مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم
دكتۆر عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت: كاتێك دیراسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیم ده‌كرد (ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره خولیای بووم ) له‌وه گه‌یشتم كه‌من ناتوانم له‌بارودۆخی ئێستای ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه تێبگه‌م، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌و ڕووداوانه نه‌گه‌م كه ڕوویانداوه له سه‌رده‌مه‌كانی ڕابوردوو، هه‌ریه‌كێك له‌و ڕوداوانه، كه‌م تازۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتارو بیربۆچونی ئێستای عێراقیه‌كان هه‌یه.
داگیركاری ئینگلیز
له‌میانه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مداو له كۆتایی ساڵی ١٩١٤ ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه هێرشی ده‌ستپێكرد به‌ره‌و ويلاتهكانی سه‌ڵته‌نه‌ی عوسمانی له عێراق، ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئیعلانی جیهادی كرد دژی هاتنی ئینگلیز بۆ عێراق، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی عوسمانی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بوو حوكمی عێراقی دهكردو سیاسه‌تی هیچ گه‌شه‌یه‌كی نه‌به‌خشی بوو به‌عێراق وێڕای ئه‌وه سیاسه‌تێكی دروستی نه‌بوو به‌رامبه‌ربه عێراق و به‌تایبه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه، ئه‌مه‌وای نه‌كرد كه شیعه‌كان و پشتبكه‌نه ده‌وڵه‌تی عوسمانی و بهڵكوهاتن به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه، زانایانی ئاینی ڕۆڵێكی باشیان بوو دژی داگیركاری و شان به‌شانی سوپای عوسمانی.
دوای بهرگریيهكی زۆر سوپای ئینگلیز توانی له ١٧ی ئازاری ساڵی ١٩١٧ بێته به‌غداد و به‌و شێوه هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بگرێت، و ئینگلیزه‌كان ڕایانگه‌یاند ئێمه‌وه‌ك ڕزگاركهرهاتووین نه‌ك داگیركه‌ر.
دكتۆر عه‌لی وه‌ردی له كتێبی ( مێژووی نوێی عێراق – به‌رگی پێنجه‌م ) ده‌ڵێت: یه‌كێك له پیاوهبهتهمهنهكان باسی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆده‌كردم و ده‌یگوت ئێمهلهسهرهتای جه‌نگدا له‌مزگه‌وته‌كاندا دوعامان ده‌كرد خوا موسوڵمانه‌كان به‌سه‌ر كافره‌كاندا سه‌ربخات، چونكه ئه‌وسا هێشتا هه‌رله‌ژێر كاریگه‌ری جیهاددا بوین، به‌ڵام له ڕۆژانی دوای جه‌نگدا دوعامان ده‌كرد خودا تورك له‌ناوبه‌رێ و ئینگلیز سه‌ربخات به‌پێی ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێ كوفر به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام زوڵم به‌رده‌وام نابێت.

له‌هۆیه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش
كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و پاڵنه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ئابوری كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رپابوونی شۆڕشی بیست دژبه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له عێراق:
یه‌كه‌م: عێراقیه‌كان له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له سهرجۆرێك له ژیان ڕاهاتبوون، خۆیان گرفتی خۆیان چاره‌سه‌رده‌كرد، په‌نایان نهدهبردهبهر حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان بوایه بۆچاره‌سه‌ركردنی ده‌چونه لای موختار یان زانایه‌كی ئاینی، هه‌ندێكیان پێیان وابوو په‌نابردنه بهرحكومهت بێ ده‌سه‌ڵاتیه پیاوی ئازا خۆی تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كه‌مته‌رخه‌م بوو له جێبه‌جێكردنی یاسا‌و واسته‌و به‌رتیل حكومه‌تی داڕزاندبوو.
كاتێك سه‌رده‌می داگیركاری دێت و ئینگلیزه‌كان حكومی عێراق ده‌كه‌ن جۆرێكیتر له فه‌رمانڕه‌وایی هاته‌كایه‌وه كه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵیدا ڕانه‌هاتبوون و پێچه‌وانه‌ی پێشوو جۆرێك له توند جێبه‌جێكردنی یاسا‌و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رتیل و واسته ئه‌مه وایكرد خه‌ڵك بێزاربێت و به‌ئاسانی پێی ڕانه‌یه‌ت.
دووه‌م: توندوتیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و ڕێز نه‌گرتنی كه‌سایه‌تیان و شكاندنی هه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵسوكه‌وتی توندی هه‌ندێك له حاكمه ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌گشتی و عه‌شایه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی ، چونكه زۆربه‌یان كه‌م ئه‌زمون و ته‌مه‌نیان كه‌م بوو.
