کارۆ کاوه
دوای جه‌نگێکی خوێناوی ناوخۆیی له‌نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی و حکومه‌تی ئه‌رده‌نی، ساڵی ١٩٧١، ئه‌رده‌ن ده‌ریان ده‌کات و ڕێکخراوه‌که هانا بۆ لوبنان ده‌بات.
دوای شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان و داگیرکاری ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان له‌ساڵی ١٩٨٢، دیسانه‌وه ڕێکخراوه‌که ده‌رده‌کرێت و ئه‌مجاره وێستگه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان تونس ده‌بێت.
ئیسرائیل و ئه‌مریکا و به‌شێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی وایان ده‌زانی به تیرۆرست ناساندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی و ده‌رکردنیان له‌ناوچه‌که، گشت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
،،
ئیسرائیل ده‌یوست له دوای ڕێکه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ میسردا، ڕێکه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و لوبنانیشدا ئه‌نجام بدات، به‌بێ گوێدانه دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستینی و ڕێکخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی.
ئیسرائیل له‌م ئه‌جێندایه‌ی شکستیهێنا و بۆی ده‌رکه‌وت به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی فه‌له‌ستینی ناتوانێت هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بهاوێژێت له ناوچه‌که‌دا.
له ئه‌نجامدا ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کان ڕێکه‌وتنی کرد له‌ساڵی ١٩٩٣، هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌ی ساڵانێک به تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان، هات به ڕه‌سمی ئیعترافی بۆ کردن که به‌ڵی ڕێکخراوه‌که نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی فه‌له‌ستینه.
ئه‌مه له کاتێکدابوو یه‌ک بنکه‌ی ڕێکخراوه‌که له ناو خاکی فه‌له‌ستیندا بوونی نه‌بوو، هه‌موویان له تونس بوون، دوای ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆ هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه فه‌له‌ستین.
------
به‌ختیار عه‌لی قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌ڵێت، سه‌رکه‌وتن زۆرجار زه‌ره‌ری له قازانجی زۆرتره، شۆڕشی ئیسلامی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام سه‌دان ساڵ ئێرانی گه‌ڕانه‌وه دواوه، به‌ڵام شۆڕشی خوێندکاری جیهانی له‌ساڵی ١٩٦٨، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، که‌چی ڕه‌وتی ژیانی به‌ره‌و باشتر گۆڕی.
په‌که‌که و خه‌باتی کوردی دووانه‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراون، به‌بێ په‌که‌که دۆزی کورد له باکوور چاره‌سه‌رنابێت.
په‌که‌که له‌ساتی خامۆشبوونی شوناسی کوردی له باکوور له‌دایکبوو، په‌که‌که دووباره به‌رگی کورد و عه‌قڵیه‌تی نوێی به‌به‌ر کوردانی باکوور کرده‌وه.
پێش په‌که‌که، له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت، ئاوده‌ستی ژنان بوونی نه‌بوو، چونکه عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگا وابوو که ده‌بێت ژن هه‌ر له ماڵه‌وه بێت و بچه‌وسێنرێته‌وه، که په‌که‌که هات ژن بوو به هاوسه‌رۆک و په‌رله‌مانتار و گه‌ریلا.
په‌که‌که له یه‌ک کاتدا خه‌باتی له دژی داگیرکاری و فاشیه‌تی تورکیا، دواکه‌وتووی عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌کرد.
،،
په‌که‌که خاوه‌ن په‌یام و دیسپلینه، خاوه‌ن مه‌رکه‌زیه‌ت و بڕیاری سیاسی خۆیه‌تی، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئیعازبدات، ملیۆنان کوردی باکوور ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
زۆرێک ده‌ڵێن، باشه یه‌ک گوندیان له باکوور نه‌گرتووه ئیتر کامه‌یه خه‌باتیان، ئه‌م پرسیاره له ئه‌سڵدا هه‌ڵه‌یه، چونکه خاک ئێستا بێت یان سبه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناگه‌ڕێته‌وه ڕووخانی وره و ونکردنی شوناسه.
ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ی ئێستا له باکوور هه‌یه بۆ زمان و کو‌لتوور و شوناسی کوردی، له پێش په‌که‌که بوونیان نه‌بوو، ئه‌مه جگه له خه‌باتی سیاسی و کاری په‌رله‌مانتاری کوردانی باکوور.
ئه‌م دروستکردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و شوناسه، سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی کوردستان، ئه‌مانه‌ش به‌بێ خوێن به‌خشین نایه‌ته بوون، چونکه له‌دژی حکومه‌تێکی فاشی شۆڕش ده‌که‌یت.
بێگومان په‌که‌که وه‌کو هێزێکی سیاسی و سه‌ربازی، له‌هه‌ڵه به‌ده‌رنیه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین که په‌که‌که نموونه‌یه‌کی جوانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێریه له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.