دوا ڕاپۆرتی ستراتیجی ئەمریكی سەبارەت بەعیراق

كوردستان دۆست نەماوە – پێگەی لاوازە

دوا ڕاپۆرتی ستراتیجی ئەمریكی سەبارەت بەعیراق

800 خوێندراوەتەوە

مه‌سعود عه‌بدولخالق
لەتازە ترین ڕاپۆرتی ستراتیجی ئەمریكا سەبارەت بەچارەنوسی ئەمریكا لەعیراق كەلەلایەن دەزگای راند بلاوكرایتەوە لە ژێر ناونیشانی :
WEIGHING U.S.: TROOP WITHDRAWAL FROM IRAQ STRATEGIC RISKS AND RECOMMENDATIONS


پێكهاتوە لە 35 لاپەڕە ، تیایدا چوار ئەگەری بۆ چارەنوسی هیزەكانی ئەمریكا لەعیراق دیاری كردوە ، 13 جاریش ناوی كورد هاتوە ،3 جاریش ناوی حكومەتی هەریم هاتوە ، زۆر بەلاوازی هاتوون ،وەك جاران نیە وەك دۆست باسی كرابیت بەلكو لەچوارچیوەی عیراق باسكراوە ،بەكورتی ئەوەی خوارەوە سەبارەت بەكوردە(لەگەل شێكردنەوەی خۆشمان):

1- لە ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا ئەوجارە كشانەوە لەهەریمی كوردستانیشی تێدایە(P6) ، ئەوەش زۆر مەترسیدارە بۆیەكەم جارە ئەو ئەگەرە هاتە ناو ئەگەرەكان ،پیشوو تر هەریم بەدیل بوو بۆ كشانەوە لەعیراق .

2- زۆر تەركیز كراوەتە سەر كۆمپانیاكانی روسی لەهەریمی كوردستان و ئەو ڕێكەتنانەی گازپرۆم لەگەل حكومەتی هەریم كردوویەتی(P14) ، وای بۆچوە كە لەدوای كشانەوە ئەو ریكەوتنانە و كۆمپانیاكانی روسی وهیزی روسیا دەبیتە بەدیلی سوپای ئەمریكی ، لیرەوە بە ڕوونی دەردەكەوێ كە ئەمریكا چەندە نیگەرانە لەسەركردایەتی كورد بۆ ئەو ڕێكەوتنانە ، تەنانەت قەیرانی گەورە ڕووبەڕووی هەریم لەوەشەوە دێت كە هەریم نەوت تەسلیمی عیراق بكاتەوە ،ئەمریكا ڕیگرە روسیاو لایەنی تر ئەو سودە زۆرە لەنەوتی كوردستان ببینن بۆیە پالپشتی عیراق دەكا بۆ نەدانی هەقەكانی ئەو كۆمپانیانەی كە هەریم تووشی خۆی كردوە.

3- لە ((P17)باسی ڕۆلی توركیا دەكا لەدوای كشانەوەی ئەمریكا ،دەلێت زۆر كەیف خۆشەو گورزلەهەریم و لە كوردی سوریا دەدات .


لەكۆتاییدا لەو چوار ئەگەرە هانی ئەمریكا دەدا لە نێوان كشانەوەی سەرانسەری و مانەوەی بەو شێوەیە ،چارەسەریەكی مامناوەندی هەلبژاردوە بەمانەوەی نیوە چلی ، هەلبەتە گۆڕانكاری بەسەر ناوچەكە دێت ، وادیاریشە دەسەلاتدارانی هەریم نەئاگایان لەو جۆرە ڕاپۆرت وگۆڕانكاریانە هەیە ، نە سیاسەتی خۆشیان سەبارەت بەنەوت و دیزاینی سیاسی ناوچەكە دەگۆڕن ، نە باوەڕیشیان بە توێژینەوەو سین تانك هەیە ، نە بە نەخشەو پلانی ستراتیجی ،بۆیە پیگەی هەریم لەسەر ئاستی ناوەخۆیی كوردستان وعیراق و رۆژهەلاتی ناوەڕاست وجیهان زۆر لاواز بوە ، هۆكاری ئەو لاوازیە :

1- ریفراندۆم و ڕووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر دەستی پێكرد وتا ئیستاش بەردەوامە

2- گەندەلی و بێسومعە بوونی هەریم وسەركردایەتیەكەی لەسەر ئاستی ناوەخۆیی هەریم و عیراق ونێودەولەتی .

3- دەرچوونی ڕاپۆرتی نێودەولەتی خراپ و سەركردایەتی كوردیش گوێی پێناداو تەنها ڕوون كردنەوە دەدا بێئەوەی خۆی چاكبكاتەوە .

4- نەشارەزایی لە ئیدارەو دیپلۆماسیەت .

5- دەست گۆڕی نەكردنی دەسەلات و دووركەوتنەوە لە دیموكراسی وئازادی ونەبوونی یاساو دەستورو سیستەمیكی پەرلەمانی ...

لەگەل زۆر خالی تر وای كرد كوردستان وابچووك ببیتەوە چاریەكە كوردستانێك ماوە ئەویش وا بوویتە مەیدانی لامەركەزیانێ ،لەدوا لامەركەزیەكی شێوە ئینفسالی لیدوانی پاریزگای دهۆك بوو كەووتی : كەس بیرلەوە نەكاتەوە دەست بۆ دهۆك ببات دهۆك مولكی پارتیمانە .