کێ لە سیاسەتی برسیکردنی میللەت بەرپرسە؟

کێ لە سیاسەتی برسیکردنی میللەت بەرپرسە؟

360 خوێندراوەتەوە

دکتۆر هاوار کمال

ئەوەی ئەم دۆخەی دروستکردووە بێدەنگییەکی توندو مەترسیداری گەلێکە, هەرگیز بەم جۆرەی لە ژیانیدا بەسەر نەهاتووە, کێ بەرپرسە هەر حیزب ؟! بەکورتی باپێتان بڵێم تاوانی هەرەگەورە بێدەنگی بەشێکی زۆر لە زانایانی ئاینیی, مامۆستای زانکۆ و پەروەردەو دکتۆرو چینی بەناو دەستەبژێر(نوخبە)ی ڕۆشبیر, کە ئازارەکەی لە ستەمی ئەم حکومەتە بەسوێ ترە. کەس خۆی لە بەرپرسیارێتی نەدزێتەوە بەناوی خەبات و شۆڕشەوە.

با نموەیەکتان بۆبهێنمەوە ئێوە چیتانکردو سەرکردەی گەلانی دیکە چیان چاند دوای شۆڕش. ئەزانن جۆرج واشنتۆنی یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا, کە شۆڕشی ئەمریکای سەرکردایەتی کردو گەیاندییە کەناری ئارام, هەرچی پارەو سەروەت و سامانی هەبوو لە خەبات بۆ سەربەخۆیی ئەمریکا لە دەسەڵاتی بەریتانیا خەرجیکرد. کەچی کاتێک هەڵبژێردرا بە سەرۆکی ئەمریکا پارەی پێنەبوو لە ڤێرجینیاوە بچێت بۆ نیویۆرک بۆ سوێند خواردن, ناچاربوو (٦٠٠) دۆلار لە ( ڕیچارد کۆنوی) هاوڕێی قەرزبکات!!!

ئێستا لە خۆتان پرسیوە وڵات چۆن دروست دەکرێت ؟؟

وتراوە ئاشبەتاڵی ڕاستی ڕوویداوە, بەس یەکێکی ئەوێت ڕایگەیەنێت و خۆی بکات بە پەندی مێژوو. هەرچۆن بێت ڕاستییەکەی ئەوەی پارتی دەیەوێت هەنگاوی بۆ بنێت هەمان سیاسەتەکانی ئەردۆغانە بەرامبەر نەیارەکانی. ڕێواس خانمی سەرۆکی پەرلەمان دەبوو بە ئاشکرا بیکردایەتە هەڵڵا لەسەر سەرۆکی حکومت و جێگرکەی؛ لەسەر ئەوەنا پارێزبەندی لەسەر ئەو جەنگاورانەی ژێردەستی هەڵبگیرێت,

کە دەبوو شەڕی گەندەڵی و لێسەندنەوەی متمانەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیان پێ بکات؛ بەڵکو لەسەر ئەوەی بێدەنگی یان ڕاستتر دەسەپاچەیی سەرۆکی حکومەت لەو دۆخەی حیزبەکەی دروستی کردووە٠

،،

ئەوەی تێبینی دەکرێت بە پێچەوانەوەیە. ئەمە بەشێکن لەو سیناریۆی منداڵانەی پارتی بۆ دروستکردنی قەیرانی زیاتر لە دۆخێکدا ئێستا یەکێتی نیشتیمانی سەرقاڵی سیاسەتی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوویەتی بە لامەرکەزییکردنی ناوچەکانی ژێردەستی بۆ لەقاڵبدانی گیرفان و کورتکردنەوەی دەمدرێژیی ئەوانەیە لەسەر خەزێنەی غازی چەمچەماڵ و گیرفانی خەڵکی دەڤەری سەوز,

سەرقاڵی سەوزکردنی دەڤەریی زەرد بوون و بە پێچەوانەوەش بەپایزکردنی دەڤەری سەوز. لافاوەکەی دهۆک و سەرفکردنی ملیۆنەدۆلارەکەو شۆفڵەکەی دەربەندیخان با نموونە بن. لەسەرێکی ترەوە لێدان و سوککردنی دامەزراوەی پەرلەمان, کە سەرۆکەکەی یەکێتی یە؛ هەروەک چۆن وەزارەتی دارایی بێ ئەرزشکرد کە پشکی گۆڕانە٠ کەچی وەزیری دارایی بۆ حکومەت دەلاڵایەوە و خەڵی تاوانبار دەکرد و چاکەی پارتی بۆ گۆڕان ئەوەبوو هۆشیاری عەبدوڵڵای ئەندام پەرلەمانی گۆڕانیان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ڕاستبێژی و وتنی کەتنەکانی ئەم فەشەلەی حکومەت هێناویەتی لەسەر تێکڕای ئاستەکان, بە سەدجۆر تەخوین کرد.

