داگیرکردنی باشوور و هەقیقەتە تورکییەکە

داگیرکردنی باشوور و هەقیقەتە تورکییەکە

276 خوێندراوەتەوە

دواجار مەترسیە گەورەکە لەناو ماڵماندایە. تورک هاتن. هاتنی تورک، لەهاتنی هەر نەتەوەیەکی تر جیاوازە. فەلسەفەی هاتنی ئەوان لە تیۆری خۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، خۆر بگاتە هەر کوێیەک ئەوێ مەملەکەتی تورکە. عەزیز نەسین وێنایەکی جوانی ئەم دیدە تورکییە دەکات. دەڵێت کاتێک خوێندکاری کۆلیژی سەربازی بووم، لە پشت سەری هەر خوێندکارێک نەخشەیەکی جیهان هەبوو. لە کەلـلەی هەرخوێندکارێکیشدا خەونێک هەبوو، خەونی داگیرکردنی هەموو جیهان.


لە کەللـەی تورکدا، باشور خەون نییە و روداوێکی زیندووە. ئەم روداوە دوای سەد سال دابران لە ویلایەتی موسل هیستا لە خەیالدانی تورکدا بەردەوامە. ئەمەش هەقیقەتیکی تورکییە، واتە روداویکی هەقیقی تورکییە. تورک لەگەل ئەم 'هەقیقەتە تورکییە' راستگۆ بوون. سەد سال دابران لە ویلایەتی موسل ئەم هەقیقەتە تورکییەی کال نەکردۆتەوە. بە پیجەوانەوە، باشور یان وەک خۆیان دەلین 'کوزەی ئیراق' نەک هەر لە خەیالدانی خویندکارانی سەربازی تورک، لەخەیالدانی هەر تورکیکی سادەدا میراتیکی ئەزەلی، بەلام زەوتکراوی تورکە و گیرانەوەی ئەو میراتەش وەستاوەتە سەر کات و ساتیکی گونجاو.

،،

ئیستا پیدەجیت ئەو کاتە گونجاوە بیت بۆ داگیرکردنی باشور. تورک مەهارەتیکی کەم وینەیان هەیە بۆ دۆزینەوەی کات. ئەو مەهارەتەی تورک بەروونی لە داگیرکردنی هەردوو پاریزگای خەتای و ئەسکەندەرونەی سوری، لە باکوری قوبرسدا، لە داگیرکردنی عەفرین و سەریکانیدا و لە داگیرکردنی ئیدلیب و ناوجەی شەهبای سوریدا و لە باکوری لیبیادا بە ئاشکرا دەردەکەویت.


لە کەللـەی تورکدا 'هەقیقەتیکی تورکی' تریش هەیە، هەقیقەتی ئەوەی داگیرکردن هەمیشە قازانجی تورک بووە. لە میژووی هەزارسالەی تورکدا، داگیرکارییەک نەبووە، تورک زەرەری تیدا کردبیت. لەراستیدا مانەوەی تورک بەندە بەداگیرکردنی ئەویترەوە. بە داگیرکردنی باکوری قوبرس، تورک ئەزمیر و ئەدەنە و ئەستەمبۆلی لە خەیالدانی یۆنانییەکاندا کوشت. بەداگیرکردنی خەتای و ئەسکدەرونە سوریەکانی هینایە پیگەیەکەوە کە بە پاراستنی حەلەب سوپاسگوزاری تورک بن.
تورک لەم داگیرکارییەشدا قازانج دەکات، قازانجی کوشتنی باکور لە ریگای کوشتنی باشوور. لەوی لە تورکیا، کورد وەک نەتەوە و باکوریس وەک پرۆژەیەکی نەتەوەیی لەگۆرستان گەراوەتەوە و ئیستا لە ژیاندایە. تورک بۆ ئەوەی بمینیتەوە دەبیت جاریکی تر باکور بکوژیتەوە. بەلام تا باشور زیندوو بیت، ناتوانیت گۆری باکور تەواو بکات. هیرشی داگیرکاری ئیستای تورک بۆ کوشتنی باشورە وەک بەرنامەی لانی کەم و بۆ زیندووکردنەوەی هەقیقەتە تورکییەکەش 'هەقیقەتی خاوەنداریتی میژووی تور بۆ ئەم ولاتە'، وەک دوا ئامانج.