ڕێکەوتنی 25 ساڵەی ئێران و چین

ڕێکەوتنی 25 ساڵەی ئێران و چین

364 خوێندراوەتەوە

بیلال قادر نەجیب
هەفتەی ڕابردوو دەنگۆی ڕێککەوتنی نێوان چین و ئێران چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە دەرەوەی ئێران زۆرترین قسەو باسی بە دوای خۆیدا هێنا.

بە پێی بڵاوکراوەکە بڕیارە چین و ئێران
ڕێککەوتنامەیەکی 25 ساڵی واژۆ بکەن کەتێدا لە سێ بواری سەرەکی زۆرترین هاریکاری یەکتری بکەن لە بواری سیاسی و سەربازی و بواری ئابووری کە فراوانترین خاڵی ڕێککەوتنەکەیە.


ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە.

بڕیارە وەبەرهێنەرانی چین بێنە ئێران و بە بەهای 400 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەن،بە جۆرێک 280 ملیار دۆلار لە پیشەسازی نەوت و گاز و سەرچاوەکانی وزە خەرجدەکەن، 120 ملیار دۆلار بۆ بوژاندنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووریی ئێران وەکو ڕێگاوبان و تەکنەلۆژیا و کەرتی گەشتیاری خەرج بکەن.

هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە چین لەگەڵ پارەکە و وەبەرهێنەرەکانیان 5 هەزار سەرباز ڕەوانەی خاکی ئێران دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە پڕۆژەکانی خۆی.
وا بڕیارە ئێران بۆ ماوەی 25 ساڵ نەوتی خۆی بە چین بفرۆشێت بە داشکاندنی تایبەتەوە تاڕادەی لە%32 کەمتر لەنرخی بازاڕ،ئاماژە بەو خاڵەش دراووە کە چین تەنها وڵات بێت نەوتی ئێران بکڕێتەووە بە درێژایی ئەو ماوەیە چین هاریکاری ئێران دەکات بۆ زیادکرنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئێران تەنها نەوت نافرۆشێت بە چین بەڵکو کاڵای تریشی پێدەفرۆشێت.
ئەگەر ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیەی ئاماژەی پێکراووە و وەکو لە سەرچاوە نافەڕمیەکانەوە ئاماژەی پێدەدەن تائێستا چین لە %75 ڕێککەوتنەکەی قبوڵ کردووە ئێران دەباتە قۆناغێکی نوێ لە گەشەپێدانی ئابووری.

ئەوانەی پشتیوانی ڕێککەوتنەکە دەکەن پێیان وایە ئێران سودمەندی یەکەمی ڕێککەوتنەکەیە و ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە دەبوژێتەووە و ڕەونەق پەیدادەکات
هەندێ لە چاودێران پێیان وایە لایەنێکی تری باشی ئەو ڕێککەوتنە ئەوەیە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داڕمانی ئابووری ئەوڵاتە تاڕادەیەک دەوەستێنێت.
باشیەکی تری ڕێککەوتنەکە ئێران لە لایەن وڵاتێکی زلهێزی ئابووری پشتیوانی دەکرێت هەروەها چین یەکێکە لە پێنج وڵاتی ئەندامی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بەڵام بەشێکی زۆری چاودێران و هاوڵاتیانی ئێران پێیان وایە وڵاتەکەیان بۆ 25 ساڵی داهاتوو فرۆشراوە بە چین و سیاسیەکانی ئێران هیچ متمانەیەکیان لای هاوڵاتیانی ئێران نەماوە..