ئێستا کاتی کاک لاهورە و دەبێت بزانن بۆچی پارتی پێی قەڵسە!! چونکە سەرۆکی دەزگایەکە وردو درشتیان دەزانێت و بە پارەوپول و پۆست و.....هتد ناکڕدرێت و باش باش مینەچێراوەکانی پارتی لەناو یەکێتیدا دەناسێت و کلک و باڵی کردوون. ئاخر پارتی مرۆڤی گەنج و ئازاو هیواخوازی بەداهاتوو لەناو هیچ حیزبێک ناوێت, ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە.

پارتی هێشتا سەد پلان و پیلانی جۆراوجۆر دابنێت ناتوانێت ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی وەک جاران بوەستێنێت, پارتی باش دەزانێت کارتەکانی دەستی لاهور بەشێکیان سورن؛ تەنها یاریزانێکی زیرەکی دەوێت بێگومان ئەو یاریزانەش خودی لاهورە.

غازی چەمچەماڵ(لەم دواییانەدا دروستبوونی سکانداڵی تەقەکردن لە تانکەدرەکانی گواستنەوەی غاز زۆر شتیان پێ وتین) و نەوت و سەدی دوکان و دەربەندیخان و نفوزی یەکێتی لە کەرکوک و بابەتی لامەرکەزیی و زۆر شتی تر پێمان دەڵێت: ئیدی کاتییەتی یەکێتی ڕاستبکرێتەوە۰

با نمونەیەکتان پێبدەم:

ئەندامانی یەکێتی و کۆمەڵ و بەشێکی کەمی گۆڕان بەتایبەتی ئەوانەی پەرلەمانی عێراق , کە گەنجەکانن, ئەگەر بەقسەش بێت زیاتر لە قەیرانی دارایی زوخاو دەکەن بە قوڕگی حکومەتە بەهێزەکەی براگەورە!!!!۰ ئەوەشتان بیربێت تا ئێستا پارتی نەیتوانیوە بەرامبەر خانەنشینەکانی یەکێتیش ئەو کارە بکات, کە بە دکتۆر یوسف و سۆران و علی حمەساڵحی دەکات.

ئەزانی چی تر ئەم دۆخەی دروستکردووە ؟

پینەکردنەکانی وەزیری دارایی و بەرپرسیارێتی دانەدەستی حکومەت لەکاتی قەیرانەکاندا بە بەڕێز قوباد تاڵەبانی. لە کاتێکدا پێشتر ئیمزای زۆرینەی دەسەڵاتەکانی بە بیانوی جێبەجێکردنی یاساو دەیان فرتوفێڵ لە ناوبراو سەندبووەوە. براگەورە ئەیزانی خەزێنەی حکومەتەکەی موفلیس کراوە. بەرپرسیارێتی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دایە یەکێتی.

جگە لەوەی پارتی ئەوەی سەلماند جگە لە پاشکۆیەتی مانای هاوپەیمانێتی نازانێت وەک بەردەست لە حیزبەکانی تر دەڕوانێت, بەڵام لە زۆر تاقیکردنەوەدا گەنجەکانی ناو سەرکردایتی تازەی یەکێتی بە شێوەیەکی چالاک سەریان لە سەرکردایەتی پارتی تێکداوە. تازەترینیان هەڵوەشاندنەوەی دانوستانی هەردوو پارتی و یەکێتی بوو بەبیانوی گۆڕینی شوێنی کۆبوونەوە,

،،

بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەبوو پارتی دەیزانی قسەی تاڵی شاندی یەکێتی گوێ لێدەبێت و ئیتر سەپاندنی ئەم ئەندام لابە و ئەو کەسە دانێ نەما و مافی ڤیتۆ لەسەر خەڵک دانان بۆ بەرامبەرنەما .

لە بەغداش بەهۆی ڕیفرانۆمە فاشیلەکەو ئابورییە سەربەخۆکەی براگەورە پشتوێنیان لێکردونەتەوە و ڕەسیدی کوردیشیان بەخۆیانەوە لە خاڵی سفر جێگیرکردووە. ڤیتۆی سەر فوئاد حسێن و لاڵانەوە بۆ نیوەی موچەی مانگێک زۆر شتمان پێ دەڵێن ورد ورد تەمەن ڕێگەبدات قسەی لەسەر دەکەین.