پێم سه‌یره سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له لایه‌که‌وه یادی چوارده‌ی تهمموز ده‌کاته‌وه و به پشووی ڕه‌سمی له کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له لایه‌کی تریشه‌وه شه‌و و ڕۆژ باسی ئه‌و شۆڕشه ده‌کات که له دژی ڕژێمه‌که‌ی چوارده‌ی تهمموز به‌رپا بوو. له گه‌ڵ ڕه‌خنه و تێبینیدا کورد شانازی به ڕووداو و سه‌روه‌رییه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ده‌کات.
وه‌نه‌بێ ئه‌مه ته‌نها پرسی مێژووی سیاسی بێت، که سه‌ردارانی کورد ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته ناکۆکه‌یان له باره‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ڵکو ده‌توانم بڵێم زۆر له ڕووداوه‌کانی مێژووی گه‌لی کورد و ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان له گوتاری سیاسی کوردی‌دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌ڵس و که‌وتیان له ته‌کدا ده‌کرێت. ئه‌وه‌تا ڕۆژی قه‌بوڵکردنی عیراق له کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (3 ئوکتۆبه‌ری 1932) خه‌ریکه ده‌کرێته ڕۆژی نیشتمانی عیراق، له کاتێکدا ئه‌و ڕووداوه ئه‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی بریتانیا و عیراق بوو له (30 حوزه‌یرانی 1930)، که هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ی به کورد درابوون له کاتی لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ به عیراقه‌وه به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه له گۆڕ نران و کورد له هه‌موو شوێنێک به تایبه‌تی له سلێمانی له دژی به‌نده‌کانی ڕاپه‌ڕی و قوربانی پێشکه‌ش کرد. تۆ بڵێی په‌رله‌مه‌نتارانی کورد له به‌غدا ئاگاداری ئه‌م که‌ین و بهینه بن؟.
،،
ئێستاش له کوردستان که‌سانی وا په‌یدا ده‌بن ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ نیه، که ئه‌وه‌ی له چوارده‌ی تهمموز 1958 ڕوویدا بریتی بوو له پیلانی کۆمه‌ڵه ئه‌فسه‌رێک، که نێویان له خۆیان نابوو ئه‌فسه‌رانی ئازاد و لاسایی کوده‌تای 1952 ناسریان ده‌کرده‌وه. ئه‌مانه به نهێنی و له شه‌وێکی تاریک‌دا پیلانی ڕوخانی ڕژێمێکی سیاسی دەستوریان داڕشت و جێبه‌جی کرد. ئه‌و ڕژێمه سیاسییه‌ی که کوده‌تای له سه‌ر کرا به پێی ده‌ستور کاری ده‌کرد و حکومه‌ته‌که‌ی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هه‌ڵبه‌ته ناتوانین بڵێین هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا بێگه‌رد و خاوێن بوون. هه‌میشه کوڕانی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆک هۆز و توێژی باڵای کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و له به‌رده‌م هه‌ژاران و توێژه‌کانی خواره‌وه‌دا ده‌رفه‌ته‌کان له که‌م که‌متر بوون. ده‌توانین سه‌دان ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌و ڕژێمه بکه‌ین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ناتوانن پاکانه بۆ ئه‌و کرده‌وه‌یه بکه‌ن، که له چوارده‌ی ته‌مموزدا هاته کایه‌وه و ناتوانن له کوده‌تاوه بیکەین به شۆڕش. نیشتمانپه‌روه‌ری و ده‌ستپاکی ڕابه‌ری کوده‌تاکه و لاکردنه‌وه‌ی له هه‌ژارانی وڵات و کۆمه‌ڵێ هه‌نگاو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌تاندا له لایه‌ن عه‌بدولکه‌ریم قاسمه‌وه کوده‌تاکه ناکات به شۆڕش و سه‌رکرده‌که‌ی له ئه‌فسه‌رێکی ده‌سه‌ڵاتپه‌رست وکودهتاچییهوه، ناکات به سه‌رکرده‌یه‌کی قانونی و ده‌ستوری.
