زانکۆکانی کوردستان و لێکۆڵینەوەی زانستی  لە چاوی ئەوانەوە

زانکۆکانی کوردستان و لێکۆڵینەوەی زانستی لە چاوی ئەوانەوە

582 خوێندراوەتەوە

د. ناجح سه‌مین ئه‌حمه‌د - زانکۆی سلێمانی


ڕۆژێک لە بەشی کارگێری لەگەڵ هاوپیشەکانمدا خەریکی وتووێژ بووم، لەسەر مێزی بەرانبەرم کتێبێک بەناوی The Kurds: a nation of genocide. Kurdistan Region (هی نوسەری فنلەندی کرستینا کۆیڤنیان- PUK ئەرکی لە چاپ دانی لە ئەستۆ گرتووە ساڵی ٢٠١٣) سەرنجی بردم؛ هاورێ و هاوپیشەم دکتۆر دەروون وتی، دەزانم حەزدەکەی سەیری بکەیت؛ ها ئەوە کتێبەکە، دایە دەستم و پاشان وتی هی منە؛ بە هەدیەش هەر بۆخۆت. منیش لەگەڵ خۆم بردم پاشان وردتر سەیرم کرد.

،،

بۆم دەرکەوت کتێبیکی زۆر باشە، بەڵام زۆر دەردی منی نەخوارد بە تایبەت لەو کاتەدا کە سەرقاڵی نوسینی دکتۆراکەم بووم. بەڵام لە پەڕەی ٣٧ دا یەک کورتەی بچوکی تیدا نوسراوە لەسەر کردن و نوسینی لیکۆلینەوە لە کوردستان و بەتایبەت لە ناو زانکۆکانی کوردستاندا کەجێی سەرنج بوو. پێم خۆشە ئەو هیندەیە وەک خۆی بکەم بە کوردی.


لە باشوری کوردستان کەسەرچاوەی ئابووری زۆری هەیە، خەڵکەکەی زۆر موکوڕ بوون بۆ هاوکاریم[نوسەر مەبەستی کاتی نوسینی کتێبەکەی]. ڕێباز و سیاسەتی ڵیکۆلینەوەی زانستی نیە. سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی ئایدۆلۆژیای بەعسن، بەڵام سیستەمی کارگێڕی لە و هەرێمەدا کۆپی کراوی هەمان مۆدیلی ڕژێمی بەعسە. لەماوەی حوکمڕانی سەددامدا ئەتوانین بڵین لێکۆلینەوەی سۆسیۆلۆژی نەبوو، هەروەها زانکۆکان کەناڵیك بوو بۆ حیزبی بەعس بۆ پەروەردەی خاڵک بۆ چەند بوارێکی وەک ئامادەی کادربۆ فەرمانبەرگەکان، مامۆستاو کاروباری تەندروستی. بیری نوسینی لێکۆڵینەوەی زانستی وادەردەکەوێت لە دەرەوەی تێگەشتنی بەشێکی زۆری خەڵکە بە مامۆستاو کارمەندی زانکۆشەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا نەی توانیوە ڕیفۆرمێکی ڕیشەی لە سیستەمی پەروەردە بکات، سەرەڕای ئەوەی هەمووکەس هەستی بەوەکردوەو دەڵێت کێشە هەیە.


لە زانکۆکانی کوردستان، تەنها تەرکیز لەسەر وانە ووتنەوەیە، لێکۆڵینەوە نیە، کاتێک ئەمەم بیست بۆ یەکەمجار نەم توانی باوەڕبکەم. لە ئەوروپا زانکۆکان پشت ئەستورن بە لێکۆڵینەوەی زانستی. مامۆستا وانە دەڵیتەوە هەریەک بەپێی پسپۆڕیەکەی پاشان پەرە بەخۆی دەدات بۆ دۆزینەوەی زیاترو لێکۆڵینەوەی زیاتر.
لە کوردستانی عیراق ته‌نها لێکۆڵینەوەیەک کە دەکرێت، ڵیکۆڵینەوەی دکتۆرایە. لە کاتێکدا لە وڵاتان ڵێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵک فێربکرێت چۆن لێکۆڵینەوەی زانستی بکات و پاشان سوود وەرگرتن لێی لە لێکۆڵینەوەکانی تردا.


بەڵام کوردەکان لە عیراق ڵێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی ببن بە دکتۆر یان باشتر بڵین پێیان بوترێت دکتۆر. وەکاتێک لێکۆڵینەوە دەکەن مەبەستیان نیە بزانن چۆن لێکۆڵینەوە دەکرێت، بەڵکو مەبەستەکە لەوەدا کۆدەبێتەوە چۆن سوود مەند بن لە ناونیشانەکە، بۆ مەبەستی دەسهاتی ئابووری وپلەوپاییەی کۆمەڵایەتی. کاتێک لە نووسینی ئەم کتێبەدا بووم زۆریان وەک لێکۆڵینەوەیەکی دکتۆرا سەیریان دەکرد پاشان دەیان گوت باشە تۆ دکتۆرات هەیە چیت داوە لە نووسینی ئەم کتێبەو بۆچی لێکۆڵینەوەیتر دەکەیت.