د. گۆران عەبدوڵا: وەزیری تەندروستی شکستیهێناو باشتروایە دەستلەکار بکێشێتەوە

د. گۆران عەبدوڵا: وەزیری تەندروستی شکستیهێناو باشتروایە دەستلەکار بکێشێتەوە

526 خوێندراوەتەوە


لەم دیدارەدا لەگەڵ " دیبلۆماتیک مەگەزین"، دکتۆر گۆران عەبدوڵا، پزیشکی هەناوی و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە سیاسەتی تەندروستی، دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەدوێت و ڕەخنە لە ڕێکارو سیاسەتی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی دەگرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.

دیبلۆماتیک مەگەزین: بە بڕوای ئێوە، کە جگە لە پزیشێکێک چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، هۆکاری دووەمی شەپۆلی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چیبوو؟

د. گۆران عەبدوڵا: بەڕاستی هۆکارەکان زۆرن ئەگەر ئێمە بێینەسەر ئەوهۆکارانەی کە بۆچی لەکوردستاندا بەمشێوازە خراپە بڵاوبۆتەوە، هۆکاری یەکەمیان بەڕاستی شکستی تەندروستیە لەهەرێمی کوردستان، شکستی وەزارەتی تەندروستیە ، بەتایبەتی وەزیری تەندروستی، کە پێناچێت هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆئەم پەتایە هەبووبێ، ئێمە ڕۆژی یەکەمی پەتاکە لە ووهانی چین، من وە هاورێکانم و هاوپیشەکانم، بەڕاستی هۆشیارم کردنەوە ئاگاداریمان بڵاوکردەوە کە ئەمە ڤایرۆسێکی مەترسیدارە، ئەمڕۆبێ یان سبەی کوردستانیش دەگرێتەوە، تکایە باپلانمان هەبێت، خەڵک وشیار بکەینەوە کەمپینی هۆشیار کردنەوە بکەین، شتەکانی نەخۆشیەکە دابینبکەین، بزانین چۆن چارەسەری نەخۆشەکان دەکەین نەخۆشخانەکانمان پزیشکو کارمەندانمان ئامادەبکەین، بۆئەم بەڵایە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەتی وەزیر و بەڕێوبەرە گشتییەکان کەمتەرخەم بوون، لەسەرەتادا بە ئیهمالی مەوزوعەکەیان وەرگرت، کە ڤایرۆسەکە ڕووی لەکوردستان کرد بەمشێوازە بڵاوبۆتەوە، دیارە هۆکاری تریش هەیە بەڕاستی بەهۆی شکستی دەسەڵاتی سیاسی بەشێوەیەکی گشتی، بەهۆی ئەوهەموو قەیرانەی کە دەسەڵات دروستی کردووە لە نەبوونی موچەو بێکاری، بارودۆخێکی خراپ ڕووی داوە کەجۆرێکە هاوڵاتی هیچ بڕوایەکی بەم دەسەڵاتە سیاسیە نەماوە، تەنانەت بڕوای بە مەسجە تەندروستیەکانیشی نەماوە، بەداخەوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسەکەوە، تا ئاستێکی زۆر هەرێمی کوردستان سەلامەت بوو، ئەوە بەرهەمی ڕێو شوێنەکانی حکومەتی هەرێم بوو یان هۆکاری خۆپارێزی و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان؟

د.گۆران عەبدوڵا: بە بروای من هەردوو مەسەلەکە ڕۆڵیان بینی، هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو دەسەڵاتێکی ئەمنی کە هەر لەسەرۆک وەزیرانەوە بیگرە هەتاکو وەزیری ناوخۆ، تەنانەت وەزیری تەندروستیش کۆمەڵێک خەڵکی حیزبی و کۆمەڵێک سەربە دەزگا ئەمنیەکانن، وە ئەوەی زۆر زۆر باشیش شارەزاییان لێی هەبێت، چۆنێتی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگایە، لەم بابەتەدا بەڵێ توانیان بەدەرکردنی کۆمەڵێک بڕیار وەک قەدەغەی هاتووچۆ، کەرەنتینەکردنی خەڵک و نەهێشتنی جموجوڵ، ئەگەر بتوانین وشەی سەرکەوتوو بەکار بێنین ئەتوانین بڵین بەڵێ دەسەڵاتی سیاسی لەمەدا توانی ئەم کارانە بکات، بەڵام لەبەرامبەردا شکستی هێنا هۆشیاری بڵاو بکاتەوە، شکستی هێنا لەوەی ڕاهێنان بە کارمەندو پزیشک بکات، پێداویستی پزیشکی و دەرمان و نەخۆشخانەکان ئامادە بکات، لەوەدا شکستی هێنا، وەلەو لاشەوە خەڵکی ئێمە هەتاکو توانیبێتی هاوڵاتیان ئەوەندەی پێیان کرابێت دەستیان گەیشتبێت بەزانیاری، خۆیان پاراستوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سەرباری قەیرانی دارایی و نەبوونی موچە، خەڵک هێشتا پابەند بوو بە ڕێنمایەکانەوە بەڕاستی، جابۆیە پێموایە هۆکاری سەرەکی ئەم شەپۆلە کەڕووی لەهەرێمی کورستانە بەدەرەجەی یەکەم دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتی سیاسی، ئەوەی کە یەکەم جار خەڵک زۆر نەیگرت، ئەوەبوو کە خەڵک زۆر پابەند بوو بە ڕێنمایەتەندروستیەکانەوە، نەک ئەوەی دەسەڵات توانی بێتی سەربکەوێت بەسەریدا.