جه‌نه‌راڵ هالدین ده‌ڵێت:(هه‌ڵسوكه‌وتی توندی حاكمه به‌ریتانیه‌كان له‌گه‌ڵ عهشایهرهكانداو كه‌م ئه‌زمونی له حوكمڕانی لای ئه‌وان گرنگترین هۆكاری شۆڕشی بیست بوو ). له‌و حاكمانهی كه‌خه‌ڵك لێیان توڕه‌بوو (مێجهردیلی كه حوكمی دیوانییه‌ی ده‌كرد ) و (كۆڵۆنیل لیچهن كه حوكمی موسڵی ده‌كرد و دواتر گوازرایه‌وه بۆڕومادی ) ، جگه‌له‌مانه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و سه‌ربازه ئینگلیزانه‌ی كه به ڕه‌گه‌ز هیندی بوون و له‌نێو سوپای ئینگلیزدا خزمه‌تیان ده‌كرد هۆكارێك بوو بۆ توڕه‌بونی خه‌ڵك و دروستبونی گرژی.
سێهه‌م: پێشتر عوسمانیه‌كان سیاسه‌تی ( پهرتكهو زاڵبه ) یان به‌رامبه‌ر عه‌شایه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنا كه هۆكاربوو بۆ لاوازكردنی عه‌شایه‌رو دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان عه‌شایه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك نه‌گرن، به‌ڵام كاتێك ئینگلیز عێراقی داگیركرد سیاسه‌تێكی تری بهرامبهرعهشایهر په‌یڕه‌وكرد ئه‌ویش سیاسه‌تی یه‌كگرتنی عهشایهربوو نه‌ك په‌رتكردنی، لهههرناوچهیهكی عێراق سه‌رۆك هۆزێكی هه‌ڵده‌بژارد و پاره‌و چه‌كی ده‌دایه ئه‌و به‌رپرس بووله پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵیدا چاك ده‌بوو له‌چاو سه‌رۆك هۆزه‌كانی تر و باجیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌كرده‌وه ئه‌ویش لای خۆی فه‌رمانی ئه‌وانی جێبه‌جێده‌كرد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئینگلیزی ده‌پاراست، ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خراپكرد ئه‌وه‌بوو له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك هۆزه‌كاندا ئینگیلز ڕچاوی نه‌ریتی عه‌شایه‌ری نهدهكردكه له‌دانانی سه‌رۆك هۆزدا پشتاو پشت مابونه‌وه، به‌ڵكو كه‌سێكی هه‌ڵده‌بژارد كه دۆست و ملكه‌چی خۆیان بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وت زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاند به ئینگلیز، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی هۆزه‌كانی تردژی ئه‌م سه‌رۆك هۆزانه بون دژی خودی ئینگلیزنهبوون.
چواره‌م: زیادكردنی باج به ڕێژه‌ی سێ قات زیاتر، ئه‌مه‌ش بارگرانیهك بوو به‌سه‌ر بازرگانه‌كانه‌وه، جگه له‌وه به‌هۆی زیادبونی پاره‌وه هه‌ڵاوسان له بازاڕه‌كان دروست ده‌بێت و نرخی شتومه‌ك چه‌ند قات ده‌چێته‌سه‌ر.
پێنجه‌م: سه‌پاندنی بڕیاری ئینتیداب به‌سه‌ر عێراقدا ، له ٢٥-٤-١٩٢٠ بڕیاره‌كانی سانڕیمۆی (عوسبه‌تولئومه‌م) له ئه‌وروپا ده‌رچوو كه بڕیاری ئینتیدابی عێراقی دابوو له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، ئه‌م بڕیاره له ١ی ئایار گه‌یشته ویلسن له به‌غداد ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه له ڕۆژنامه‌ی ( العرب ) خه‌ڵك كه‌وتنه ده‌ربڕینی بێزاری و ناڕه‌زای دژبه بڕیاری ئینتداب.
هاوكاری نێوان ئهفهندییهكان و مه‌لاكان
پاش هاتنی ئینگلیز لێك نزیك بونه‌وه‌یه‌كی باش ڕویدا له‌نێوان توێژی ڕۆشنبیر و خوێنده‌واره‌كان كه پێیان ده‌وترا ( ئهفهندییهكان ) و تویژی زانایانی ئاینی (مه‌لاكان ) ئه‌م هاوكاری و پێكه‌وه كاركردنه ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له نزیك بونه‌وه‌ی توێژه كانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌تی له كاتی شۆڕشدا.
