ورده‌كارى یاسایی، ده‌ستبه‌رداربوون له‌ خانه‌نشینى چییه‌؟

ورده‌كارى یاسایی، ده‌ستبه‌رداربوون له‌ خانه‌نشینى چییه‌؟

235 خوێندراوەتەوە

چۆمان محمد

بەپیی یاسای چاكسازی لەموچەودەرمالەوخانەنیشینی ژمارە۲ سالی۲٠۲٠ لەمادەی ۷ برگەی ٤ دەلیت (ئەندام پەرلەمان بە ئارەزومەندانە مافی دەستبەرداربون لە ماف و شایستەی خانەنیشینی هەیە، بەمەرجێك لەماوەی ۳٠ رۆژ لە بەرواری بەركاربونی یاساكەوە داواكاری دەستبەرداربون پیشكەش بكات)

ئەوەی شیاوی ئاماژە پیكردنە:

۱_لەراستیدا ئەم برگەیە پیچەوانە و دژە لەگەل چەندین نەمای یاسای تر چونكە ماف كاتێك شیاوی تنازل و دەستبەرداربونە كە شیاوی دان بێت وبونی هەبێت و جێگیر بوبێت،بەلام مافی خانەنیشینی لە كاتی داواكاری دەستبەرداربون و پركردنەوەی فۆرم ئەندام پەرلەمان مافەكانی بۆ جێگیر نەبوە،چۆن دەكرێت ئیستا تنازلی لێبكات،ئەمە خللیك بو دەبو لەیاساكەدا بونی نەبوایە.


۲_خانەنیشینی پەرلەمانتار بەپیی یاسای ژمارە ۱۳ سالی ۱۹۹۹ پرلمان جێگیر كراوە كە بەپی هەمواری دوەمی یاساكە دەلێت لەكاتی(تەواوبونی ماوەی ئەندامێتی،نەمانی ئەندامێتی،یاخودنەتوانی ئەركەكانی جێبەجیبكات)لەوبارانەدا موچەی خانەنیشینی پیدەدەرێت،كەوایە دیسان دەردە كەویت ئەم مافە بۆ ئیستای پەرلەمنتار ثابت نەبوە


۳_پاشان پاڵپشت بە ماددەى (21) لە یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ژماره‌ (27)ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێم هه‌روه‌ها ماددەى (33/ یەکەم) لە یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ژماره‌ (9)ى ساڵى 2014 ى بەرکار لە عێراق كە لەهەرێم كارپیكراو نیە دووپاتى ئەوە کراوەتەوە کە رێگه‌ پێدراو(جائز) نییه‌ ته‌نازول له‌ مافه‌كانى خانه‌نشینى بكرێت دەستبەرداربون بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك و هه‌ر جۆره‌ ته‌نازولێك له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ پوچه‌ڵكراوه‌ داده‌نرێت و به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێت و اعتباری نیە ئەمەش لەسەر بنەماى ئەوەیە کە خانەنشینبوو دەبێت پێشتر برە پارەی خانەنشینى دابێت بە بڕ و رێژەیەک بەدەر لە رەزامەندى و ئیرادەى خۆى و لیبرانی بۆكراوە،بۆیە کارێکى منتقی نیە کەسێک پارەیەکى دابێت بە لایەنێک و دواتر تەنازول بکات لەوەرگرتنەوەى ئەو بڕە پارەی چەندان ساڵە داویەتى بەو لایەنە،

،،

لە هەمانکاتدا مافى خانەنیشینى مافێکى تەنها پەیوەست نیە بە خودى خانەنشین بووەکە، بەڵکو بەگوێرەى یاسا و هەبوونى مەرجەکان مافەکە دەگوازرێتەوە بۆ خلف واتا میراتگرانی دوای مردنی خۆی ، بۆیە لەم کاتەدا ئەم تەنازولکردنەی پەرلەمانتاران کاریگەرى لەسەر مافى شایستەبوانى یاسایى خانەنشینى دروست دەکات، رێكارێكی نامۆ یە لەگەل كاری تشریعی و بنەماكانی خانەنیشینی یەكناگریتەوە


٤_یاساكە دەلێت ئەندام پەرلەمان ئارەزومەندانە دەتوتنێ دەستبەرداری مافی خانەنیشینی بێت،لیرەدا ئەم برگەیە شمولی پەرلەمانتاری خولەكانی پیشو ناكات،چونكە بەپیی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەندام پەرلەمان مەبەستی پەرلەمانتاری ئەو خولەیە كە سیفەتەكەی هەیە ،چونكە بەتەواوبونی خولی پەرلەمانتاری سیفەتەكەی لەدەست دەدات.


٥_خانەنیشینی پەرلەمنتار موچەی پلە بالا هەنگاوێكی بچوكی چاكسازی راستەقینەیە،بەلام زۆر گەورەكراوە لای خەلكی ،ئیستا بەو هەمو خلل و هەلانەی لەسەریەتی حق وایە بۆ میژوش بێت تا بەتەواوەی خانەنیشینی پلە بالاكان چارەدەكرێت ئەم خولە دەستبەرداری ببن وەك هاوسۆزی و بۆ ئەم دۆخە سەختە و كردنەوەی دەروازە بێت بۆ هەنگاونان بۆ نەهشتنی خانەنیشینی پلە بالاكان و رێكخستنەوەی بەشیوەی یاسای دروست
چۆمان محمد
پاریزەری راوێژكار