قاسم پیاوێکی ده‌ستپاک بوو و هیچ سه‌روه‌ت وسامانی له دوای خۆی به‌جێنه‌هێشت و ده‌سه‌ڵاتی له به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و کار و قه‌وم و قیلهدا به‌کار نه‌هێنا، که‌س و کاره‌که‌ی پاش کوده‌تا هێچ گۆڕانکاری به سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیاندا نه‌هات. ئه‌مانه هه‌موو دروستن، به‌ڵام نابنه پێناسه بۆ ڕژێمێکی سیاسی. دۆسێی که‌سی قاسم، که له‌م دواییانه‌دا بڵاوکرایه‌وه، تیشک ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی تاریکی ژیانی قاسم. پێده‌چێ قاسم گیرۆده‌ی هه‌ندێ گرێی ده‌روونی بووبێت و دۆسێیه‌که‌ی پڕه له داواکردنی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی. ئه‌و که‌له‌ی که له سه‌ر لێوی سه‌رووی بوو هه‌ندێ ئاڵۆزی بۆ دروستکردبوو و به عه‌مه‌لیاتێکی جوانکاری له کۆڵی بووه‌وه.
سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی کردبوو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی بێ ئه‌وه‌ی دۆسێکه‌ی باس له نه‌خۆشییه‌که‌ی بکات. جارێکیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له به‌ریتانیا خۆی ون ده‌کات و که‌س نازانێت چی ده‌کات. هه‌ر به پێی دۆسێکه‌ی ناوی باوکی له جاسمه‌وه گۆڕیبوو بۆ قاسم، به‌ر له‌وه‌ی ببێ به ئه‌فسه‌ر. لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێ له دۆستانی عه‌ره‌بم که زۆر شاره‌زان بۆ ئه‌مه ئه‌وه بوو، که ناوی جاسم تایبه‌ته به عه‌ره‌بی باشوری عیراق و مایه‌ی گاڵته‌پێکردن بوو له هه‌ندێ ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵات و دهستڕۆیشتواندا. پێده‌چێ قاسم هه‌ندێ قه‌رزکوێر بووبێت و گه‌لێ جار و له گه‌لێ که‌س پاره‌ی قه‌رز کردبوو و زۆربه‌ی جاران خاوه‌ن قه‌رزه‌کان له ڕێگه‌ی دادگاوه پاره‌کانیان وه‌رده‌گرته‌وه و له موچه‌ی مانگانه‌ی دادهشکێنرا. هه‌روه‌ها باوکشی هه‌ر له ڕێگه‌ی دادگاوه توانیوێتی نه‌فه‌قه‌ی مانگانه له عه‌بدولکه‌ریمی کوڕی وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت قاسم بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه موچه‌یه‌کی باشی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه قه‌رزار بووه و نازانرێت هۆی ئه‌م قهرزاربارییه چییه و موچه‌که‌ی له چیدا خه‌رج کردووه. ئه‌مانه و ده‌یان پرسی تر پێویستیان به لێکدانه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، به‌لام ئێره جێگه‌یان نیه.

قاسم زۆری ده‌وت، نوکته‌یه‌ک له نێو خه‌ڵکدا باو بوو که ده‌یوت: کابرایه‌ک ده‌مرێ وکاتێ ته‌رمه‌که‌ی ده‌به‌ن بینێژن، یه‌کێ هاوار ده‌کات و ده‌ڵێ: بڕۆ ڕزگارت بوو له وته‌کانی سه‌رۆک. ئه‌گه‌ر قاسم له‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌ته‌لایت و مهتهلایتدا له سه‌ر ده‌سه‌لات بوایه ده‌بو چی بکات؟.
گوتاری سیاسی کورد زۆر باس له ده‌ستوری دوای کوده‌تاکه ده‌کات، که له مادده‌ی سێیدا وتوویه‌تی کورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا شه‌ریکن.
ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه به ئاو بڵێی ئاو!. به‌ڵام باسی ئه‌وه که‌متر ده‌کرێت که مادده‌ی دووی هه‌مان ده‌ستور، عیراقی به به‌شێک له نیشتمانی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌مدابوو، واتا کوردستان کرا به به‌شێک له نیشتمانی عه‌ره‌ب. کاتێ یادی هه‌میشه زیندوو بێت، عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی ئه‌م ڕاستییه‌ی له کۆنگره‌ی گشتیی قوتابیانی جیهان له ساڵی 1960 له به‌غدا دا به ڕووی کاربه‌ده‌ستانی عیراقدا، له ماوه‌ی 72 سعاتدا له وڵات وه‌ده‌ریان نا، بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌که‌شی له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، بوو به هۆی داخستنی ئه‌و ئۆرگانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هه‌ندێ له ئه‌فسه‌رانی به نێو ئازاد به ته‌واوی وشه ڕه‌فتار فاشی بوون، ڕه‌نگبێ عه‌بدولسه‌لام عارف باشترین نموونه‌یان بێت. ئه‌و که‌سی دووه‌می کوده‌تای چوارده‌ی تهمموز بوو. کابرایه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رست و مه‌زه‌بی توندڕه‌و و که‌له‌ره‌ق بوو، زۆربه‌ی هاوڕێکانیان ناسیۆنالیستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب بوون، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد. ده‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به خوێنی کورد سوورن له شاڵاو و کوشتاره‌کانی کوردستاندا.
