێراق زياد بكات، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ حكومه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماو و له‌ هه‌مان چوارچێوه‌ى سه‌رۆك وه‌زيره‌ پێشووه‌كانى ترد دروست ده‌كات، بگره‌ حكومه‌تێك له‌وانى پێشووى خۆى ناكار و ناكاريگه‌ر و كه‌م خزمه‌تگوزار و پڕ له‌ كێشه‌ و ده‌رده‌سه‌رى ده‌بێت.

ئه‌و ناڕه‌زايى و دانانى ڤيتۆيه‌ى ماڵى شيعه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كانديدانه‌ى كابينه‌كه‌ى كاظمي دايانناوه‌، هه‌موو هه‌وڵ و دانوستان و كاركردێنكى كاظمى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت هێنايه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ى يه‌كه‌مى كاركردن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وايكردووه‌، له‌برى ئه‌وه‌ روو له‌ ماڵى سوننه‌ و كورد بكات بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابينه‌كه‌يه‌وه‌.


شتێكى ئاشكراشه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پێكهاته‌يه‌ى ترى عێراق، له‌ دانوستان و رازى كردنى ماڵى شيعه‌ ئاسانتر نييه‌، به‌و پێيه‌ى هيچ حكومه‌تێكى پێشووترى عێراق نه‌يتوانيوه‌ خواست و داواكارى كورد و سوننه‌ جێبه‌جێ بكات، له‌ كاتێكدا كانديدى راسپێردراوى سه‌رۆك حكومه‌ت كانديدى زۆرينه‌ى ماڵى شيعه‌ بووه‌، له‌ كاتێكدا كانديدى راسپێردراو هه‌ر چه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تادا پشكتيگرى و پاڵپشتى چاوه‌ڕان نه‌كراو ده‌كرا، كه‌چى ئيستا هيچ لايه‌نێك خۆى به‌خاوه‌نى كانديدكردنى ناكات، ئه‌وه‌ش واده‌كات

،،

هه‌ر لايه‌نێك له‌ لايه‌نه‌كانى ماڵى شيعه‌ له‌وى تر زياتر داواى ماف و شايسته‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى بكات.

گه‌ره‌كمه‌ بێژم ئه‌گه‌ر بارودۆخى كۆرۆنا به‌و شێوه‌يه‌ خۆپيشانده‌ران له‌ماڵه‌كانيان به‌ند بكات، ئه‌وا پێداگرى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى خواست و ده‌ستخستنى ده‌ستكه‌وتى باش له‌ حكومه‌ت زياتر ده‌كات، به‌وپێيه‌ى هيچ لايه‌نێك خۆى به‌ خاوه‌نى كانديدكردنى نازانێت، هه‌مووان داواى به‌شى خۆيان ده‌كه‌ن، هاوكاتيش كه‌س پشتگيرى ته‌واوى ناكات، بۆ كه‌وتن و شكستى له‌ هه‌موو كانديدێكى ترى ئاسانتره‌، رازى بوون و ملكه‌چكردنى بۆ داواكارى و خواستى لايه‌نه‌كان، سه‌رۆك وه‌زيران ده‌بێته‌ فه‌رمانبه‌رێك لاى ئه‌و قه‌وارانه‌، هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌و تۆى نابێت.