دیبلۆماتیک مەگەزین: ڕۆڵی وەزیرو وەزارەتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا چۆن لێکدەدەنەوە؟

د. گۆران عەبدوڵا: ڕۆڵیکی زۆر خراپ، تابڵێی خراپ، لەسەر چەند ئاستێک خراپیەکە دەرکەوەتووە، یەکەم ئاستیان ئەوەیە لەپێدانی زانیاریا سەرکەوتونەبوون، لەشێوازی پێدانی زانیارییەکان سەرکەوتونەبوون، لەکۆکرنەوەی داتاکان سەرکەوتوونەبوون، لەشێوازی لەشێوازی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە سەرکەوتوونەبوون، ئامێرەکانی دەستنیشانکردن بەخێرایی هێنایانە کوردستان، کەهێناشیان بەشێوازێکی زۆر نازانستی، لەرێگەی تێکەڵکردنی دەیان سامپڵی دەیان نەخۆش بەیەکەوەو بەیەک سامپل بۆئەوەی بەحسابی خۆیان بوجەیەکی کەمتری تێدا سەرف بکرێت بەم شێوازە نازانستیانە کردیان، شێوازی کەرەنتینەکردنی خەڵک شێوازێکی زۆر هەڵەبوو، ئەوەی کەبینیمان لەشوێنێک ئوتێلێک، خەڵک کەرەنتینە دەکرا، لەکاتێکدا کە بەرپرسە حیزبەیەکان وەک خۆیان دەڵێن لە ڤی ئای پی، شێوازی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان ڕوون نییە ئەو چارەسەرانەی کە لەکوردستان بەکار دێت بەڕاستی هیچ بنەمایەکی زانستی نییە، ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان بۆئەم شەپۆلە باش نەبوو لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستیەوە، ئەو مەسجانەی کە وەزیری تەندروستی خۆی پێشکەشی دەکرد، دنیایەک دژایەتی تێدابوو لەنێوان لێدوانەکانیان کەچەند ڕۆژێکیان بەین بوو، ئەمانە بەراستی شکستی خودی وەزیری تەندروستیە کەپێموایە بەڕاستی شکستی هێنا لەم بابەتەو باشتروایە دەستلەکار بکێشێتەوە، چونکە ئەگەر دەست کار نەکێشێتەوە، ناتوانێت ئیدارەی قەیرانێکی وابکات، چونکە بەداخەوە ئەوەی دەبینین کەلەژێر کاریگەری دەزگائەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کاردەکات و ئەوەندە بۆ بەرژەوەندی گشتی کار ناکات.


دیبلۆماتیک مەگەزین: زۆرجار بۆ ئەوەی هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان ببن و خۆیان بپارێزن، لە لایەن وەزیرو بەرپرسانی تەندروستییەوە، پێشبینی مەترسیدار ڕادەگەیەنرێت، خراپی بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە لەچیدایە؟

