هه‌ر كه‌سێك كه چاودێری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌كات، باش له‌وه تێده‌گات، كه ئه‌و وڵاته تاك لایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌له‌فه هه‌رێمیه‌كان ده‌كات و پاشان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی زلهێز به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تێكه‌ڵاو ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندیان به‌ده‌ستده‌هێنێت ، دواتریش به ویستی خۆی ئه‌جێنده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی توركیا زۆر به ڕوونی له سوریا و عیراق و ته‌نانه‌ت لیباش هه‌ستی پێده‌كرێت.
،،
وڵاتانی داگیر كه‌ر چۆن له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا به‌بێ هیچ هۆكارێك و به زه‌بری هێز و توانای سه‌ربازی ده‌هاتن و وڵاتانیان داگیر ده‌كرد، توركیاش به هه‌مان شێوه هاته عه‌فرین و داگیری كرد ، پاشان به‌هه‌مان شێوه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌رێ كانی و ڕۆژئاوای فورات فراوانتر كرد
ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ی توركیا تاك لایانه‌نه بوو،به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی هیچ لایه‌نێكی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام به هاتنی كۆمه‌ڵێك ئامرازی گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به ئامانجه‌كانی بگات و قبوڵ كردنێكی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ده‌ستبهێنێت، كه ئامرازه‌كان وه‌ك هێرشه‌كانی كلاسیكی نه‌بوون، له‌وانه:
1. گه‌ڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و تێكه‌ڵ كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز ،بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و وڵاته زلهێزه دان به بوونیدا بنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانه له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌نجامی دا.
2. ئه‌م ئامرازه‌ی كه له سوریا په‌یڕه‌وی كرد، به‌هه‌مان شێوه له لیباش په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌ردۆگان هیچ ڕێگر نیه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له لیبیا له‌گه‌ڵ ڕوسیا تێكه‌ڵ بكات و له‌وێش به‌هه‌مان شێوه‌ی سوریا بیكاته هاوپه‌یمانی خۆی، ده‌ركه‌وتنی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕوسیا له لیبیا و نه‌بوونی دژایه‌تیه‌كی كرداریی ڕوسیا دژ به توركیا گه‌واهی ئه‌م بۆچوونه‌یه.
3. په‌نا بردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌كێكی دیكه‌یه له ئامرازه به هێزه‌كانی ده‌ستی ئه‌ردۆگان، چونكه له ئێستادا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه باس له تیرۆر ده‌كرێت، جۆرێك له هاوهه‌ڵوێستی دێته كایه‌وه، توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان باش ئه‌م هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه و به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه( كه له زۆر وڵات له لیستی تیرۆردایه) هاتۆته خاكی هه‌رێم و به ویستی خۆی ئه‌جێنده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
4. ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی هێرشی ده‌كاته سه‌ر، نموونه‌یه‌كی زیندووی داگیركاری توركیایه، له‌م ڕێگایه‌وه شه‌رعیه‌ت به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ده‌دات، بۆ نموونه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لیبیا ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی لیبیادا به‌ست، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێكه‌وتنه زیاتر خۆی له‌لایه‌نی ئابوری و جیۆسیاسی ده‌بینیه‌وه، به‌ڵام شه‌رعیه‌تی به توركیا دا تا بێته لیبیاوه، به هه‌مان شێوه هێرشه‌كانی (چنگی هه‌ڵۆ) و (چنگی پڵینگ) ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی له دوای سه‌ردانه نهێنیه‌كه‌ی هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوو بۆ به‌غداد، بۆیه زۆر نزیكه ڕه‌زامه‌ندی به‌غدای وه‌رگرتبێت.
5. توركیا له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی درێژه به فراوانكردنی سنوری خۆی ده‌دات،چونكه توركیا ده‌مێكه ڕاهێنان له‌سه‌ر بازرگانی كردن به ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌كات ن ئه‌ردۆگان به باشی ئه‌م یاریه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌كارهێناوه، ته‌نانه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌كه‌په به‌رگێكی ئاینی بهبهرخۆی و حزبه‌كه‌یدا كرد، كه به‌هۆیه‌وه توانی لایه‌نگر و دۆستێكی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خۆی كۆبكاته‌وه، دواتریش به چه‌ند وته‌یه‌كی ئاگرین دژ به ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت ناتۆ،توانی ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت و له هێرشه‌كانیدا فتوای ئاینی به‌ده‌ستبهێنێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت.
چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ توركیادا:
توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و گوێ نه‌دان به ڕه‌خنه و ئیدانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات ، گوێ به‌هیچ لێدوانێك نادات ( لێدوان و كرده‌وه‌ی) به ته‌واوی له‌یه‌ك جیا كردۆته‌وه،ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبنێت كرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ریه‌تی نه‌ك وته‌كانی، بۆیه ئیدانه و ڕه‌خنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆپیشاندان توركیا ڕاناگرێت، ئه‌مه بنه‌مای كاری له‌مێژینه‌ی توركیایه، له ساڵی (1974)ه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر قوبرس و داگیری كردووه
،،
تاكو ئێستا هیچ لێدوانێكی ئه‌وروپا و زلهێزه‌كان نه‌یتوانیوه ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا چاره‌سه‌ر بكات،بۆیه مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه ده‌توانێت توركیا ڕابگرێت و پۆستی فه‌یسبووك و خۆپیشاندانی چه‌ند سه‌د كه‌سێك سوڕانه‌وه‌یه به‌ده‌وری بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ و تێنه‌گه‌یشتنه له فكری توركیا، ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه كه ناتگه‌یه‌نێته به ئامانج و هیچ كاریگه‌رییه‌ك جێناهێڵێت، كه ده‌شڵێین كاریگه‌ری نابێت
واته نابێته هۆی وه‌ستاندنی توركیا، ئه‌وه‌ی كه زۆر جار به‌رپرسێكی توركیا كۆمێنتی له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به خۆی هه‌یه، ئه‌وه مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه، نزیكترین نموونه لێدوانێكی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه كه وتی" سلێمانی له‌ژێر كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌دایه"، ئه‌م وته‌یه دیوێكی شاراوه‌ی هه‌یه، كه ده‌یه‌وێت بیانوو بدات به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم به بیانووی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، چونكه له هه‌رێمی كوردستان به لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه،هیچ كه‌سێك نیه دژی له‌شكركێشی توركیا نه‌بێت، به‌ڵام به‌م وتانه ده‌یه‌وێت له‌لایه‌ك بیانوو بداته خۆی و له‌لایه‌كیش ناوچه‌گه‌ری و شه‌ڕی ساردی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی گه‌رم بكاته‌وه و ژه‌هری ته‌فره‌قه بخاته ناو كورده‌وه.
هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ له‌شكركێشی توركیا:
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و حكومی هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، له‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه پۆسته گرنگه‌كانی هه‌رێم ئێستا به ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌یه، پارتیش په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه هۆكار نیه، له‌وه‌یه به‌رپرسانی هه‌رێم باش له توركیا تێگه‌یشتبێتن ،كه ته‌نها هێز ده‌توانێت ڕایبگرێت،بۆیه زۆرجار له‌بری ئیدانه‌ی توركیا داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن هه‌رێم جێبهێلێت و نه‌بێته هۆی ڕاكێشانی توركیا.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌توانێت یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات، پارتی كرێكارانی كوردستانه كه شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رێته ناو قوڵایی توركیا و كۆتایی به بونی خۆی له هه‌رێم بهێنێت، ئه‌و كات توركیا بیانوویه‌كی به‌هێزی نامێنێت له‌شكركێشی بكاته سه‌ر هه‌رێم، ئه‌گه‌ر بیانویهكیش بدۆزێته‌وه، ئه‌وه لاواز ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای به‌غدا و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌توانێت توركیا ڕابگرێت، ئه‌و كات هه‌رێمیش وه‌ك ئێستا لاواز نابێت و ده‌توانێت هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت و له‌سه‌ر شه‌هید كردنی هاوڵاتیانی سڤیل توركیا به چه‌ندین كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه تۆمه‌تبار بكات، به‌ڵام ئه‌مه نایه‌ته‌دی تا بیانووی په‌كه‌كه هه‌بێت.