ئەو سێ بژاردەیه‌ى کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرین

ئەو سێ بژاردەیه‌ى کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرین

951 خوێندراوەتەوە

هەرێمى کوردستان چ وەک حکومەت و چ وەک هاوڵاتیانى لەبەردە م تاقیکردنەوەیەکى گەورەدان، شایستە دارییەکانى فەرمانبەرانى چەندین ساڵە بەناو پاشکەوتەوە لێى دەبڕدرێت و لەکاتى خۆشیدا موچەکەى نادرێت.

،،

لەچەند ڕۆژى پێشوو سەرۆکى حکومەت بەڕاشکاوى قەرزێکى (٢٧)ملیار بەیان کرد و ئۆباڵەکەشى خستە سەر حکومڕارانى پێشووى حكومه‌ت.


بەبێ ئەوەى هیچ نەخشە و پلانێکى ڕوونى هەبێت بۆ چارەسەرکردنى ئەو قەیرانەى بەرۆکى حکومەت و خەڵکى گرتووە. تاکە بژاردە كه‌ بەناڕوونى خستییە ڕوو ڕێکخستنەوەى مووچە بوو، بەدڵنیایشەوە دەستکارى موچەى فەرمانبەران پشکى سەرەکى لەو ڕێکخستنەوەیە دەبێت.


ئەوەى بۆ هەوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و حکومەت پێویستە بیرى لێبکاتەوە ئەوەیە چیتر بەم شێوە قەیرانیاوییە نەحکومەتدارى دەکرێت و نە ژیانى هاوڵاتیان بەتایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان بەڕێوە دەچێت، بەئاستێک ڕوشەکە بێچارەسەرە بۆ مووچەى هەر مانگێک پێویستە خۆپیشاندانێک بکرێت. هەربۆیە ئەوەى لەبەردەستە چ لایەنى حکومى و هاوڵاتیان چەند بژاردەیەکە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەى کە بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتووە، لەوانەش:
- پاکسازى لەلیستى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بەپێى ئەو ئامارانەى لەبەردەستن موچەخۆانى هەرێمى کوردستان (١ ملیۆن و ٢٤٩ هەزار)ە، ئەمە لەکاتێکدا تا ساڵى (٢٠١٤) ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نزیکەى (٧٠٠) حەوت سەد هەزار موچەخۆرە، ئەوەى دەمێنێتەوە خانەنشین و موچەخۆرى دیکەیەو بارە قورسەکەى سەرشانى حکومەت و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانن. لەئێستادا وێنەکە بۆ حکومه‌ت و حزبەکانى هەرێم بەتایبەت (پارتى، یەکێتى، گۆڕان) ڕوونە، یان دەست بۆ چاکسازى دەبەن لە موچەى بندیوار و دوو موچە و خانەنشینى پلەباڵانى وەک وەزیر و پەلەمانتاران و رێخستن و کەمکردنەوەى موچەى وەزیر و پەلەمانتاران، یان ئەوەیە زەنگى کۆتایی دەنگ و حکومەتدارییەکەیان نزیک دەبێت.


هەرچەند پێموایە حزبەکانى بەشداربوو لەحکومەت ئەستەمە کارێکى لەو شێوەیە بکەن. چون بندیوار و دوو موچە و پلەباڵاکان بەکۆڵه‌کەى پاراستنى حزب و حکومەتەکەیان دەزانن. ئەوەشى دەمێنێتەوە بەنیشانەکردنى موچەى فەرمانبەرانى فیعلیە.

- ڕازیبوون بەو ژیانە قەیراناوییەى خودى حزبەکانى هەرێمەى کوردستان بە ئه‌ندازەی بەشداریان لەحکومەت و بەرپرسیارێتییان بۆ ئەمڕۆیان دروست کردووە. ئەمەش تا بێت قەیرانەکە ئاڵۆز دەکات و پایە کۆمەڵایەتییەکانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان هێندەىتر پڕ دەکات لەکێشەى گەورە گەورە کە چیتر چارەسەرى ئاسان نەبێت و بەرەو هەڵوەشاندنەوەى ببات. ئەمەش سەردەکێشێت بۆ دروست بوونى چینى لەیەک دابڕاوى دەسەڵات و هاوڵاتى لەلایەک، چینە دەوڵەمەند و هەژارەکان لەلایەکى دیکە. بۆیە لەوها کۆمەڵگەیەکى قەیراناویدا دەیان قەیرانى ترى تاقەت پڕوکێن بەرۆکى دەگرن.

،،

ئەوەى بەخوێنى سەدان هەزارکەس دروست بووە، بەهۆى بێدەربەستى حکومەت و حزبى سیاسى هەرێم و ناڕێکخراوى کۆمەڵگا ئەوەى بەدەست هاتووە، ئەوەش لەبار دەچێت.

- بژاردەى خۆپیشاندان و مانگرتنى سەرتاسەرى، ئەم بژاردەیە تاقەت و تواناى خۆڕاگرى کۆمەڵگەى دەوێت، چون وابەئاسانى ئیدارە نادرێت و دەبێت ڕێبەرێک یان دەستەیەکى خۆنەویستى نوێ هەبێت ڕێبەراتى داوا و خواستەکانى شەقام بکات. باشترین جۆرى بژاردەیە بۆ ئەوەى حکومەت ناچار بکرێت ئەو کەسانەى بەزیادە و لەبەر بەرژەوەندى خۆى کردوونى بەبار بەسەر خودى حزبەکەى و موچەخۆرانى حەقیقییەوە لەلیستى موچەخۆرانى هەریم پاک بکاتەوە.

بەدەر لەوە ئەگەر حکومەت نەهاتە ژێربار ئەوا بژاردەى هەڵوەشاندنەوەى حکومەت بکرێتە خواستى سەرەکى حکومەتى فریادڕەسى کاتى دروست بکرێت، بەبێ بەشدارى هیچ یەکێک لەوانەى پێشتر بەرپرسیارێتیان هەبووە و سەر بەحزبەکانى هەرێمى کوردستانن. بەمە دەتوانرێت هەرێمى کوردستان و خەڵکەکەى لەو هەنگاوێکى گەورە لەچارەسەکردنى قەیرانی ئابورى نزیک بێتەوە.

 

author photo
دەرچوی بەشی زانستە ڕامیارییەكان
بەڕێوەبەری ناوەندی حەمرین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی