ڕابەر عومەر رێشاوى
عیرفان کە چاوگى لهدایكبوونی ئایین و رێبازە تایبەتە رۆحى و فەلسەفیەکانە، سەرەتا وەک تۆوێک کە لە پێغەمبەرێک یان عارفێکدا گەشە دەکات ئیتر وردە وردە دەبێتە درەخت و بەرى ئاین و تەریقەت دەگرێت. ئەو رۆحە عیرفانیە کە چۆن دەبێتە ئاینێک و ئاینەکەى پێش خۆى دەخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە، بۆ خوێندنەوەى ئەوە پێویستمان بە کۆى زانستەمرۆیی و فەلسەفە بوونگەرایینەکانە و لەناویشیاندا زانستى دیاردەناسى کە ئاین وەک خۆى بخوێنێتەوە و پێمان بناسێنێت.
عیرفان وەک کایەکى سەربەخۆ چون لە باخى خۆیدا ئاو نەدراوە، کراوەتە موڵكی ئاین و رێبازێك و لەدوایشدا ئایینخوازهكان بۆ خۆیانیان قۆرخ کردووە و سنوریان بۆ کێشاوە، بهشێوهیهك تهنها له چهتر و بازنهی ئاینەکەى خۆیانهوه خویندنهوەیان بۆ کردووە. بەڵام کە بە چاوى زانستەوە عیرفان دەخوێنیتەوە سەرنج دەدەى بازنەى عیرفان زۆر فراونترە لە بازنەى ئاین و تەریقەتەکان.
،،
گهر بازنەى عیرفان له ناو بازنەى ئیسلامدا ببینی ئهوا سنورت بۆ كێشاوه، بهڵام ئهگهر له ناو بازنەى عیرفاندا ئیسلامیش ببینی ئهوا سنووری بازنەى عیرفان به ههمیشەیی دههێڵیتهوه و بهردهوام لهبهردهم ئاوێنهی وجود خۆی به تۆ دهناسێنیتهوه، رۆحی مرۆڤیش بهردهوام لهم رێبازهدا بهرهو لای خوا به كراوهیی دهمێنیتەوە و پهیامی خۆی لهو خوایه وهردهگرێت و پهیامی خۆشی بۆ ئهو خوایه دهنێرێت، بەوەش فۆرم و شێوه و پێناسه به خودى خودا دهداتهوه تا پێناسهى مرۆڤ و بوون پێکەوە وهرگرێتهوه.
عیرفان وهك كایهكی سهربهخۆ هیشتا كامڵ نیه و باخهوانێكی نیه تا له ناو باخی خۆیدا ئاوى بدات، هۆكارهكهشی شوێنكهوتوانی ئاینهكانن كه به ناوی ئاینەوە سهبارهت به خوا، دهرگا بە رووى ئەم كایه سهربهخۆیەدا دادهخهن و ناهێڵن خوا له هۆشیاریی مرۆڤێكی ترهوه ههناسه بداتهوه و عیرفان له ئاین و تەریقەتێکدا گیرئهدهن و ئاینیش له ههناسهی خۆیاندا قهتیس ئهكهن.
بۆیه عیرفان بۆ ئهوهی سهربهخۆ و رێبازێكی تایبهت به خۆی بێ، دهبێ لهو باڵندهیه بچێت كه سهروهردی له وهسفیدا دهڵێ "ههر له فریندایه و لهسهر هیچ هێلانهیهك نانیشێتهوه تاكو نهكهوێته داوی هیچ نێچیرێك."
ئەوەى لە منەوە دیارە ئەوەیە، سەرەراى ئەوەى عیرفان وەک کایەکى سەربەخۆ نەناسێنراوە، کەچى لەولاشەوە تەریقەتەکان لە رێگەى شێخەکانیانەوە کار بۆ توانەوە و کوژاندنەوەى عیرفان دەکەن.
ئەوەش بە ئامانجى پێکانى دوو مەبەست:
یەکەم: رێگەگرتن لە دروستبوونى تەریقەتى دیکە، هەروەک چۆن رێگە لە بڵابونەوەى تەریقەتى نەقشبەندى گیرا و مەولانا خالیدیان دەربەدەر کرد.
