پشت بەخوای گەورە ببەستن و پاشان خۆتان بپارێزن ..!

پشت بەخوای گەورە ببەستن و پاشان خۆتان بپارێزن ..!

691 خوێندراوەتەوە

د.شوان حەمید


وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ

وه‌ من ئامۆژگاریكاری ئێوه‌م به‌دڵسۆزی وه‌ ئه‌مینم به‌وه‌ی كه‌ ناپاكی ناكه‌م له‌و په‌یامه‌ی خوای گه‌وره

[ الأعراف : ٦٨ ]

عَنْ تَمِيمٍ الدَّارِيِّ أَنَّ النَّبِيَّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((الدِّينُ النَّصِيحَةُ)) قُلْنَا: لِمَنْ؟ قَالَ ((لِلَّهِ وَلِكِتَابِهِ وَلِرَسُولِهِ وَلِأَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ وَعَامَّتِهِمْ)) رواه مسلم ٥٥.

واتە : ((دین ئامۆژگاریە-دڵسۆزیە-)) وتمان بۆ كێ؟ فەرمووی ((بۆ خوا و بۆ كتابەكەی و بۆ پێغەمبەرەكەی و بۆ ئیمامی موسڵمانان و بۆ گشت موسڵمانان))

قال البربهاري رحمه الله :

ولا يحل أن تكتم النصيحة للمسلمين...برهم وفاجرهم في أمر الدين.
فمن كتم فقد غشّ المسلمين ومن غش المسلمین فقد غش الدین فقد خان اللَّە ورسولە والمؤمنين.

واتە: حەڵاڵ نیە ئامۆژگاری لــەهیچ مسوڵمانێک بشاردرێتەوە ،چاکەکاران و خراپەکارانیان لــە هـەر کـارێـک لـە کـاروباری ئەم دیــنە ،جــا هــەر کــەسێک شــاردیەوە ئــەوا گزی لــە مسوڵمانان کردوە و هــەر کەسێک گـزی (غەش)لـەمـوسڵمانان بــکات ئــەوا گزی لە دیـن کردوە و هەر کــەسێک گزی لەدین بکات ئــەوا خـیانەتی لە اللەو پێغەمبەر و ئیماندار کردوە .

شرح السنة 78

دۆستان ئازیزان : السلام علیکم
خۆتان بپارێزن و ھەوڵبەن ئازیزانتان بپارێزن بەڕاستی ژیان سەرمایەی تاکە و لێوەی ئەو دونیاش بەدەست دێنێت بۆیە ھەوڵ بدە ئەو سەرمایە بپارێزیت

لە ماوەی ٣ ھەفتە ٢٨٥ نەخۆش تۆمارکراوە
٥ مردن ھەیە
٥٠ حاڵەتی توند و خراپ ھەبووە « بەشێکی زۆریان وەڵامیان ھەبووە بۆ چارەسەر سوپاس بۆخوا »

تا ئەمڕۆش ٥ نەخۆش حاڵیان زۆر زۆر خراپە « وەڵامیان نیە بۆ چارەسەرەکان تا ئێستا ، ٣ دانەیان گەنجن »

ئێستا ژمارەیەکێ زۆر گەنجی تێدایە ، بەڵام وەڵامیان باشترە بۆ چارەسەرەکان و ژمارەیەکی باشیان لێ نێردراوەتەوە کە حاڵیان زۆر خراپ بوو

نەخۆشخانەی سەرچنار پڕ بووە
نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ پڕە
ھۆتێلی سەناریا پڕە
نەخۆشەکانی شار بەشی ھەناوی ڕێژەیەکی زۆری تێدایە بەشی ھەناوی و جێگەیەکی وا نەماوە
عینایەی جمھوری - شەھید ھێمن - پڕە
نیاز ھەیە ھەموو قاوشەکانی نەخۆشخانەی جمھوری بکرێتە شوێنی نەخۆشەکانی کۆرۆنا

بۆیە پشت بەخوای گەورە ببەستە و پاشان خۆت و خێزان و ئازیزانت بپارێزە

خوای گەورە بتان پارێزێت..