دەروازەیەک بۆ گەندەڵیناسی

دەروازەیەک بۆ گەندەڵیناسی

236 خوێندراوەتەوە

د.سەلمان نادر

پیشنیارێک بۆ دروستکردنی ئینسکلۆپیدیای گەندەڵی
یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانی قسەکردن لەسەر گەندەڵی بریتیە لە پێناسەکردنی گەندەڵی، چونکە فەرهەنگ و کەس و گروپ و چینی جیاواز تێگەشتنی جیاوازیان لەسەر گەندەڵی دەبێت، ئەمەش پێمان دەڵێت بۆ روبەڕو بونەوەی پێویستمان بە ناسینی دەبێت، پیویستمان بە روگەی جیاواز و گفتوگۆی جیاواز دەبیت، ئەمەس زەرورەتی هەبوونی ئینسکلۆپیدیای گەندەڵی دەخاتە روو، کە شارەزایان و پسپۆران کاری لەسەر بکەن.
پرسی گەندەڵی لە ئاستی جیاوازدا مایەی قسەلەسەر کردنە ، گەندەڵی بەهەردوو جۆرەکەیەوە


#گەندەڵی_کارا ( ئەنجامدانی کارێکی نا دروست)
#گەندەڵی_ناکارا ( بەجێ نەگەیاندنی ئەرکی سەرشان)
بە هەردوو جۆرە پاساوەکەیەوە
#دروست ( هاوکاری کردنی نەخۆشێک لە پێشخستنی لە سەرەدا )
#نادروست ( بردنی کەرەستەی گشتی بۆ سودی تایبەت).
بە ئاستە جیاوازەکانیەوە
#وردەگەندەڵی ( گەندەڵی ڕێکنەخراو وەک گەندەڵی کارمەندێکی ئاسایی)،
#گەندەڵی_ڕێکخراو ( ئەو گەندەڵیەی بە شێوەی رێکخراو مافیا و گروپ و حیزب دەیجوڵێنن و یاساو رینمایی بۆ دەردەکەن)
#گەندەڵی_گەورە ( تیوەگلانی دامەزراوە و کەسایەتە پلە باڵاکانی میری لە گەندەڵیدا)
بە ئاستە جیاوازەکانی بەها پێدانەوە
#گەندەڵی_ڕەش ( ئەو گەندەڵیەی لای دەسەڵات و خەڵکیش بێزراوە)
#گەندەڵی_خۆڵەمێشی ( ئەو گەندەڵیەی لای دەوڵەت بێزراوە بەڵام لای خەڵک گرفت نیە، وەک ئەوەی پۆلیسێکی هاتوچۆ غەرامەی شۆفێرێک نەکات لەسەر سەرپێچیەک)
#گەندەڵی_سپی ( ئەو گەندەڵیەی دەوڵەت و خەڵکیش زۆر بەهەند وەرینەگرن، وەک جگەرە کێشان لە شوێنی گشتیدا کە نایاساییە و حوکومەت و خەڵکیش بەلایانەوە گرنگ نیە)
بە سەرچاوە جیاوازەکانیەوە
ئەو گەندەڵیانەی #ڕیشەی_فەرهەنگیان_هەیە، وەک مارەبڕین پێش دادگا
ئەو گەندەڵیانەی #ڕیشەی_ئابوریان_هەیە، وەک نا عەدالەتی ئابوری و قۆرخکردنی بازاڕ لەلایەن بەرپرسانەوە
ئەو گەندەڵیانەی #ڕیشەی_سیاسیان_هەیە، وەک تێکەڵ بوونی حیزب و حوکومەت و سەربەخۆ نەبوونی دەسەڵاتەکان
ئەو گەندەڵیانەی #ڕیشەی_دادیان_هەیە، وەک سەربەخۆ نەبوونی دادگاکان و ناکاراییان
ئەو گەندەڵیانەی #ریشەی_کارگیڕیان_هەیە وەک ناکارایی سیستمی کارگیری و کەمتوانایی ئیداری و نەبونی لیپرسینەوەو هەلاویر بوونە بەشیک لە کەسەکان لە چاودیری

تێکڕا ئەم بابەتانە جێی موناقەشەن، دەبێ لەبارەیانەوە گفتوگۆ بکرێت، لەو ڕوانگەیەشەوە پێم وایە دروستکردنی ئینسکلۆپیدیای گەندەڵی بۆ خستنەڕووی جۆر و شێوازە جیاوازەکانی گەندەڵی و ئەزموونی وڵاتان و ڕێکخراوە تایبەتەکان و ریوشوێنە جیاوازەکانی ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی گرنگ بێت لە روبەرو بونەوەی گەندەڵیدا.