دووەم: تەریقەتە نوێکان بە سروشتى خۆیان لەسەرەتاوە هەڵگرى رۆحى عیرفانین و بەهیچ شێوەیەک ستەم و نادادى دەسەڵات و ناهۆشیارى لە خەڵک قبوڵ ناکەن، ئەمەش مەترسى بۆ ئەو تەریقەتەکەى پێشووتر دروستدەکات کە پێگەى خۆیان لەدەسەڵاتى کۆمەڵایەتى و سیاسیدا قایم کردووە، چونکە بە روخانى پێگەى سیاسى و کۆمەڵاتى ئەوان نانى ئەوانیش دەبڕێت.
ئەوە لاى هەموو لایەک روونە کە ئاین لەسەرەتاوە کە دروستبوو پێغەمبەرەکەى توشى لێدان و دەربەدەرکردن و کوشتن بویەوە، هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن دەسەڵاتەوە. پاش هەزاران ساڵ کە ئاینە نوێکە پێگەى خۆى دائەمەزرێنێت لەرووى کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە ووردە ووردە ئەوە لە بیردەچێتەوە کە ئەم ئاینە لەسەرەتاوە چۆن دروستبووە بەڵکو دەبێتە کۆمەڵێک دروشم و بانگ و سروت، تا ئەگاتە ئەو ئاستەى هەندێک پێى دەوڵەمەند ئەبن و هەندێکى پێ ئەخەڵەتێنرێت، ئاینەکە لە مەبەستە سەرەکیەکەى لائەدرێت.
،،
تەریقەتیش هەر بەم شێوەیە کە لەسەرەتاوە دروستبوو شێخەکەى لەلایەن خەڵک و دەسەڵاتەوە روبەروى و دەربەدەرى و کوشتن دەکردەوە، چونکە ئەو شێخە هەڵگرى رۆحێکى عیرفانى بوو، کەچى ئەمرۆکە شێخەکە لەسەرى دەوڵەمەند دەبێت و پیاوى ستەمکار و گەندەڵ لە پشت راسەرییەوە رادەگرێت. لەباتى خەڵکى فێرى ئەوە بکات رێزى خۆیان بگرن و هۆشیاربن بەوەى رۆحى ئاینەکەیان چییان پێدەڵێت، فێریان دەکات تا رێزى خۆى بگرن و بزانن ئەو چییان پێدەڵێت.
هەروەک سەلەفیەکان لەیەک خاڵدا هاوبەشن ئەویش بێدەنگبوون لەوەى دەسەڵاتى ستەمکار بەرامبەر خەڵکى خۆى دەیکات، ئەویش بە بیانوى ئەوەى دەڵێن ئێمە تەداخولى سیاسەت ناکەین، لەکاتێکدا بێدەنگبوون لە ستەم جۆرێکە لە سیاسەت، چونکە کە بێدەنگ بووى لەوەى دەسەڵات چى دەکات، ئیتر سەرت سەلامەت دەکات.
لە هەمووشى سەیرتر ئەوەیە کە شێخ و بانگخوازى ئەم دوو رەوتە زۆر نازانستیانە و بێ رەچاوکردنى دۆخى سایکۆلۆژی و بارى ئابوورى و کۆمەڵاتى و ئاستى هۆشیارى خەڵک هەر قسەیەک و داوایەک هەیانبێت لە شوێنکەوتوانى خۆیانى دەکەن.
بۆیە ئەم دیاردانە پێمان دەڵێن عیرفان بەدەستى تەریقەت و خوداش بە دەستى ئاین دەمێکە شەهید بوون.
هەتا مزگەوت و تەکیەکان قیبلەکانیان بەم شێوەیە خوار بێت و رووگەیان لە دەسەڵاتەوە بۆ لاى خودا نەگۆردرێن ئەوا هیچ هەناسەیەک نادەن بەم ژیانە جگە لە سۆزى دەروونى و بیرکردنەوەى ناهۆشیارانە.