ئه‌مه ڕێخۆشكهربو بۆ په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی له به‌غداد كه پێكهاتبوون له ئه‌فه‌ندی و مه‌لاكان كه‌داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد و په‌یدابونی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی له‌كه‌ربه‌لا ئامانجی كۆمه‌ڵه قبوڵ نه‌كردنی حوكمی ئینگلیز وداوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد.
سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی له به‌غداد و كه‌ربه‌لا سه‌ره‌تا بیریان له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی چه‌كداری دژی ئینگلیز نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكو وای بۆده‌چوون له‌رێگه‌ی داواكردنی ئاشتیانه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئینگلیز پێیدابون له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بهێننه‌دی.
به‌ڵام بیری شۆڕشی چه‌كداری لای سه‌ییدو سه‌رۆك هۆزه‌كانی فوراتی ناوه‌ند گهڵاڵهببوو.
بڵێسه‌ی شۆڕش
بێگومان چه‌ندین ڕوداو له‌شوێنه جیاوازه‌كان ڕویاندا له نێوان ئینگلیزه‌كان و خه‌ڵكدا به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م ڕوداوه دابنرێت به هۆكاری بڵێسه‌ی شۆڕش و سه‌ره‌تای شۆڕشی بیست.
له ٣٠ ی حوزیرانی ساڵی ١٩٢٠مولازم هیات یاریده‌ده‌ری حاكمی سیاسی رومێسه له باشوری عێراق شێخ شه‌علان ئه‌بو ئه‌لجون كه سه‌رۆكی هۆزی ( زهواڵم ) بوو بانگ ده‌كات به‌بیانوی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به حكومه‌ت، كاره‌كه به‌هێمنی به‌ڕێوه ناچێت، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان شێخ شه‌علان و ملازم هیات دروست ده‌بێت ، به‌وهۆیه‌وه شێخ شه‌علان به‌ند ده‌كرێت به‌نیازی ئه‌وه‌ی بینێرێت بۆ دیوانیه، به‌ڵام هۆزی زهواڵم به‌مه ده‌زانن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گاكه‌و شێخ شه‌علان ڕزگار ده‌كه‌ن.
له ١١ ی ته‌مموزی ساڵی ١٩٢٠ سه‌رۆك هۆزه‌كان له مشخاب (له پارێزگای نه‌جه‌ف )كۆده‌بنه‌وه له ماڵی (شێخ عبدالواحد الحاج سكر) هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌دا بڕیارده‌درێت له سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی ئینگلیز.
شۆڕشی بیست زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی فوراتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕو پێكدادانی قورس دروست ده‌بێت له‌نێوان شۆڕشگێڕان و حكومه‌تی ئینگلیز، شۆڕشگێڕان به‌چه‌كی سوك و به حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌ڕیان دهكردو سوپای ئینگلیزیش وه‌ك به‌رگریكارێك وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌چه‌كی قورس و فڕۆكه ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵك ده‌بویه‌وه، هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه ڕزگارده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی سوپای ئینگلیز ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ونه‌وه ده‌ستی سوپای ئینگلیز، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه ده‌چێته پاڵ شۆڕش، هاوكات له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستانیش شۆڕش و ڕاپه‌ڕین به‌رپاده‌بێت، پێش بەرپا بوونی شۆڕش ( برایم خانی دەلۆ ) پەیوەندی بە ( رەفعەت سمایل بەگ داودە لە دووز و خورشید بەگ دەلۆ لە خانقین ) ده‌كات تاکو ھەریەک لە ناوچەکەی خوی‌دا شۆڕش به‌رپابكات، ھاوکات فشارێک بخەنە سەر کاربەدەستانی ئینگلیز بۆ ئازاد کردنی شێخ مەحمودی حەفید لە دەستبەسەری.
( برایم خانی دەلۆ ) سەرکردایه‌تی شۆڕشی كرد لە دەڤەری گەرمیان لەگەڵ تێکڕای ھۆزی (دەلۆ) و بە پاڵپشتی زۆربەی زۆری ھۆزەکانی تری ناوچەکە لە دژی دەسەڵاتدارانی ئینگلیز ڕاپەرین، لە ماوەی یەک ھەفتەدا شارەکانی خانەقین و دووز و کفری ڕزگارده‌كه‌ن.
