محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى
به درێژايى ئه‌م 17 ساڵه‌ى دواى روخانى رژێمى به‌عس له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كورد به‌شێك بووه له پرۆسه‌ى سياسى و حوكمدارى وڵات، هاوكات سه‌رقاڵى دانوستان و گفتوگۆى رێكخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى بووه، ئه‌وه‌ش سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له رێكخستنى پهيوهندييهكاندا پشت به‌ده‌ستوور نابه‌سترێت، هاوكات چوارچێوه‌يه‌كى دياريكراوى بۆ رێكنه‌خراوه، كه به‌پێى ئه‌و چوارچێوه‌يه په‌يوه‌ندييه‌كان و كاره‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌سه‌ڵاتدارى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ رێكخستن و چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنيش هه‌ردوولا هه‌ميشه له هه‌وڵى رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگى و درێژه‌دانى دانوستاندان..
،،
له‌به‌ر نه‌بوون يان ناڕوونى چوارچێوه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستورى و سياسى له نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا، زۆرجار رێكکه‌وتن و گفتوگۆكان ئه‌گه‌ر بهرههمێكيشيان هه‌بووبێت، به‌رده‌وامييان نه‌بووه.
بۆ چۆنێتى ده‌ربازبوون له قه‌يرانه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، يان بڵێين هه‌رێم چۆن مامه‌ڵه بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانێـت دانوستانێكى سهركهوتوونانه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا بكات
بهبڕواى به‌نده ئه‌م چه‌ند خاڵه گرنگه، هه‌رێم له پێش و له سه‌روبه‌ندى دانوستان دا بيگرێتهبهر
يه‌كه‌م: كورد ناكرێت له به‌ده‌ستورى كردنى رێكخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا خۆى لابدات، ده‌كرێت هه‌موو مامه‌ڵه‌يه‌كى له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى ههميشهييدا رێكبخاته‌وه.
دووه‌م: كێشه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ناڕێكى و نابه‌رامبه‌رى ژمارهكانهوه دێت، بۆيه شه‌فاف بوونى هه‌رێم له خسته‌ڕووى هه‌موو زانيارى و داتاكانی پەیوەست بە داهات و خەرج ده‌توانێت، ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت كه به‌پێى ده‌ستوور به‌رى ده‌كه‌وێت و شايسته‌ى خۆيه‌تى، به‌ڵام زۆرى و زيادى ئه‌و ژماره و داتايانه‌ى ده‌يانخاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانيشتوان و قه‌باره‌ى هه‌رێمدا ناگونجێن، له‌پێگه‌ى هه‌رێم كه‌م نه‌كاته‌وه، ده‌يكاته جێى سه‌رنج و له‌سه‌روه‌ستان..
سێيه‌م: لێكردنه‌وه‌ى خه‌رج و تێچوونى حزب و داموده‌زگاكانى حزب له حه‌رج و تێچووى حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌نده فه‌رمى و ده‌ستورييه‌كانى هه‌رێم و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى شاندى دانوستانكارانى هه‌رێم بۆ ئاستى كه‌سى يه‌كه‌مى هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌رێم، نه‌ك وه‌زيرى حكومه‌ت و وته‌بێژ و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى حكومه‌تيش ره‌نگه ئه‌و كاريگه‌رييه‌ى نه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره سياسييه كاريگه‌ره‌كانى عێراق، واته له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دروستكردنى حكومهتيان هه‌يه گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن، چونكه له حكومه‌تى فيدراليش هه‌مووى ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى راسته‌قينه‌ى خۆيان بكه‌ن، 4 ساڵ ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، دواى چوار ساڵى ئه‌و حكومه‌ته يه‌كێكى تر دورست ده‌كه‌ن، ئێستا خه‌ڵك هه‌يه ده‌توانێت حكومه‌ت بجوڵێنێت، كه‌چى خۆيشى له‌ناو كابينهدا نييه...
پێنجه‌م: له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانوستان و گفتوگۆدا بانگهێشتى لايه‌نى سێيه‌م بكرێت، به‌تايبه‌تى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، باڵوێزى وڵاتانى زلهێزى وه‌ك ئه‌مريكا، به‌ريتانيا، چين، فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها ئيقليمى وه‌ك توركيا، ئێران، ئوردن، كوه‌يت، سعوديه هتد.. به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك ناوبژيوان و چاو‌دێر ئاماده‌بن.
شه‌شه‌م: بهديكۆمێنت كردنى هه‌موو لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنێكى سياسى بۆ ئه‌وه‌ى دوايى هه‌ر پرسێك له‌و پرسانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن كراوه، له په‌رله‌مانه‌وه بكرێته ياساى تايبه‌ت بۆئه‌وه‌ى كورد ماف و ئه‌ركى خۆى له‌و ياسايه بزانێت، بتوانێت له دادگاى فيدرالى داكۆكى له خۆى و مافى خۆى بكات.
حه‌وته‌م: هه‌وڵ بدرێت له داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌شدارى پێكهێنانى داهاتى فيدرالى بكرێت، چونكه ناكرێت هه‌رێم ته‌نها داهات وه‌رگرێت، هيچ داهاتێكى نه‌خاته ناو گهنجينهو حسابه فيدرالييهكان..
هه‌شته‌م: هه‌وڵ بدرێت سه‌ركردايه‌تى سياسى پارتى و يه‌كێتى هاوته‌ريب به‌يه‌كه‌وه به‌يه‌ك ئاست له‌گه‌ڵ تيمى په‌رله‌مانى نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا، ميدياو شۆسيال ميدياى هه‌رێم به‌هه‌ردوو زمان (كوردى و عه‌ره‌بى) مامه‌ڵه و به‌رخورد و تاوتوێى بابه‌ته‌كانى دانوستان و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ن، چونكه ناكرێت، سه‌ركردايه‌تى سياسى هه‌وڵى خۆشكردنى په‌يوه‌ندى بدات، دانوستان بكات، ئه‌وانى تر به ئاوازى تر بخوێنن.
نۆيه‌م: زۆر گرنگه كورد به‌يه‌ك ئاست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و قه‌واره سياسييه‌كانى ناو پهرۆسه و كايه‌ى سياسى عێراقى بكات، به‌تايبه‌ت شيعه‌كان، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، سبه‌ينێى له حكومه‌تدا ئه‌و هيزهى نييه، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه نه‌بێت، پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته..
لەسەرووی هەموو ئەوانەوە ئەوی رێککەوتنەکان دەباتەپێش و پارسەنگی بەلایەکدا دەداتەوە، هێزە بە هەموو جۆرەکانییەوە، بێگومان بەهێزبوونی هەرێم و یەکڕیزی سیاسی لە بەغدا و لەناوخۆی هەرێم، گەرەنتی دەستکەوتنی و پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێم و کوردستانیانە...