د. گۆران عەبدوڵا: بەڕاستی زۆر زۆر خراپە، یەکەم ئەگەر تۆ پێتوایە کە وەزیر یان هەر هەربەڕێوبەرێکی گشتی یان هەر بەرێوبەرێکی تەندروستی، ئەگەر ئەم تەکتیکە بەکار دەهێنێت و پێیوایە بۆ ترساندنی هاوڵاتیان بەکاری دەهێنێت و بۆئەوەی خەڵک پابەندبێت ئەوە، ئەوە جارێ خاڵی یەکەم درۆکردنە لەگەڵ خەڵکدا، دووەم لەگەڵ خۆشیدا، چونکە نازانێ وادەبێت یان وانابێت، ئەمە خاڵی یەکەم، خاڵی دووەم بەکارهێنانی ئەم جۆرە لەترساندنە ئەوەندەی کاریگەری خراپی لەسەر دەروونی خەڵک هەیە، ئەوەندی کاریگەری لەسەر دروستکردنی دڵەڕاوکێ هەیە لەناو خەڵکدا، ئەوەندە کاریگەری نییە بۆ پابەندبوون، بەداخەوە ئێمە دەزانین لەڕێگەی توێژینەوەوە زۆر بەڕوونی دەرکەوتووە کە دڵەڕاوکێ و ترس بەرگری لەش کەمدەکاتەوەو ئیستیعدادی کەسەکە بۆ نەخۆشکەوتن بەم جۆرە ڤایرۆسانە زیاتر دەکات، لەلایەکی ترەوە ترساندو تۆقاندنی خەڵک وادەکات خەڵک پەنابەرێتە بەر کۆمەڵێک چارەسەرو کۆمەڵێک کەرەستەی پزیشکی کەڕەنگە هیچ سودێکی نەبێت، وەک ئەوەی لەکوردستاندا ئەیبینن، بەڕاستی خەڵک بەلێشاو روودەکاتە کۆمەڵێک چارەسەر کەهیچ بنەمایەکی زانستیان نییە، بەتایبەتی ئەودەرمانانەی کە لەکوردستاندا بەکار دەهێندرێت، هایدۆکلۆکسین ئەلۆرین، ئەزیسرۆمایەسینە، لێکسن، ئەوەی کەخوێن خاو دەکاتەوە، ڤیتامینەکان، بەجۆرێک لەجۆرەکانی ئەبینین لەکوردستاندا مافیاکانی بواری دەرمان ئەم دۆخی ترس و دڵەڕاوکێیەیان لەناوخەڵکا ئیستیغلال کردووە بۆ ئەوەی کەرەستەو دەرمانەکانیان ساغ بکەنەوە، بەنرخێکی زۆر بەرز، لەکاتێکدا ئەگەر بڵێن دۆخەکە خراپە هۆکارەکەی ئەوانن هۆکارەکەی شکستی ئەوانە، بەرێوبەرێکی گشتی یان وەزیری تەندروستی، دێتە سەر میدیاکان و دەڵێت: ئیتر کارەسات ئەخوڵقێت وەهیچ ماڵێک نامێنێ لەکوردستان کە ئازیزێکی لەدەست نەدات، ئەمە داننانە بەشکستی ئەوکەسە یان دانانە بەشکستی ئەو وەزیرە، ئەگەر تێبینی بکەین هەموو خەتاکە دەخەنە سەر هاوڵاتی و وەبیانووە حازرەکەیان ئەوەیە خەڵک وشیار نییەو خەڵک بەگوێمان ناکات، لەکاتێکدا وانیە بەڕاستی ئەوە خەڵکە چۆتە ماڵەوەو خۆی کەرەنتینەکردوەو خۆی دەپارێزێت، لەنێوان هەڕەشەی کۆرۆنا و برسیبوون و مردنا، هەندێک هەڕەشەی کۆرۆنایان هەڵبژارد، بەڵام ئیستاکە هەردوو هەڕەشەکە ڕووی لەخەڵک کردووە، لەئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی ئەم دەسەڵاتە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: جگە لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا، چۆن دەتوانێت نەخۆشییەکە تێپەڕێنێت؟