شۆڕش تا مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ١٩٢٠ ی خایاند به‌ڵام دواجارشۆڕشهكه له‌لایه‌ن سوپای ئینگلیزه‌وه به‌زه‌بری هێز خامۆش ده‌كرێته‌وه.

شۆڕش له‌نێوان شكست و سه‌ركه‌وتندا
شۆڕش نه‌یتوانی ئامانجهسهرهكییهكهی بهێنێته‌دی كه سه‌ربه‌خۆیی بوو، هه‌ربۆیه به شۆڕشێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام بێدهسكهوتیش نه‌بوو (كه‌له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین )، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی شكستی شۆڕش باس بكه‌ین ده‌كرێت له‌م خاڵانه‌دا كۆی بكه‌ینه‌وه :
١- كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لای شۆڕشگێڕان به‌راورد به زۆری‌و پێشكه‌وتووی چه‌ك لای ئینگلیزه‌كان و بونی هێزی ئاسمانی لای ئینگلزه‌كان و نه‌شاره‌زایی و ڕانه‌هاتنی شۆڕشگێڕان به جه‌نكی سه‌ربازی و ئه‌و سوپایه‌ی كه ڕاهێنرابوون.
٢- درێژه كێشانی شۆڕش وایكرد خه‌ڵك ماندو ببێت.
٣- گه‌مارۆدانی شۆڕش له فوراتی ناوه‌ڕاستدا.
٤- نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی مه‌یدانی.
٥- خیانه‌تكردنی هه‌ندێك له بۆرجوازهكان و ده‌ره‌به‌گه‌كان.
٦- دابڕانی شۆڕش به‌دونیایی ده‌ره‌وه‌ی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شۆڕشی بیست
١- هاوبه‌شی وهاوكاری نێوان شارنشینه‌كان وعهشایهرهكان، چونكه پێشترلهسهردهمی عوسمانیه‌كان هیچ شه‌ڕێك نه‌بوه كه پێكه‌وه‌بن ئه‌م دووتوێژه ناكۆكبوون و یه‌كتریان به سوك سهیردهكردو هیچ كات پێكه‌وه نه‌بون به‌رامبه‌ر به توركه‌كان.
٢- ئه‌م شۆڕشه مۆركێكی ئاینی پێوه دیاربوو كه پێشتر ئه‌و جموجوڵانه‌ی كه‌ده‌كرا زانایانی ئاینی ڕۆڵیان نه‌بوو.
٣- بڵاوبونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی چه‌مكی نیشتمانپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی كه پێشتر نه‌بوو.
٤- به‌رفراوانی شۆڕشه‌كه كه هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه.
ئه‌نجامی شۆڕش
شۆڕشی بیست زیانێكی گیانی و ماددی زۆری گه‌یاند به خه‌ڵك و سوپای ئینگلیز كه مه‌زه‌نده‌كراوه به كوژرانی شه‌ش هه‌زار تا ده‌هه‌زار عێراقی و پێنج سه‌د سه‌ربازی ئینگلیزی و هیندی، جگه له زیانی ماددی كه له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیا كه‌وت كه مهزهندهدهكرابه چل ملیۆن پاوه‌ن، ئه‌مه‌ش خه‌رجیه‌كی زۆر بوو بۆده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا.
جگه له‌و زیانانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێت ئاماژهبكهین به هه‌ندێك خاڵ كه ده‌ره‌نجامی شۆڕش هاتنه ئاراوه وده‌كرێت بهدهسكهوتیش له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
پێش شۆڕش دوو به‌ره‌ی سیاسی جیاواز بونیان هه‌بوو كه به‌كاریگه‌ری بزوتنه‌وه فكری و سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گهڵاڵهببون به‌ره‌ی ( مستهبدیهكان ) و(مهشروتیهكان )، شۆڕشی بیست توانی ئه‌م دووبه‌ره‌یه كۆبكاته‌وه له یه‌ك تێڕوانیندا كه حوكمی عێراقیه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بێت.
شۆڕشی بیست هۆكارێك بوو بۆ داڕشتن و بونیاتنانی فۆرمێكی حوكمڕانی له ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا كه‌ناوی لێ‌نرا ده‌وڵه‌تی عێراق، شۆڕشی بیست به‌ریتانیه‌كانی ناچاركرد عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شانشین و حكومه‌تێكی ده‌ستوری و په‌رله‌مانی بناسێنن و شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م به پاشای ئه‌و شانشینه دیاریبكه‌ن و حوكمی عێراقیش بۆماوه‌ی زیاد له هه‌شتا ساڵ له‌ده‌ستی سوننهدابێت.