،،
یه‌کێ له ئه‌نجامه هه‌ره خراپه‌کانی کوده‌تای چوارده‌ی تهمموز په‌ره‌سه‌ندنی توند و تیژی و کوشت و بڕ بوو، که ئه‌م کوده‌تایه هێنایه کایه‌وه و سه‌ری خۆیان و سه‌دان هه‌زار لاو و ژن و مندال و پیاوی عیراقیان له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا خوارد. هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی عیراق به پله‌ی جیاواز به‌شدارییان له‌م خوێنڕشتنه‌دا کرد و تا ئه‌وڕۆش دانیشتوانی عیراق گیرۆده‌ی بوونه و له کۆڵ‌یان نابێته‌وه. ئه‌نجامێکی دی کوده‌تای چوارده‌ی تهمموز ئه‌وه بوو که کوده‌تای سه‌ربازی و به‌یانی ژماره یه‌ک بوو به دیارده‌یه‌کی سه‌ره‌کی ژیانی سیاسی عیراق له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوودا. شوێنه‌واری ده‌سه‌ڵاتی کوده‌تاچییه‌کان ئه‌و وێرانکارییه‌یه که سه‌رتاپای عیراقی گرتۆته‌وه و خه‌ڵکی ئه‌و ولاته دهوڵەمهنده سه‌د خۆزگه به ڕژیمه دیسپۆتهکانی عه‌ره‌بستانی سعودیه و که‌نداو ده‌خوازن و ته‌نانه‌ت به وڵاتێکی هه‌ژاری وه‌کو ئوردنیش خۆزگه ده‌خوازن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافه‌کانی کوردیشه‌وه هه‌یه، ڕژێمه‌که‌ی قاسم نه‌ک هه‌ر هیچیانی جێبه‌جێ نه‌کرد، به‌ڵکو ڕۆژ له دوای ڕۆژ هێڕشی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی زیاتر ده‌کراوه سه‌ر کورد وڕێگه و ده‌رفه‌ته‌کان له به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا ده‌گیرا و کورد ناچار ده‌کرا په‌نا بباته به‌ر چیا، تا گه‌یشت به‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی قاسم له ئه‌یلولی 1961 کوردستان به‌ردومان بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستپێبکات.
ئا لێره‌وه‌یه ده‌بێ مرۆڤ بپرسێ باشه ئه‌گه‌ر ئێمه شؤڕشمان له دژی ئه‌و ڕژێمه کردووه، ئه‌ی ئه‌وه خێره یادی ده‌که‌ینه‌وه و ده‌یکه‌ین به پشووی فه‌رمی؟ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕو نه‌وه‌کانی داهاتوو چۆن به دروستیی ڕووداوه‌کانی مێژوومان په‌روه‌رده بکه‌ین؟ کامیان دروسته وکامیان هه‌ڵه‌یه؟. ده‌زانم هیچ کاربه‌ده‌ستێکی کوردستان گوێ له‌م جۆره بۆچوونانه ناگرێت. ئه‌وان که یادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق ده‌که‌نه‌وه، که هه‌موو مێژووه‌که‌ی بریتییه له وێرانکردنی کوردستان و کورد کوشتن، بۆ یادی چوارده‌ی تهمموز نه‌که‌نه‌وه؟.
لاپه‌ره‌کانی مێژووی دوور و نزیکمان ده‌یان و بگره سه‌دان نموونه‌ی له‌م جۆره‌ی تێدایه و که‌سانی هیچ له بارانه‌بوو و جاشی داگیرکه‌ران کراون به پاڵه‌وان و پاڵه‌وانه ڕاسته‌قینه‌کان خزێنراونه‌ته قوژبنه تاریکه‌کانی مێژووه‌وه.