تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت خه‌ریكه ده‌بێته سیمایه‌كی دیاری ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت،كه له بارودۆخه جیاوازه‌كان و به‌بێ هیچ هۆكارێك به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارێزگاكان لایه‌نێكی سیاسی هه‌ر جاره‌ی به تۆمه‌تێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی حكومه‌ت بێ جیاوازی ڕه‌حمیان به هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه، هه‌ر جاره‌ی هێزێك یان كه‌سێك ده‌كه‌وێته به‌ر ڕه‌حمی تۆمه‌تبار كردن و ناوزڕاندنیانهوه، كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حكومه‌ت و ناوبانگی هه‌رێم له ده‌ره‌وه به‌جێهێشتووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له تۆمهتباركردنهكانی لایه‌نه‌كان و لێكه‌وته‌كانی و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌ك له تۆمه‌تباركردنه‌كان:
یه‌كه‌م/نموونه‌یه‌ك له تۆمه‌ته‌كان:
بۆ به‌رچاو ڕوونی خوێنه‌ر زۆر دوور ناكه‌وینه‌وه و ته‌نها ئاماژه به‌و تۆمهتباركردنانه ده‌ده‌ین كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رپرسانی حكومه‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانیان كردووه.
أ. تۆمه‌ته‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان:
له ڕۆژی 7ی ئایاری ساڵی 2020 دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی:" ئه‌و كاتانه‌ی باره‌گه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌حمه‌د ئاوا (gps)یان ده‌درا به هێزی تر بۆ ئه‌وه‌ی لێیان بدرێت ، ئه‌و كاته‌ی مامۆستا عه‌بدولڵای قه‌سرێ له تاسڵوجه شه‌هید ده‌كرێت و مامۆستا عه‌لی باپیر له قه‌مچوغه‌ی لای دووكان به گرتن ده‌درێت، ئه‌و كاته پارتی په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌بووه"، ئه‌م قسانه و دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی نیگه‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجام نه‌درا.
ب. تۆمه‌ته‌كانی پارێزگاری دهۆك:
فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ڕۆژی 18ی ئایاردا، له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك چه‌ند لایه‌نێكی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌ستیان له خۆپیشاندانه‌كانی دهۆكدا هه‌بووه و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی شاره‌كه ده‌ده‌ن، له‌وانه یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان كراوه.
ج. تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
ڕۆژی 29ی ئایار، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا چه‌ند لایه‌نێكی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسی‌کردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە
،،
ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن.
دووه‌م/لێكه‌وته‌كانی تۆمه‌تباركردنه‌كان:
تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وتۆته‌وه، له ناوخۆدا په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌و ئاڵۆزی بردووه، له ده‌ره‌وه‌ش ناوبانگی هه‌رێمی له‌كه‌دار كردووه.
أ. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی:
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌ر زوو وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانان و تۆمه‌تانه درایه‌وه كه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان كرابوو،هه‌ر به‌و هۆشیه‌وه په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان ئاڵۆزی تێكه‌وت و به‌یاننامه‌یان له دژی یه‌كتر ده‌رده‌كرد، بۆ نموونه دوای لێدوانه‌كانی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامی وته‌كانی هه‌ورامی دایه‌وه و( به بێ بنه‌ماو بێ پاساو)ناوزه‌ندی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆبوونهوهیهشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه وابڕیاربوو له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی باڵا له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك،ڕۆژی 20ی ئایاری 2020، حزبی شیوعی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك ناڕه‌زایی له‌دژی لێدوانی پارێزگاری دهۆك ده‌ربڕی كه رایگه‌یاندبوو خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك ده‌ستی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه‌و باسی له كافری چه‌پیش كردبوو.
ب. له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی:
لێدوان و ڕووداوه‌كانی ساحه‌ی سیاسی هه‌رێم سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆته باسی ڕۆژنامه عێراقی و جیهانیه‌كان و باس له كێشه‌و ناكۆكی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانیش هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت، بۆ نموونه ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك بڵاو كرده‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی به سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار كرد و سه‌رسوڕمانی خۆشی له تۆمه‌تباركردنی خۆپیشانده‌ران به‌وه‌ی لایه‌نگری سیاسیان هه‌یه ده‌ربڕی , و ڕایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان پارێزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه.
ڕێكخراوه‌كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به وردی باسی له لێدوان و كاردانه‌وه‌كان كرد، ڕایگه‌یاند پارێزگاری دهۆك له گرته‌ی ڤیدیۆیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته ڕاست بێت، چ كێشه‌یه‌كی هه‌یه؟ له‌كه‌یه‌وه نایاساییه كه خۆپیشانده‌ر لایه‌نگری سیاسی هه‌بێت؟ ئه‌م وتانه زۆر مه‌ترسیدارن، چونكه به‌و پێیه بێت له هه‌رێمی كوردستاندا ڕێگات پێ‌نادرێت به ئاشكرا گوزارشت له بیروبۆچونی سیاسیت بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كه‌ت پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه بێت.
له كۆتای په‌یامی ڕێكخراوهكهشدا هاتووه:" له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، به‌شداریم له زیاتر له 12 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌وان هه‌موو جارێك مه‌دحی خۆیان ده‌كه‌ن كه پابه‌ندی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤن ( به‌به‌راورد به به‌غداد)، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه‌ی دهۆك، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه هه‌رێمی كوردستان پارێزه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه".
سێیه‌م/ ده‌رئه‌نجامی تۆمه‌ته‌كان:
ئه‌و تۆمهتانیه كه به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارێزگاكان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌كه‌ن، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان به‌ره‌و گرژی زیاتر بڕوات، هه‌روه‌ها قه‌یران و كێشه‌كانیش به قه‌یران و كێشه‌یه‌كی دیكه بسپێردرێت، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به زیاتی دۆخی سیاسی هه‌رێم و ژیانی هاوڵاتیان كۆتایی هاتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆته هۆی ناوزڕاندنی هه‌رێم و خودی لایه‌نه‌كانیش، بۆیه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یر بكه‌ین ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تێدایه هۆكارێكی زۆری بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاڕاسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
،،
ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباركردنه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌نا بۆ تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی سیاسی ببرێت، ئه‌وا نزیكه لایه‌نه‌كان (جگه له پارتی) بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ناتوانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رده‌وام بن و له حكومه‌ت بكشێننه‌وه و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن،
ئه‌و كاتیش زیاندمه‌ندی یه‌كه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، چونكه زۆرینه‌كه‌ی ئێستای به‌رهه‌می بایكۆتی زۆنی سه‌وزو باڵاده‌ستی خۆیه‌تی له ده‌ڤه‌ری بادینان، كهلهوهیه ئه‌مجاره ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و نه‌توانێت وه‌ك پێشوو ده‌نگ بهێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێبینی زۆر له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان هه‌یه و ئه‌ویش قابیلی ده‌ستكاری كردنه، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی نابێت.