دؤخي ناپێوه‌ریی ......له‌نێوان گه‌ران به‌دوای مانادا یا هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌

خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجی بۆ دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌

دؤخي ناپێوه‌ریی ......له‌نێوان گه‌ران به‌دوای مانادا یا هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌

289 خوێندراوەتەوە

عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د


كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له‌ باشور ده‌مێك ساڵه‌ واباس ده‌كرێت له‌ قۆناغێكی راگوزه‌ردا بێت، واته‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتی و هاوبه‌ندی میكانیكییه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ كه‌ تێدا هاوبه‌ندی ئۆرگانی جێگه‌ی هاوبه‌ندی میكانیكی ده‌گریته‌وه.‌ به‌ زمانێكی ساده‌ یاسا جێگه‌ی نه‌ریت ده‌گریته‌وه‌ و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی جێگه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی خزمایه‌تی ده‌گریته‌وه‌ و په‌یوه‌ندیی پیشه‌یی جێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لایه‌تیی‌ خوین و خزمایه‌تیه‌كان ده‌گریته‌وه‌......به‌بروای كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی دۆركهایم ئا له‌م كاته‌دا ، له‌ غیابی كامڵ بوونی دامه‌زاروه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌كرێت دۆخێكی ناپێوه‌ری بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ دواجار هۆكاریكه‌ بۆ خۆكوژی تاكه‌ كه‌س، چوونكه‌ كۆنترۆڵی كۆمه‌لایه‌تی و رێكخستی كۆمه‌ڵایه‌تی توشی شڵه‌ژان دێت و هیچ پێوه‌رێك و به‌هایه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نامێت و رێسا و یاسا نامێنێت...هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ دۆخی ناپیوه‌ری پێیان وایه‌ كه‌ دۆخێكه‌ جگه‌ له‌ نه‌مانی پێوه‌ره‌كان كۆده‌نگی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێكی دیاریكراو دروست نابیت و ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌ هۆی دروستبوونی نامۆیی و تاكه‌كه‌س ئاراسته‌ی نامینێت و شڵه‌ژانی ده‌روونی روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات....

،،
له‌ژێر رۆشنای ئه‌م تیۆره‌ی سه‌روه‌دا ده‌توانینن خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجی بۆ ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێسستای كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له‌باشور بكه‌ین...ده‌بینین كه‌ دۆخێك له‌ ناپێوه‌ری و شڵه‌ژان هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شته‌كان نه‌ماوه‌ و هیچ به‌هایه‌ك و ئاامنجێكی باڵا نه‌ماوه‌، بۆ نمونه‌ پێوه‌ر یا پێودانگی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه‌ له‌ و ره‌فتاره‌ مه‌رغوبه‌ی كه‌ تاكه‌كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌توانن ئه‌و ره‌فتاره‌ په‌تیانه‌ی خه‌ڵكی هه‌یانه‌ پێ هه‌ڵسه‌نگێنن.


ده‌بیننیت گه‌ر چه‌ند كه‌سێك بیانه‌وه‌ێ له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو گفتۆگۆ بكه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئاوازێك ده‌خوێنێت و ناتوارنێت بۆ هیچ بابه‌تێك كۆده‌نگی دروست بكریت وه‌كو فه‌وزا نه‌ك وه‌ك رای جیاواز ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیاری دۆخی نلپیوه‌رییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌ شڵه‌ژان درووست ده‌بیت هۆكاری ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ قه‌یرانی ئابوری و سیاسیه‌تی چه‌وتی حیزبی حوكمڕان و چاندنی تۆوی دوو به‌ره‌كی و نه‌گونجاندن و پێكدادانی خه‌ڵكی شاره‌كان و نه‌بوونی رێسا و یاسا و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا...هاتنی كۆرۆناش هێنده‌یتر دۆخه‌كه‌ی ئاڵوز كردوو به‌دوای خۆیدا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی خسته‌ نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هه‌مان كاتدا مه‌سیری تاكی به‌سته‌وه‌ به‌ چاره‌نووسی گروپه‌ وه‌ و هه‌موانی خسته‌ سه‌ر یه‌ك كه‌شتی،له‌ دۆخێكی وادا سۆشیال میدیا چه‌نده‌ رۆڵی بینی له‌هۆشیاری ته‌ندروستی دوو هێنده‌ بووه‌ هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سامانه‌ی كه‌ مرۆ پێیده‌ژیاو وا ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كریت كه‌پیسه‌ و هه‌موان له‌یه‌كدی هه‌ڵدێن..


ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆكار گه‌لێك بوون كه‌ ئه‌م دۆخه‌یان دروست كردووه‌ و مرۆڤ له‌ مه‌ترسیه‌كی به‌رده‌وامدا ده‌ژیی و ریسك ده‌كات له‌پیناوی مانه‌وه‌دا....مه‌ترسی تووش بوون به‌ كۆرنا مه‌ترسی بۆمبارانكردنی توركیا و مه‌ترسی نانبڕین و مووچه‌ بڕین...بۆ نموونه‌ ئێستا تاكه‌كه‌س ئاسایشی له‌ مه‌ترسیدایه‌ چی ئاسایشی وه‌زیفی كه‌ پیشه‌كه‌یه‌تی و چی ئاسایشی ده‌روونی ترس له‌نه‌خۆشی و چ ئاسایشی جه‌سته‌ی ترس له‌ بۆمبارانكردنی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان..

،،

له‌دۆخێكی له‌م جۆره‌دا تاكی كوردی له‌بری په‌نا بردن بۆ گه‌ڕان به‌دوای واتادا،واتی مرۆی راسته‌قینه‌ نه‌ك مرۆیه‌كی به‌رخۆر و به‌رهه‌مهێنه‌ر مرۆیه‌ك خاوه‌ن ئامانجی باڵا وبه‌ها مرۆییه‌كان بێت و گه‌ران بۆ مانا به‌خشین به‌ بێ مانایه‌كانی ژیان چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ دۆخی( Crissis of meaning ) واته‌ قه‌یرانی مانا،به‌و جۆره‌ی مرۆڤ نه‌ ئامانجی ده‌مێنێت و ژیان نه‌ به‌های ده‌مێنێت بۆیه‌ مرۆڤ له‌بری په‌نابردن بۆ مانابه‌خشینه‌وه‌ به‌ بێ ماناكردنه‌كان مرۆڤێكه‌ شه‌ڕ ده‌كات له‌ پێناوی مانه‌وه‌دا...واته‌ صيراع من اجل البقاء و ململانێ له‌ پیناوی مانه‌وه‌دا...

تۆ كه‌ سه‌ردانی دایكت ناكه‌یت له‌به‌ر دایكت نییه‌ به‌ڵكه‌ له‌به‌ر مانه‌وی خۆته‌ تۆ كه‌ له‌ هاوڕییه‌كانت دور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ پیناوی مانه‌وه‌دایه‌ كه‌ ماستاو ده‌كه‌یت بۆ مانه‌وه‌ته‌ تۆیه‌ك ئاماده‌ی ژیانی كۆیلایه‌تی قبوڵ بكه‌یت له‌پێناوی مانه‌وه‌دایه‌...كه‌واته‌ مانه‌وه‌ هوونه‌ره‌ ...ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ له‌م دۆخه‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌جیهانی تازه‌وه‌ و گلۆبالیزه‌یشنه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌شه‌كه‌ی تری كه‌ پشكی شێری به‌ره‌كه‌وێت دوو حیزبی حوكمڕان لێ به‌رپرسیارن