د.گۆران عەبدوڵا: ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە، نەخۆشی ڤایرۆسی بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری کەمە یان چارەسەری نییە، ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە کێشە بۆ سیستمە تەندروستیەکان، وەک ئەم نەخۆشیە نەخۆشی ڤایرۆسین، وە زوو بڵاو دەبنەوەو چارەسەریشیان نیی، بەڵام کۆمەڵێک هەنگاو هەیە کۆمەڵێک هەنگاوی زۆر سادە هەیە، ئەکرێت کەسەکە بیگرێتەبەر بۆئەوەی هەم خۆی بپارێزێت وەهەم تێیپەڕنێت، من جارێکیتر دەگەرێمەوە ئەو خاڵەی کە کۆمەڵێک دیعایەو ڕیکلامی بازرگانی ئەکرێت بۆکۆمەێک دەرمان کەلە بنەڕەتدا هیچ کایگەریەکی نییە، بۆ نمونە هایدۆکلۆکسین ئەکوین، کە ئەمە دەرمانی مەلاریایە، دەرکەوتووە نەک کاریگەری نییە بەڵکو زەرەریشی هەیە، ئەوانەی لەسەر هایدۆکۆکسین ئەکوین بوون زیاتر مردون وەک ئەوانەی لەسەر ئەو دەرمانە نەبوون، وەئەمەش زۆر بەڕوونی لەتوێژینەوەکان دەرکەوتوە، وەڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی، وەدەزگاکانی بەریتانیا، زۆر وڵات بەڕوونی قسەیان لەسەری کردووە، کە لە پڕۆتۆكۆلەکانی ئەوان نەماوە وەک چارەسەر، بەداخەوە لەکورستان هێشتا بەکار دەهێندرێت، چارەسەری یەکەم بەخۆپارێزی دەبێت، ژەمارەیەکی کەم لەخەڵک بەسەختی توش دەبێت، ئەوانەی کەنەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، ئەوانەی کەبەساڵاچوون، بەڵام بەداخەوە دەبینین لەکوردستاندا نازانم هۆکارەکەی چیە ئەوەتا گەنجیش گیان لەدەست ئەدەن بەداخەوە، کەئەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، وەمردنی ئەو گەنجانە بەدڵنیایەوە نا تەبیعییە، زۆربەی ئەوانەی دەمردن بەکۆرۆنا ئەوانەن بەساڵاچوون، وەئەوانەن کەنەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە.


دیبلۆماتیک مەگەزین: زۆرکەس لە بێتوانایی کەرتی تەندروستی دەترسن لە ئەگەری زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکەدا، ئەم ترسە تا چەند لەجێگەی خۆیدایە؟

د. گۆران عەبدوڵا: بەڕاستی لەجێگەی خۆیدایە وەک لەسەرەتادا وتم خەڵک متمانەی بەسیستەمی تەندوستی نەماوە، سەرۆکی حکومەت خۆی لەسەرەتای نەخۆشیەکە هاتە سەرمیدیاکان وتی تواناکانی سیستەمی تەندروستی سنوردارەو لاوازەو توانای ڕوو بەڕوو بوونەوەی هەڕەشەی وامان نییە، خۆیان دانئەنێن بەمەدا، بۆیە خەڵک ناحەقی نییە کە متمانەی نابێت بە بەسییتەمەکە، بەڵام لەولاشەوە دەبێت بە ویژدانەوە قسە بکەین، زۆربەی هەرە زۆری پزیشکەکانمان، کارمەندە تەندروستیەکانمان خەلکی زۆر دڵسۆزن، خەڵکی زۆرباشن، خەڵکێکن لەئاستێکی بەرزی زانستی، بەڵام بەداخەوە لەناوسیستەمێکی تەندروستی سەقەت و دواکەوتوودان، دەسەلاتێکمان هەیە کەقەدرو حورمەتی ئەوان ناگرێت، موچەو ئیمتیازاتی باشیان بۆدابین ناکات، بۆیە بەتەواوەتی سیستەمەکەمان شکستی هێناوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: زۆرکەس هەن کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووەو بڕوایان بە نەخۆشخانەکان نییە، ڕێنماییت چییە بۆ ئەو کەسانە؟

د. گۆران عەبدوڵا: ئەوانەی کەبەسوکی توشدەبن ئەوانەی کەتەنها تایەکی کەمیان هەیە، یان کۆکەیەکی کەمیان هەیە، یان گیان ئێشەیەکی کەمیان هەیە، هیچ نیشانەی دیکەیان نییە، تەمەنیان بەرەو سەرەوە نییە، نەخۆشی درێژخایەنیان نییە، بەڵێ دەکرێت لەماوە خۆیان کەرەنتینە بکەن، نەچنە دەرەوە، ئاو زۆر بخۆن سەوزەو میوە زۆربخۆن، پاراستۆڵ بەکاربێنن، بەڵام ئەگەر هەر کەسێک نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، تەمەنی بەرەو سەرەوەبوو، یان نیشانەکانی قورس بوو، بۆ نموونە تایەکی بەرزی هەبوو، بەپاراستۆڵ دانەبەزی، کۆکەیەکی بەردەوامی هەبوو، بەهیچ شتێک چاک نەبێت، تەنگە نەفەس بێ لەکاتی قسەکردناو قسەی بۆنەکرێت، ئەمانە دەبێت سەردانی نەخۆشخانەبکەن، چونکە ئەمانە پێی ویستایان بەدەرمانە پێیویستیان بەئۆکسجینە، بۆیە دەبێت بزانین کێ خۆی کەرەنتینە دەکات لەماڵەوەو کێش خۆی کەرەنتینە ناکات و دەبێت بچێت بۆ نەخۆشخانە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس